رۆژی جیهانی بـیـنـین
 به‌روار‌  : 11-10-2018
 بینراوه‌  : 644

 
ئــــا/ نــاز
 
ساڵانە دووەم (پێنج شەممە)ی مانگی ئۆكتۆبەر  دەستنیشانكراوە  بە ڕۆژی جیهانی بینین, كە ئەمساڵا دەكاتە 11 ی ئۆكتۆبەر . ئەم ڕۆژە لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهان (WHO), و بە هاوكاری لەگەڵا ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگری كردن لە كوێری (IAPB)  لە ساڵی (2000) دا دیاری كراوە, لە پێناو بڵاوكردنەوەی زانیاری تەندروستی  بەمەبەستی ڕێگری كردن لە توشبوون بە كوێری.و جەخت لەسەر ئەوە دەكەن كە زۆربەی حاڵەتەكانی كەمبونەوەی توانای بینین دەتوانرێت چارەسەربكرێت –ئەگەر لەسەرەتاوە هەوڵی وەرگرتنی چارەسەر بدرێت.
 
دروشمی ئەمساڵی ڕۆژی تایبەت بە بینین بریتی یە لە پاراستنی چاو لە هەرشوینێك, لە نەخۆشی یەكانی چاو. دیارترین ئەو كێشە تەندروستی و نەخۆشی یانەش كەتوشی چاو دەبن بریتین لە :
 
1. كزبوونی چاو( كەمبونەوەی توانای بینین).
2. ووشكبوونەوەی چاو.
3. ئاوی سپی .
4. لێڵ بوونی بینایی چاوەكان.
5. هەوكردنی تۆڕی چاو بەهۆی نەخۆشی شەكرەوە.
6. نزیك بینی .
7. گلوكۆما.
 
ئامانج لە دیاری كردنی ئەم ڕۆژە جیهانی یە پاڵپشتی كردنی ئەو كەسانەیە كە دووچاری كێشە و زەحمەتی دەبن لە بینین و لە خوێندنەوە و نوسیندا, بەتایبەتی جەخت لەسەر ئەوە دەكرێت كە دەتوانرێت چی بكرێت بۆ هاوكاری كردنی ئەو كەسانەی ڕووبەڕووی ئەم نەخۆشیانە بوونەتەوە.
 
 
بە هیواین چاوەكانتان هەمیشە تەندروست بێت .
 
 


زیاتر ببینه

جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 18-11-2018

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 15-11-2018

هەفتەی هۆشیاری
 به‌روار‌  : 14-11-2018

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 13-11-2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 288,148     میوان : 95
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2018 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED