مەترسی یەكانی خاوێن نەكردنەوەی دەستەكان
 به‌روار‌  : 15-10-2018
 بینراوه‌  : 788

 

ڕۆژی جیهانی دەست شوشتن.

 

ئــا/ نـــاز

گرنگی دان بە خاوێنی دەستەكان بەهۆكارێكی كاریگەر دادەنرێت بۆ خۆپاراستن لە توشبوون بە نەخۆشی, سەرەڕایی ئەوەی زۆرینەی هەمووان  ئەم ڕاستی یانە دەزانن , بەڵام بەشێكی  خەڵكی  بەپێی پێویست گرنگی بە شوشتن و خاوێنكردنەوەی دەستەكانیان نادەن. بۆیە ئێمە لەم ڕۆژە جیهانی یەدا و ئاماژە بەچەند ڕاستی یەكی كەم دەكەین كە لە ئەنجامی خاوێن نەكردنەوەی دەستەكانەوە مرۆڤ توشی چەند مەترسی دەبێت كە كار لە تەندروستی خۆی و كەسانی دەوروبەریشی  دەكات. بەو هیوایەین لە ئێستا بە دواوە پێش ئامادەكردنی هەر خۆراكێك و پێش هەر خواردن و خواردنەوەیەك چەندین جار بیر بكەنەوە  تا باشتر گرنگی بە خاوێنكردنەوەی دەستەكانتان بدەن.

ڕاستی یەكان دەربارەی گرنگی دەست شوشتن زۆرن بەڵام لەم بابەتەدا ئاماژە بەهەندێكی یان دەدەین. ئەوانیش بریتین لــە:

 

1.         نزیكەی  % 80 ی نەخۆشی یەكان لە ڕێگە بەركەوتن و دەست لێدانەوە بڵاو دەبنەوە.

2.         دەستی تەڕو شێدار 1000 هێندەی دەستی ووشك میكرۆب و پیسی لەخۆدەگرێت و دەیانگوێزێتەوە.

3.         نزیكەی تەنها % 20 ی خەڵكی دەستیان ووشك دەكەنەوە , لە دوای شوشتنی دەستیان.

4.         سكچوون دووەم هۆكاری سەرەكی گیان لەدەستدانی منداڵانە لە جیهاندا, كە لە ڕێگەی دەست شووشتنی منداڵەوە دەتوارێت ڕێژەی توشبوون بەسكچوون % 40 كەمبكرێتەوە.

5.         زۆرینەی میرۆبەكان لە ڕێگەی دەستی پیس و ناخاوێنەوە دەگوێزرێنەوە, بۆنمونە مێزی نوسنگە 400 هێندەی توالیت میكرۆبی لەسەرە و لە ڕێگەی دەستەكانەوە دەگوێزرێنەوە.

 

وەك ئاماژەی پێدرا دەست نەشتن و ناخاوێنی دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی میكرۆب و توشبوون بە نەخۆشی جۆراوجۆر. لە دیارترین ئەو نەخۆشی یانەش كە بەهۆی ناحاوێنی یەوە دەگوێزرێنەوە بریتین لـــە:

 

1.         سكچوون.

2.         كۆلێرا.

3.         ئەنفلونزا .

4.         سارس.

5.         هەوكردنی  جگەر بەتایبەتی جۆری  A

 

لەپێناو خۆپاراستن لەم نەخۆشی یانە و لە هەموو نەخۆشی یەكی تر پێویستە گرنگی بە پاك و خاوێنی دەستەكان بدرێت و زوو زوو بشۆردرێن.

 

بە هیوای تەندروستی بۆ هەمووان.



زیاتر ببینه

جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 18-11-2018

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 15-11-2018

هەفتەی هۆشیاری
 به‌روار‌  : 14-11-2018

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 13-11-2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 288,106     میوان : 87
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2018 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED