نیشانەكانی كەمبونەوەی بینایی چاو
 به‌روار‌  : 11-10-2018
 بینراوه‌  : 78

 
 
ئـــا/ نـــاز
چاو یەكێكە لە ئەندامە زۆر هەستیارەكان لە پێكهاتەی جەستەی زیندەوەران بەگشتی و مرۆڤ بەتایبەتی. وە بە یەكێك لە هەرەگرنگترین ئەندامەكان دادەنرێت كەبەردەوام لەكاردایە  بەدرێژایی ژیانی مرۆڤ. و وەك هەرئەندامێكی تری جەستە توشی حاڵەتی نەخۆشی و ناتەندروستی دەبێت. وە ئەگەر بە زوویی هەوڵی چارەسەركردنی حاڵەتەناتەندروستی یەكانی نەدرێت ئەوا ئەگەری لەدەستدانی بینایی هەیە . 
بۆیە لەم بابەتەدا و بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی (بینین) ەوە  باس لەچەند نیشانەیەكی سەرەتایی دەكەین كە ئاماژە بۆ مەترسی توشبوون بە كزبوونی چاوەكان و  لەدەستدانی توانای بینین. 
لەگرنگترین ئەو نیشانانەش بریتین لـــە:
 
1. ئاوسانی چاو.
2. سووربوونەوەی چاو.
3. ئاوكردنی چاو.
4. خورانی چاو.
5. بوونی سەرئێشەی چەند بارە و بەردەوام.
6. بوونی كێشەی بینین لە شەودا.
7. بوونی ئازار لەچاوەكاندا.
8. زوو هیلاكبوونی چاوەكان.
 
ئەمانە كۆمەڵێك نیشانەی پێشوەختن كە پێكەوە ئاماژە بۆ بوونی كێشەی تەندروستی لەچاوەكاندا كە ئەگەری هەیە ببنە هۆی كزبوونی چاوەكان یاخود  لە دەستدانی توانای بینین.
 


زیاتر ببینه

چەند زانیارییەك سەبارەت بە هیمۆفیلیا
 به‌روار‌  : 19-04-2019

ڕۆژی جیهانی هیمۆفیلیا
 به‌روار‌  : 17-04-2019

وازهێنان لە جگەرەكێشان و تەندروستی دڵ
 به‌روار‌  : 16-04-2019

ڕۆژی جیهانی ووشیاری تایبەت بە (FND)
 به‌روار‌  : 13-04-2019

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 353,707     میوان : 83
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2019 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED