خەمۆکی بکوژی بەختەوەری
 به‌روار‌  : 8/7/2018
 بینراوه‌  : 1312

بەشی یەکەم

نەخۆشیەکی دەرونی باوە، کە بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری بەرچاوی لەسەر شێوازی بیرکردنەوە، ھەڵسوکەوت، و تێڕوانین ھەیە.

خەمۆکی گەورە لە ھەموو تەمەنێکدا ڕودەدات، بەڵام زیاتر لە بیستەکانی تەمەندا دەردەکەوێت، و لەڕەگەزی مێ بە ڕێژەی دووئەوەندە لە ڕەگەزی نێر زیاتر دەردەکەوێت، ھەروەھا لە ٣-٧% دانیشتوان دەبینرێت.

نیشانەکانی
پێنج یان زیاتر لەم ٩ نیشانەی خوارەوە ھەبێت بۆ ماوەی دووھەفتە و زیاتر، بە مەرجێک یەکێک لە نیشانەکان نیشانەی یەکەم یان دووەم بن. ئەم نیشانانە کاریگەریەکی زۆر لەسەر لایەنی دەرونی، کۆمەڵایەتی، و کار دادەنێت.

1. دڵتەنگی لە زۆربەی کاتەکانی ڕۆژ و زۆربەی ڕۆژەکانی ھەفتە، بەجۆرێک کەسەکە خودی خۆی یان کەسانی تر ھەستی پێبکەن. بەڵام ھەندێ جار لە تەمەنی منداڵی و پیری بەشێوەی توڕەبوون دەردەکەوێت.
2. چێژوەرنەگرتن: بەڕادەیەکی زۆر کەمتر چێژ وەربگرێت یان ھەر وەرینەگرێت لەو کار و چالاکیانەی پێشتر چێژی لێوەرگرتون، و ئەم ھەستە لە زۆربەی کاتەکانی ڕۆژ و زۆربەی ڕۆژەکانی ھەفتە دەبێت، بەجۆرێک خودی لەسەکە یان کەسانی تر ھەستی پێدەکەن. 
3. گۆڕانی ئارەزووی خواردن و کێش: لەزۆربەی نەخۆشەکاندا ئارەزووی خواردنیان کەم دەکات و کێشیان لاواز دەبێت، بەڵام بەشێکی کەمیان ئارەزووی خواردنیان زیاددەکات و کێشیان زیاددەکات. گۆڕانی کێشی لەشی نەخۆشەکە بەڕێژەی زیاتر لە ٥% دەبێت لە ماوەی مانگێک لە توشبوون بە نەخۆشیەکە.
4. بێخەوی یان زۆرخەوی، زۆربەی ڕۆژرەکانی ھەفتە.
5. کەمبونەوە یان زیادبونی بەرچاوی چست و چالاکی، بە جۆرێک لە زۆربەی کەسەکان خاوخلیچک دەبن، و لە بەشێکی کەمیان بە تایبەت لە تەمەنی منداڵ و پیر بێ ئۆقرە دەبن.
6. شەکەتی و ماندوبوونی زۆر، لە زۆربەی ڕۆژەکانی ھەفتە.
7. لاوازی بیرکردنەوە، بیرچڕی، و بڕیاردان لە زۆربەی کاتەکان.
8. کەم بونەوە یان نەمانی باوەڕبەخۆبوون، خۆلەبەرچاو کەوتن، و ھەستکردن بە تاوان لە زۆربەی ڕۆژەکان.
9. بێھیوابوون، ڕەشبینی، و بیری دوبارەبوەوەی مردن و خۆکوشتن.

د.ھێمن فاتح حمەکریم
پزیشکی پسپۆڕی دەرونی



زیاتر ببینه

ئاگاداری به‌كارهێنانی "هێدفۆن" به‌
 به‌روار‌  : 8/7/2018

نیشانەکانی ددان دەرهاتن
 به‌روار‌  : 8/7/2018

چۆن چاوەکانت دەپاڕێزیت؟
 به‌روار‌  : 8/7/2018

نابیستبوونی منداڵه‌كه‌ت بزانه‌
 به‌روار‌  : 8/7/2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 288,219     میوان : 135
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2018 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED