نیشانەكانی تووشبوون به‌ كەمخوێنی
 به‌روار‌  : 2018-09-05
 بینراوه‌  : 1705

وەك ئاماژەی پێدرا كەمخوێنی هۆكارەكانی زۆر و جۆراوجۆرن و بە پێی جیاوارزی جۆر و هۆكارەكانیش نیشانەكان جیاواز دەبن. بە ڵام بە گشتی چەند نیشانەیەك هەن كە توشبوون بە كەمخوێنی ڕوودەدەن و دەردەكەون .لــەوانەش:
1. هەستكردن بە ماندووی زۆر و بەردەوام.
2. هەستكردن بە لاوازی.
3. تێكچوونی ڕەنگی پێست و كاڵبوونەوەی .
4. دروستبوونی ئازار لە سنگدا.
5. تێكچونی لێدانەكانی دڵا و هەناسە.
6. ئازار و سوڕانی سەر (سەرگێژبوون).
7. ساردبوونی دەست و پێیەكان.
8. هەوكردن و گۆڕانی ڕەنگی زمان.
9. لەدەستدانی ئیشتهای خواردن .بەتایەبتی لە منداڵی شیرەخۆردا, وە لەو جۆرانەی كە كەمخوێنی یەكە بەهۆی كەمی ئاسنەوە دروستبوە.
10. بوونی ئارەزووی زۆر بۆ خواردنی هەندێك شت , وەك  سەهۆڵاو, یاخود  شتی پیس و نەشیاو بۆخواردن,.
11. نەتوانینی تەكیز كردن بە باشی.
12. گۆڕانی پلەی گەرمی لەش. 
لە كاتی بوونی هەریەك یاخود هەموو ئەم نیشانانەدا پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت بۆ  دڵنیابوونەوەو دەستنیشانكردنی جۆری كەمخوێنی یەكە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست. وە نابێت لە خۆوە و بە بێ‌ ڕاوێژی پزیشك بڕی ئاسن بە شێوەی حەب و تەواوكاری خۆراكی(Food Supplement ) وەربگیرێت , چونكە زیادبوونی ڕێژەكەی لە لەشدا بەهەمان شێوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت بە تایبەتی  جگەر توشی شیبونەوەە و لەناوچوون دەكات. 
 
لە بابەتی داهاتوودا باسی چۆنێتی دەستنیشانكرن و چارەسەرەكانی كەمخوێنی دەكەین.
بەهیوای تەندروستی بۆ هەمووان.


زیاتر ببینه

پەتای وەرزی چییە و نیشانەكانی چین؟
 به‌روار‌  : 21-01-2019

نیشانەكانی توشبوون بە گلوكۆما- ئاوی ڕەشی چاو
 به‌روار‌  : 20-01-2019

هۆكارەكانی توشبوون بە گلوكۆما
 به‌روار‌  : 17-01-2019

مانگی كانوونی دووەم- مانگی ووشیاركردنەوە سەبارەت بە گلوكۆما- ئاوی ڕەشی چاو
 به‌روار‌  : 15-01-2019

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 315,400     میوان : 136
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2019 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED