ڕۆژی جیهانی هەوكردنی جومگە و ڕۆماتیزم
 به‌روار‌  : 11-10-2018
 بینراوه‌  : 1264

 

ئــا/ نــاز


لەساڵی 1996 وە  ڕۆژی 12 ی ئۆكتۆبەر دیاری كراوە بە ڕۆژی جیهانی هەوكردنی جومگە, لە پێناو  بەرزكردنەوەی ئاستی ووشیاری خەڵكی سەبارەت بەم نەخۆشی یە .  ئەم ڕۆژە  لەلایەن هەوكردنی جومگە و ڕۆماتیزمی نێودەوڵەتی (ARI)  یەوە  دیاری كراوە  و لەلایەن  (كۆمەڵەی  ئەوروپی  بۆبەرەنگاربوونەوەی  ڕۆماتیزم ) ەوە  ڕێكخراوە.  ئەم ڕۆژە تەنها بۆ  پێشكەشكردنی زانیاری دەربارەی هەوكردنی جومگە دانەنراوە, بەڵكو  بۆمەبەستی  كاریگەری دانان لەسەر یاسایی گشتی سەبارەت بە كەسانی توشبوو و ڕێنمایی كردنیان سەبارەت بە ژیان لەگەڵا ئەم  حاڵەتە, و هاندانی ئەندامانی خێزان و كەسانی دەوروبەریان بۆ هاوكاری كردن و سەپۆرتكردنیان. 


مەبەست لە  یادكردنەوەی ساڵانەی ڕۆژی جیهانی ڕۆماتیزم بۆ ئەوەیە كە زۆرترین زانیاری پێشكەش بكرێت سەبارەت بە هەوكردنی جومگە – كەحاڵەتێكی ناتەندروستەو ملیۆنان كەس لە جیهاندا دووچاری دەبن. و كاریگەری خراپ دەكات لە سەر ژیانی ڕۆژانەیان و ئەنجامدانی كار و چالاكی یەكانیان. 
بۆیە ساڵانە و لەم ڕۆژەدا هەوڵدەدرێت زۆرترین زانیاری بخرێتە ڕوو لەلایەن ناوەندە تەندروستی و ڕێكخراوەكانەوە بۆ مەبەستی ووشیاركردنەوەی خەڵك سەبارەت بەم نەخۆشی یە و ڕێگەكانی بەرەنگار بوونەوەی لە پێناو كەمكردنەوەی ئازار و دەركەوتەكانی و هاوكاری كردنی زیاتری كەسانی توشبوو .

ئێمەش لەم ڕۆژەدا هەوڵدەدەین چەند زانیاری یەكی بە سوود پێشكەش بە خوێنەرانی وێب سایت و پەیجی نەخۆشخانەكەمان بكەین . بە ئومێدی سوود بەخشین بەو كەسانەی بەدەست ئەم گرفتەوە دووچاربوون.

 

سەرەتا پێویستە بزانین هەوكردنی جومگە چی یە؟ 


هەوكردنی جومگە : حاڵەتێكی ناتەندروستە لە یەكێك یان هەندێك لە جومگەكانی لەشدا و بەهۆی هەوكردنەوە ڕوودەدات و دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری زۆر , وە زۆر جاریش دەبێتە هۆی ئاوسان و سوربونەوە و ڕەقبوون و ئاوسانی جومگەكان. 


 هەوكردنی جومگە  نزیكەی 100 جۆری جیاوازی هەیە,  بڵاوترینیان بریتین لە    (osteoarthritis (OA)       و rheumatoid arthritis )). كە دەكرێت بە كوردی بڵێین هەوكردنی جومگە و ئێسك كە لای هەندێك بە سەوەفان ناسراوە, وە هەروەها ڕۆماتیزم.  هەركام لەم حاڵەتانە ئازار و سەختی زۆر بۆ كەسی توشبوو دروست دەكەن كە هەندێك جار دەبنە ڕێگر لەبەردەم ئەنجامدانی كار و چالاكی یەكانی ژیانی ڕۆژانەیدا و بە تێپەڕبوونی كات و هەڵكشانی تەمەنیش حاڵەتەكان خراپتر دەبن , و بە داخەوە تا ئێستاش هیچ چارەسەرێكی تەواوەتی بۆ ئەم حاڵەتانە بەردەست نی یە , و ئەو چارەسەرانەی كە بەكاردەهێنرێن تەنها بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكان و  هاوكاری كردنی جومگەكانە بۆ بەردەوام بوون لە كار , وەگەرنا چارەسەری یەكجاری نین , و پێویستە كەسانی توشبوو خۆیان ڕابهێنن كەلەگەڵ حاڵەتەكەدا بژین .  بەڵام پەیڕەوكردن لە  رێنمایی یە تەندروستی یەكان و گۆڕینی شێوازی ژیان  و هاوكاری و پاڵپشتی  كەسانی دەووروبەر , یارمەتی كەسانی توشبوون دەدەن كە ئازارەكانی كەمتر ببێتەوە , وەهەروەها یاریدەی دەدەن تا بتوانێت خۆی لەگەڵا حاڵەتەكەدا بگونجێنێت و درێژە بە ژیان بدات. دیاری كردن و یادكردنەوەی ساڵانەی ئەم  ڕۆژەیش لە  12 ی ئۆكتۆبەر دا هەر لە پێناو ئەم مەبەست و ئامانجەدایە. 

 

بەهیوای تەندروستی بۆ هەمووان.



زیاتر ببینه

جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 18-11-2018

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 15-11-2018

هەفتەی هۆشیاری
 به‌روار‌  : 14-11-2018

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 13-11-2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 288,231     میوان : 140
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2018 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED