شيرى دايك و چه‌ند زانیارییه‌ك
 به‌روار‌  : 8/7/2018
 بینراوه‌  : 1231

چەند زانياريك لە سەر شيرى دايك :-
 
ئاشكرايە كە شيرى دايك باشترين شيرە بۆ گەشە و تەندروستى منداڵ، لێرەدا هەندێك لە سودەكانى شيرى دايك باس دەكەين :-
 
۱. شيرى دايك پێويستى بە ئامادەكردن نيە و هەركات منداڵ پێويستى پێی بێت ئامادەيە .
 
۲. شيرى دايك هەردەم پاك و خاوێنە كە ئەمەش وادەكات گواستنەوەى نەخۆشى بە رێگاى شيردان كەم بێتەوە بە پێچەوانەى شيرى قووتو كە دەبێت بەردەوام ئاو و مەمەى پاك بەكار بهێنى كە ئەمەش بارگرانيە لەسەر دايك و كارێكى قورسە هەموو كاتێك ئامادە بكرێت .
 
۳. شيرى دايك بۆ بەرگرى لە نەخۆشى هاوتاى نی يە وەك نەخۆشى سكچون، هەوكردنى كۆئەندامى هەناسە، سەحايە(هەوكردنى پەردەكانى مێشك)، وە زۆر لە نەخۆشيەكانى تر.
 
٤. ئەگەر دايك شيرى خۆى بە كاربهێنێت ئەوا لە رووى داراييەوە پاشكەوتێكى باشى خەرجى شيرى قوتو دەكات .
 
٥. شيردان سود بە دايكيش دەگەێنێت كە دەبێتە هۆى پاراستنى لەهەندى نەخۆشى وەكو شێرپەنجەى مەمك و مناڵدان ، وە كەمبونەوەى كێش دواى مناڵبوون.
 
٦. شيردان ئاستى سۆز و خۆشەويستى نێوان منداڵ و دايك زياد دەكات .
 
٧. شيرى دايك دەبێتە هۆى رێگرتن لە قەڵەوبوونى منداڵ كە هەندى دايك وا هەست ئەكەن كە ئەمە نيشانەێكى باشە و هەندێ جار پەنا دەبەنە بەر شيرى قووتو بۆ ئەو مەبەستە .
 
((لەچ كاتێكدا شيرى دايك پێويستە بوەستێت)) :
 
۱. ئەگەر دايك توشى جۆرە نەخۆشيەك بوو كە ئەگەرى گواستنەوەى هەبێت بۆ منداڵ لە رێی شيردانى سروشتى يەوە ، وا باشترە شيرى دايك بوەستێنرێ وە شيرى قووتو بدرێت ، وە ئەو بريارەش پزيشكى پسپۆر دەيدات .
 
۲. ئەگەر دايكەكە هەندێ جۆر دەرمان بە كاربهێنێت كە ئەگەرى گواستنەوەى هەبێت بۆ منداڵەكە وا باشترە كە شيرى دايك لە كاتى بە كار هێنانى دەرمانەكە بوەستێنرێت هەروەها ئەمەش لە رێگاى پزيشكى پسپۆرەوە دەبێت .
 
۳. بوونى هەندى نەخۆشى لە منداڵەكەدا كە پێويست دەكات شيرى دايك بوەستێنرێ و بگۆردرێ بە شيرێکی قووتوى گونجاو كە ئەمەش هەر لە لايەن پزيشكى پسپۆرەوە بريارى لێ دەدرێت .
 
دايك وباوكى بەرێز تكايە لە بەر ئەم هۆيانە نەبێت شيرى دايك مەگۆرن بە شيرى قوتو ئەوەش دەبێت بە رێنماى پزيشكى پسپۆرى منداڵ بكرێت
 
""هەندێ لە توێژینەوە زانستیەکان دەربارەى شيرى دايك"" :
 
۱. پێكهاتەى چەورى لە شيرى دايك دەگۆردرێت لە سەرەتا تا كۆتايى پرۆسەى شير پێدان بە جۆرێك لە كۆتايى شيردان رێژەى چەورى زياد دەكات بۆ ئەوەى منداڵ هەست بە تێربوون بكات .
 
۲. پێكهاتەى شيرى دايك جياوازى هەيە لە نێوان شەو و رۆژدا ، لە شەواندا سێ جۆر پێكهاتەى تێدايە كە لە رۆژدا کەمترە ئەو سێ پێكهاتەيە دەبێتە هۆى هێوركردنەوەى كۆئەندامى هەست و دەمار بۆ ئەوەى منداڵەكە بە هێمنى خەوى لێ بكەوێت .
 
۳. پێكهاتەى شيرى دايك جياوازى بەسەردا دێت بە پێی وەرزەكان بە جۆريك لە زستاندا رێژەى چەورى زياد دەكات بۆ ئەوەى گەرمى زياتر ببەخشێت بە منداڵەكە ، بە پێچەوانەوە لە وەرزی هاويندا رێژەى ئاو زياد دەكات بۆ ئەوەى منداڵەكە هەست بەتينوێتى نەكات و بيپارێزێ لە ووشك بونەوە .
 
٤. شيرى دايك بە پێی رەگەزى منداڵەكە گۆرانكارى بە سەردا دێت بە شێوەيەك ئەگەر منداڵەكە (كوڕ) بێت ئەوا چەورى و پرۆتينى زۆرتر ئەبێت و كاربۆهيدراتى كەمتر ئەبێت بەڵام لە منداڵی كچدا پێكهاتەى كالسيۆمى زياتر ئەبێت .
 
۵. بە پێی قۆناغەكانى گەشەى منداڵ شيرى دايك گۆرانكارى بە سەردا دێت .
 
٦. پێكهاتەى شيرى دايك لە ئافرەتێكەوە بۆ يەكێكى تر دەگۆردرێت ئەمەش پشت بە خۆراكى دايكەكە دەبەستێت ئەگەر خۆراكێكى تەندروستى هەبێت شيرێكى تەندروستى دەبێت بۆ منداڵەكە .
 
۷. پێكهاتەى شيرى دايك گۆرانكارى بە سەر دێت ئەگەر منداڵەكە نەبەكام بێت (پيش كاتى خۆى لە دايك بوو بێت ) بەجۆريێک رێژەێكى زياتر كالۆرى(وزە) تێدايە و ئاسانتر لە شيرى قووتو هەرس دەبێت بۆيە گەشەى خێراتر دەبێت .
 
ئەم سودانە لە هیچ شیرێکی قوتوودا بوونی نییە ، ئێمە لێرەدا رۆلى شيرى قووتو بەكەم نازانين بەڵام ئەم راستيانە زانستين دەبێت بە هەند وەربگيرێت ، بە كورتى شيرى دايك نيعمەتێكى خودايە تاوانە گەر منداڵى لێ بێ بەش بكرێت .
 
ئەگەر سوودت لێی بینی شەیری بکەو ئینڤایتی هاوڕێکانت بکە بۆ ئەوەی ئەوانیش سوودی لێ ببینن.
 
 
ئامادەکردنی :
 
د. ئاکۆ کریم جلال زەنگەنە
پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان

 



زیاتر ببینه

خەمۆکی بکوژی بەختەوەری
 به‌روار‌  : 8/7/2018

ئاگاداری به‌كارهێنانی "هێدفۆن" به‌
 به‌روار‌  : 8/7/2018

نیشانەکانی ددان دەرهاتن
 به‌روار‌  : 8/7/2018

چۆن چاوەکانت دەپاڕێزیت؟
 به‌روار‌  : 8/7/2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 288,206     میوان : 124
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2018 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED