بـاشترین خۆراك بۆ جومگە و ڕۆماتیزم
 به‌روار‌  : 12-10-2018
 بینراوه‌  : 1964

 

                                                                                                                                                                                              ئـــا/ نـــاز

هەوكردنی جومگە و ڕۆماتیزم وەك هەر نەخۆشی یەكی تر جۆری خۆراكەكان كاریگەری یان هەیە لەسەری, بە هەردوو لایەنی باش و خراپ . بۆیە لە پێناو سوودی گشتی و بۆ پێشكەشكردنی زانیاری زیاتر بە توشبووانی ئەم نەخۆشی یە و لەم ڕۆژی جیهانی یەدا ئاماژە بە چەند جۆرێك خۆراك دەدەین كە دەبن هۆكار بۆ كەمكردنەوەی ئازار و هەوكردنی جومگەكان, بەهیوای سوودمەندبوون.
 
باشترین جۆری خۆراكەكانیش بریتین لـــە:
 
1. زەردەچەوە: ئەم بەهاراتە بە یەكێك لە باشترین دژەهەوكردنەكان دادەنرێت بۆ كەمكردنەوەی ئازار و هەوكردنی جومگەكان .گەرچی ئەو ئازار و هەوكردنانە درێژخایانن , بەڵام زەردەچەوە ڕۆڵی هەیە لە كەمكردنەوەیاندا.
2. سەوزەكانی وەك برۆكلی , قەرنابیت , كەلەرم: ئەم سەوزانە دەبنە هۆی هێواشكردنەوەی كاریگەری یە خراپەكانی هەوكردن كە كارلە جومگەكان دەكات و توشی داخورانیان دەكات .
3. سیر : بەهەمان شێوە دژە هەوكردنەوە , دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەوكردنی جومگەكان.
4. ڤایتامین C: بە هۆی ئەوەی دژە ئۆكسانە دەبێتە هۆی هێواشتر كردنەوەی توشبوون بە فشەڵبوونی ئێسك كە بەهۆی هەوكردنەوە ڕوودەدات. باشترین سەرچاوەش بۆ ئەم ڤایتامینە برتین لــە( ئەناناس, پەتاتە, تەماتە, پرتەقاڵ, كولەكەی زەرد, هتد)
5. ئۆمیگا 3: دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەوكردنی جومگەكان , و باشترین سەرچاوەكانیشی بریتین لـــە ( ماسی تونە, جگەری نەهەنگ) وە بۆ كەسانی ڕووەكخۆریش گوێز و تۆوی كەتان بە باشترین سەرچاوەی ئۆمیگا 3 دادەنرێن. 
 
بەهیوای تەندروستی بۆ هەمووان.



زیاتر ببینه

جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 18-11-2018

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 15-11-2018

هەفتەی هۆشیاری
 به‌روار‌  : 14-11-2018

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 13-11-2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 288,172     میوان : 109
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2018 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED