چەند ڕێنمایی یەك بۆ پاراستنی چاوەكان
 به‌روار‌  : 11-10-2018
 بینراوه‌  : 1074

بۆ پاراستنی چاوەكان  پێویستە  پەیڕەوی لە چەند ڕێنمایی یەك بكرێت .
لــەوانەش:
 
1. شوشتنی چاو: خاوێن ڕاگرتنی چاوەكان زۆر پێویستە بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن و پاراستنیان لەو كارتێكەرە دەرەكی یانەی دەبنە هۆی توشبوونیان بە هەوكردن . بۆیە پێویستە ڕۆژانە چاوەكان بە سابوونی تایبەت یاخود شامپۆی منداڵا و بە بەكارهێنانی ئاوی خاوێن پاك بكرێنەوە.بە تایبەتی پێلوەكانی چاو.باشتریش وایە ئاوی سارد بەكاربهێنرێن.
 
2. جوڵە پێكردنی چاوەكان: پێویستە زوو زوو چاوەكان بجوڵنرێن , بەتایبەتی لەكاتی بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیكترۆنی یەكاندا باشتر وایە زوو زوو جوڵە بە چاوەكان بكرێت. چونكە ئەمە دەبێتە هۆی ڕێگری كردن لە ووشكبوونەوەی چاوەكان. و نوێكردنەوەی فرمێسكی پێویستی چاوەكان.
 
3. پشوودان بە چاوەكان: بەكارهێنانی چاو بۆماوەیەكی زۆر بەتایبەت تەركیزكردنی زۆر لەكاتەكانی خوێندنەوە و شوفێری كردندا وا دەكەن چاوەكان زیاتر ووشك ببنەوە , بۆیە پێویستە لەكاتی خوێندنەوە و بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیكترۆنی یەكاندا هەر 20 خولەك جارێك پشوو یەك بە چاوەكان بدرێت. بەگوێرەی ڕێنمایی یەكانی (ئەكادێمیای ئەمەریكی بۆ چاو) پێویستە پەیڕەوی (20-20-20) بكرێت . واتە پاش هەر 20 خولەك لە كاركردن لەسەر كۆمپیوتەر 20 چركە پشوو بە چاو بدرێت بە سەیركردنی خاڵێك لە دووری 20 پێ‌ لە چاوەوە.
4. بەكارهێنانی پادی گەرم: هەندێكجار ووشكبوونەوەی چاو بەهۆی كەمبونەوەی چەوری ناوفرمێسكی چاوەكانەوە ڕوودەدات, بۆیە بەكارهێنانی گەرمی گونجاو یاریدەی دەردانی بڕێكی زیاتر لە چەوری دەدات . بەڵام پێویستە ئەو پاددە یاخود هەڵمی گەرمی كە بەكاردێت هەرگیز گەرمی یەكەی زۆر نەبێت كە زیان بە چاوەكان بگەیەنێت , بەڵكو گەرمی یەكی گونجاو و ئاسایی بێت.
5. مەساجكردن بۆ چاوەكان: شێلان و مەساجكردن بە هەندێك زەیتی سروشتی وەك زەیتی زەیتوون و زەیتی گەرچەك , زۆر بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی ووشكبوونەوەی چاوەكان . پێویستە دەست خاوێن بكرێتەوە پێش مەساجكردنەكە , وە باشتر وایە مەساجەكە بۆ پێڵووەكان بكرێت و لە كاتی پێش نوستن دا بێت باشترە.
6. بەكارهێنانی چاویلكەی تایبەت بۆ كەسانی چێشتلێنەر: ئەمەش بەمەبەشتی پاراستنی چاوەكان لە كاریگەری هەڵم و هەنێدك لە خۆراكەكان كە كارلە چاوەكان دەكەن و ئەگەری ئەوەیان هەیە زیانیان پێبگات, وەك پیاز كاتێك دەبێتە هۆی ڕژاندنی بڕێكی زۆر لە فرمێسك و ئەو گازەی دەریدەدات و دەگاتە چاوەكان ڕەنگە زیان بە چاوەكان بگەیەنێت.
7. خۆپاراستن لە كەش و هەوای زیان بەخش:  هەوای زۆر سارد یانیش زۆر گەرم زیان بە چاوەكان دەگەیەنن و دەبنە هۆكار بۆ توشبوون بە ززشكبوونەوەی چاو, بۆیە پێویستە خۆ بپارێزرێت لە و شوێنانەی هەوای زۆر سارد و زۆر گەرمیان هەیە.
8. بەكارهێنانی چاویلكەی دژەخۆر: پێویستە هەمیشە و لەكاتەكانی ڕۆژدا چاویلكەی تایبەت بە پاراستنی چاو لە تیشكی خۆر بەكار بهێنرێت چونكە تیشكی خۆر زیانی زۆر بەچاوەكان دەگەیەنێت و توشی ووشكبوونەوەیان دەكات . لە پێناو پاراستنی چاودا دەبێت ئەو چاویلكانە بەكاربهێنرێت كە دەبنە هۆی ڕێگری كردن لە تیشكی سەروووەنەوشەیی و پێویستە تەنانەت لە ڕۆژانی هەوریشدا بەكاربهێنرێن.
9. خەوتن بە بڕی پێویست: خەو بۆ پشوودانی چاوەكان زۆر زۆر پێویستە , ئەگەر كەسێك بە بڕی پێویست نە خەوێت ئەوا چاوەكانی بەردەوام ماندوو دەبن و توشی ووشكبونەوە دەبن .  چونكە چاو یەكێكە لەو ئەندامانەی بەردەوام كاردەكات و زۆر پێویستی بە پشوودان هەیە , و تەنها لەكاتی نوستندا پشوو وەردەگرێت . بۆیە مرۆڤ  بۆ تەندروستی بەگشتی و بۆ تەندروستی چاوەكانی بە تایبەتی پێویستی بە نزیكەی 7-8 كاتژمێر خەو هەیە لە 24 كاتژمێردا.


زیاتر ببینه

جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 18-11-2018

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 15-11-2018

هەفتەی هۆشیاری
 به‌روار‌  : 14-11-2018

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 13-11-2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 288,140     میوان : 91
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2018 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED