هۆكارەكانی توشبوون بە هه‌وکردنی جومگه‌ و ڕۆماتیزم
 به‌روار‌  : 12-10-2018
 بینراوه‌  : 1183

ئا/ ناز
 
وەك ئاماژەمان پێدا ڕۆماتیزم جۆری زۆر زۆرە و هەروەها هۆكارەكانیشی زۆر و جۆراو جۆران , بەڵام بە گشتی چەند هۆكارێك هەن كە دەبنە هۆی توشبون بە ڕۆماتیزم . لە وانەش:
 
1. توشبوون بە هەوكردن: ڕودانی هەوكردن لە لەشدا بەیەكێك لە هۆكارەكانی توشبوون بە ڕۆماتیزم دادەنرێت .هەر هەوكردنێك كە بەهۆی فایرۆس و بەكتریا كانەوە لە لەشدا بەگشتی و لە جومگەكاندا بە تایبەتی , ئەگەری توشبوون بە ڕۆماتیزمی لێدەكرێت.
2. بریندار بوون و پێكانی جومگەكان: هەركەسێك توشی هەر بەركەتن و برنداربونێك بوبێت كە زیانی بە جومگەیەك لە جومگەكانی گەیاندبیچت , ئەوا ئەگەری توشبونی بە ڕۆماتیزمی هەیە.
3. هۆكاری بۆماوەی : بونی مێژووی توشبوون لە ئەندامانی خێزاندا ,ئەگەری توشبوون زیاتر دەكات.بە گوێرەی توێژینەوەیەكی بریتانی دەركەوتوە ئەو دایك و باوكانەی ڕۆماتیزمیان هەیە , منداڵەكانیشیان توش بوون.
4. فشاری دەروونی: هەندێك لە توێژینەوەكان ئاماژە بەوەدەدەن كە هەبونی كێشە و فشاری دەروونی درێژخایەن , ئەگەری هەیە لە ئەنجامدا ببێتە هۆكار بۆ توشیبون بە هەوكردن و ئازار لە جومگەكاندا.
5. شێوازی ژیان: كەسانێك هەن لەبەر چەند هۆكارێك كە پەیوەندی بە شێوازی ژیانیانەوە هەیە تشی ڕۆماتیزم دەبن, وەك ئەنجامدانی كاری جەستەی قورس و سەخت, زۆر بەكارهیچنانی جومگەكانیان و پشونەدانی پێویست.
6. جۆرای خۆراك: پەیوەندی یەكی بەهێز هەیە لە نێوان جۆر و بڕو كوالیتی خۆراك و توشبوون باخود پاراستن لە نەخۆشی یەكان بەگشتی و ڕۆماتیزم بە تایبەتی. توێژینەوەكان ئاماژە بەوەدەدەن كە كەسانێك بڕی پێویست و تەواوی خۆراكە بەسودەكانیان نەخواردووە لە منداڵیدا و دواتریش لە گەورەیدا, زیاتر توشی نەخۆشی و كێشەی تەندروستی دەبن لە ئێسك و جومگەكانیاندا.
7. قەڵەوی : كێشی زیادەی لەش دەبیچتە هۆكار بۆ دروستكردنی فشاری زۆر بۆ جومگەكان , بە تایبەت ئەژنۆكان و توشی داخوران و ئازار یان دەكات و مەترسی توشبوون بە ڕۆماتیزم زیاد دەكات.
8. تەمەن: یەكێك لە هۆكانی توشبوون بە ڕۆماتیزم تەمەنە, زیاد بوونی تەمەن و بەكارهیچنانی زۆری جومگەكان بە درێژایی ژیان هۆكارە بۆ توشبوون بە ڕۆماتیزم.
9. وەرزش: هەندێك جۆری وەرزشی قورس و سەخت بەتێپەڕبوونی كات ئەگەر بەردەوام بیت لەسەری ئەوا مەترسی زیان گەیاندن بە ئێسك و جومگەكانی هەیە و ئەگەری زۆرە كەسەكە توشی ڕۆماتیزم ببێت .


زیاتر ببینه

جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 18-11-2018

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 15-11-2018

هەفتەی هۆشیاری
 به‌روار‌  : 14-11-2018

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 13-11-2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 288,154     میوان : 97
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2018 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED