شـەڕانگێزی مـنـداڵ و چـارەسـەركـردنـی
 به‌روار‌  : 8/7/2018
 بینراوه‌  : 1200

شـەڕانگێزی مـنـداڵا و چـۆنێتی چـارەسـەركـردنـتی
ئـا/ نــاز
گرنگی دان بە گەشەی جەستەی منداڵا و دابینكردنی پێداویستی یە ماددی یەكانی بەتەنها بەس نین بۆ پەروەردەی نەوەیەكی تەندروست, بەڵكو پێویستەگرنگی بەلایەنی ژیری و دەروونی منداڵانیش بدرێت هاوشان لەگەڵا گرنگی دان بە لایەنی جەستەیی و گەشەیان, چونكە مرۆڤ لە جەستە و روح پێكهاتووە و لایەنی روحی و دەرونی زۆر گرنگن لە پەروەردەی كەسێكی تەندروستدا. لەم بابەتانەدا هەوڵدەدەین گرنگی بە لایەنی روحی و دەرونی بدەین بۆ پەروەردەی نەوەیەكی تەندروست. هاوكات باس لەو كێشە و گرفتانە  بكەین كە ڕوبەڕوی پەروەردەكاران دەبنەوە , و ئاماژە بە چۆنێتی چارەسەرەكانیان دەدەین. 
لەسەرەتادا باس لە كێشەیەك دەكەین كە هەندێك لە منداڵان لە قۆناغەكانی سەرەتای تەمەنیانەوە توشی دەبن و گرقت بۆ خۆیان و پەروەردەكاران و دەوروبەریشیان دروست دەكەن. ئەویش خوو یان سیفەتی (شەڕانگێزی ) یە لای منداڵان.
 
شەڕانگێزی چی یە ؟
شەڕانگێزی: ئەنجامدانی هەر ڕەفتارێكە كە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە خود و بە كەسانی بەرامبەر لە ڕووی جەستەی یان دەرونی یەوە . شەڕانگێزی دەكرێت بە وتە و گوفتاربێت وەك وتنی قسەی ناشرین و نابە جێ‌ , یاخود دەكرێت ئەنجامدانی توندوتیژی فیزیكی بێت بۆ زیان گەیاندن بە بەرامبەر و بە شتەكانی دەورو بەر , وە هەندێكجار زیان گەیاندن بە خوود. ئەم ڕەفتارە هەندێكجار بە نهێنی و هەندێكجاریش بە ئاشكرا ئەنجام دەدرێت.
 
هۆكارەكانی شەڕانگێزی و توندوتیژی منداڵان
منداڵ بەووردی چاودێری ڕەفتار و هەڵس و كەوتی كەسانی چواردەوری دەكات و زۆر بەی كات لە چاو لێكاری و دوبارەكردنەوەی ڕەفتار و گوفتارەكانی ئەوانەوە فێر دەبێت.  یەكێك لەو شتانەش كە فێری دەبێت توندو تیژی و شەڕانگێزی یە . كە لە ئەندامانی خێزان و كەسانی دەوروبەری یەوە فێری دەبێت. 
وە هەندێكجاریش منداڵا لە بەرەنجامی ترس و گومانەوە ڕەفتاری توند وتیژ ئەنجامدەدات و ئەگەر گرنگی بە ڕاستكردنەوەی نەدرا ئەوا بەردەوام دەبێت لەسەری. 
هەندێكجاریش لە بەر هۆكاری نەبوونی سۆز و خۆشەویستی تەواو و نەتوانینی دەربڕینی هەستە دەرونی یەكان توشی ئەم حاڵەتە دەبن.
بەگشتیش چەند هۆكارێكی سەرەكی هەن كە دەبنە هۆی توشبوونی منداڵا بە شەڕانگێزی .لەوانەش:
1. لاوازی پەیوەندی سۆز و خۆشەویستی لە خێزاندا.
2. بوونی چەند كێشەیەكی تەندروستی لە منداڵدا, وەك شیزۆفرینیا.
3. هەستكردن بە فشاری دەرونی زۆر لە لایەن كەسانی دەوروبەری یەوە.
4. بەكارهێنانی توندوتیژی دەرونی و جەستەی لەگەڵا منداڵدا. كە دواتر خودی منداڵەكەش توندو تیژ دەبێت.
5. ڕەگەز. بەهۆكاری هۆرمۆنی (تێستۆستیرۆن ) توندوتیژی هەمیشە لە ڕەگەزی (نێر) دا زیاترە وەك لە ڕەگەزی (مێ‌).
 
نیشانەكانی منداڵا ی شەڕانگێز 
گەرچی منداڵێك كە شەڕانگێزە  بە ئاشكرا ڕەنگدانەوەی دیارە بە ڕەفتار و هەڵس و كەوتەكانی یەوە , بەڵام بە گشتی چەند سیفەتێك هەن كە نیشانی ئەدەن ئەو منداڵە هەڵگری ئەم خوە خراپەیە . لەوانەش:
1. ناهاوسەنگی لە دەربڕینی هەست و سۆزدا.
2. بونی گرفت لە دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵا كەسانی دەوروبەریدا.
3. هەبونی ترس لە كەسانی تر.
4. گۆشەگیری.
5. زوو هەڵچوون و توڕەبوون.
6. بونی فشاری دەرونی .
7. نائارامی و نا جێگیری .
 
چـۆنـێتی چـارەسـەركـردنی ڕەفـتـاری شـەڕانـگێزی منداڵا
 
یەكەمین و گرنگترین هەنگاو بۆ چارەسەر بریتی یە لە دۆزینەوە و دەستنیشانكردنی هۆكاری شەڕانگێزی , چونكە زۆر بەدەگمەن ڕودەدات كە  منداڵا توشی شەڕانگێزی ببێت بە بێ‌ بونی هۆكار .
باشترین ڕێگەش بۆ چارەسەركردنی ئەم ڕەفتارەی منداڵا دابینكردنی كەش و هەوایەكی خێزانی گونجا و تەندروستە كە پڕبێت لە سۆز و خۆشەویستی و منداڵا تێیدا هەست بە ئارامی و ئەمان بكات و گوێ‌ی بۆ بگیرێت و پەروەردەیەكی تەندروستی پێبدرێت لەگەڵا پەیڕەوكردنی بنەمای پاداشت و سزا. مەبەست لە سزا , ئازاردانی جەستەی و دەرونی نی یە, بە ڵكو بریتی یە لەوەی كە لەپێناو پەروەردەیەكی باش دا پێویستە كاتێك هەڵەی كرد و بە هۆكاری شەڕانگێزی و توڕەبونی زیانی بەخۆی یان دەوروبەری گەیاند ئاگاداربكرێتەوە و ڕێگە نەدرێت بەردەوام بێت و هەندێك لەو شتانەی حەزیان پێدەكات لێ‌ ی وەربگیرێتەوە تا هەست بكات هەڵەی كردووە.
 
 بەگشتیش باشترین هەنگاو بۆ ڕێگەكرتن و چارەسەركردنی شەڕانگێزی مندجاڵا بریتین لـــە :
 
1. دانانی سنورێكی جێگیر : منداڵا پێویستی بەوەیە كە فێر بكرێت چی ڕێگە پێدراوە و چی ڕێگە پێنەدراوە. منداڵان خۆبەخۆ نازانن یاساكانی  ژیان چین و چۆن پەیڕەویان لێدەكرێت هەتا لەلایەن پەروەردەكارانەوە فێرنەكرێن. فێركردنیش پێویستە بەردەوام بێت نەك تەنها لەكاتی ڕەفتاری توندوتیژ و نا تەندروستدا بێت.پێویستە بە خۆشەویستی ئارامی یەو فێری یاسا و سنورەكانی ڕەفتار و هەڵس و كەوت بكرێت نەك بە شێوازی فەرمانكردن و توڕەبوون. وە پێویستە لەكاتی هەڵەكەدا یەكسەر ئاگاداربكرێتەوە تا تێبگات و بزانێت كامە ڕەفتار و هەڵس و كەوتی بوو كە ناپەسەند بوو, نەك دواتر سزا بدرێت.
2. منداڵەكەت فێری ڕێگەی نوێ‌ بكە بۆ دەربڕینی توڕەیی یەكەی , لەجیاتی زیان گەیاندن بە خۆی و دەوروبەری. فێری بكە هەستەكانی دوور لە توندو تیژی و شەڕانگێزی دەرببڕێت. 
3. فێری ئەوەی بكە كە كۆنترۆڵی خۆی بكات: منداڵا بە سروستی خۆی نازانێت چۆن هەست و ڕەفتارەكانی كۆنترۆڵا بكات , ئەوە ئەركی باوان و پەروەردەكارانە كە فێری بكەن. منداڵ پێویستی بەوەیە كە فێربكرێت پێش ئەنجامدانی هەر ڕەفتارێك پێویستە بیر لە دەرەنجامەكانی بكاتەوە.
4. هەرگیز هانی منداڵ مەدە بۆ تۆڵەكردنەوە: كاتێك كەسێك شەڕ دەكات لەگەڵا منداڵا و ئەویش كاردانەوەی شەڕانگێزی دەبێت و ئەگەر لەلایەن كەس وكارەوە پێی بوترێت ئافەرین تۆڵەی خۆت كردەوە , ئەمە دەبێتە هۆی زیادكردنی تۆوی شەڕانگێزی لەناخی منداڵەكەدا. 
5. لێدان مەكە بە ڕێگەی پەروەردەكردن: هەندێك لە پەروەدەكاران لەكاتێكدا منداڵا  هەڵەیەك دەكات ڕێگەی لێدان دەگرنە بەر. ئەمە وا دەكات كە ئەو منداڵە وا تێبگات كە هەركەس هەڵەیەكی بەرامبەر كرد پێویستە ئەمیش لە ڕێگە ئەنجامدانی توندوتیژی جەستەیی یەوە تۆڵەی لێبكاتەوە. بەمەش منداڵ شەڕانگێز دەبێت.
6. هەوڵبدە هەرگیز كۆنترۆڵی خۆت لەدەست نەدەیت لەبەرچاوی منداڵەكەتدا: منداڵا زۆر بە ووردی سەرنجی باوان و كەسانی گەورە دەدات و زۆر لاسایی ڕەفتارەكانیان دەكاتەوە. بۆیە پێویستە گەورەكان زۆر بە ئاگابن و هەرگیز لەبەرچاوی منداڵاندا توندو تیژی نەنوێنن بەڕەفتار و گوفتاریان, چونكە ڕاستەوخۆ كار لە منداڵەكان دەكات و ئەوانیش دووبارەی دەكەنەوە. 
7. منداڵەكەت فێری ڕێزگرتن و هاوسۆزی بكە : لە پەروەردەكردنی منداڵا دا زۆر پێویستە كە فێری ڕێزگرتن لە بەرامبەر و هاوسۆزی بكرێت بەرامبەر هەموو بونەوەران بە گشتی و مرۆڤ بەتایبەتی و منداڵانی هاوتەمەنی خۆی بەتایبەت تر. ئەمە وای لێدەكات كە دوور بێت لە هەستی دوژمنكاری و شەڕانگێزی و وا هەست بكات كە پێویستە بە ڕێز و خۆشەویستی یەوە مامەڵە بكات لەگەڵا هاوڕێیانی و كەسانی دەوروبەری نەك بە ڕق و توڕەیی و هەستی توندوتیژی یەوە.
8. هانی منداڵا بدە كاتەكانی بە شتی بەسودەوە بەسەر ببات: بۆ ڕێگری كردنی لە تێكەڵا بونی بە كەسانی شەڕانگێز و بۆ پاراستنی تەندروستی دەرونی و جەستەی پێویستە هانی منداڵا بدرێت كە كاتەكانی بە وەرزش و وێنەكێشان و خولەكانی فێربونەوە بەسەر ببات . كە ئەمانە یارمەتی دەدەن بۆ گەشەو پێگەیشتنی لایەنی دەرونی لە پێناو دروستكردنی كەسێتی یەكی تەندروست و سودمەند لە خێزان و كۆمەڵگەدا.
سەرچاوە/
.healthcentral.com
.parents.com
.healthline.com/health/aggressive-behavio


زیاتر ببینه

رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی جگه‌ر
 به‌روار‌  : 8/7/2018

تا تەندروست بژى
 به‌روار‌  : 8/7/2018

زانيیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی ڤیتامین دی
 به‌روار‌  : 8/7/2018

ئەو ١٠ وشەیەى دەروونى منداڵەکەت وێران دەکات
 به‌روار‌  : 8/7/2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 288,040     میوان : 82
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2018 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED