شێرپەنجەی مەمك لە پیاواندا
 به‌روار‌  : 17-10-2018
 بینراوه‌  : 1026

ئا/ ناز
مرۆڤەكان نێر بن یاخود مێ‌ كە دێنە دونیاوە هەمان پێكهاتەی خانە و شانە لە لەشیاندا هەیە, ئەو خانە و شانانەش كە مەمك پێك دەهێنن هەمان شێوەن, گەرچی لە ڕەگەزی نێردا  مەمك بەشێوەیەك گەشەناكات كە توانای بەرهەمهێنانی شیری هەبێت , بەڵام لەگەڵا ئەوەشدا ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك هەیە . 
 
توشبوون لە ڕەگەزی نێردا دەكرێت بوترێت زۆر كەمە بە بەراوورد بە ڕەگەزی مێ‌ , بە شێوەیەك كە لە هەر 1000 كەس , یەكێكیان توشی ئەم شێرپەنجەیە دەبن. 
بەڵام ڕێژەی گیان لەدەستدانی پیاوان بە شێرپەنجەی مەمك لە ئاستێكی بەرزدایە (لە كەسانی توشبوو دا),  بەبەراورد بە خانمانی توشبوو , چونكە پیاوان ئاگایی ئەوەیان نی یە كە ڕەنگە توشی ئەم نەخۆشی یە بووبن و لە كاتی نیشانەكانیدا ڕەنگە گوێ‌ ی پێنەدەن و بیریان بۆ ئەوە نەچێت كە توشی شێرپەنجەی مەمك بوون , لەبەرئەوەی پێان وایە تەنها خانمان توش دەبن. 
بۆ ووشیاركردنەوەی زیاتری ڕەگەزی نێر و بە بۆنەی مانگی ڕێگری كردن لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك لەم بابەتەدا هەندێك زانیاری پێویست پێشكەش بە خوێنەران دەكەین. بەهیوای سودبەخشین.
 
سەرەتا پێویستە بزانرێت شێرپەنجەی مەمك چی یە.
 
شێرپەنجەی مەمك یەكێكە لە بڵاوترین جۆرەكانی شێرپەنجە لە جیهاندا و , دووەم  شێرپەنجەیە لەلیستی شێرپەنجەكاندا بۆ گیان لەدەستدانی توشبووان. 
ئەم شێرپەنجەیە ڕوودەدات لەئەنجامی  گەشەكردنی خانەكانی مەمك بەشێوەیەكی نائاسایی و كەلەئەنجامدا دەبن بەگرێ‌ , كە دەكرێت بە ڕێگەی پشكنینی تیشك ببینرێن . 
خانەشێرپەنجەیی یەكان گەشەدەكەن و بڵاودەبنەوە  و  بەخانە و شانەكانی دەوری مەمكدا و ئەگەری ئەوەیان هەیە بگەن بە بەشەكانی تریی لەشیش. بەزۆری ئەمجۆرە شێرپەنجەیە لە خانماندا دروست دەبێت , بەڵام پیاوانیش توش دەبن بە ڕێژەیەكی كەمتر لە خانمان ,   بۆنمونە لە وویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمەریكا  ساڵانە نزیكەی 2400 كەیس تۆماركراون كە پیاوان توشبوون .
بۆیە لێرەدا ئاماژە بە نیشانەكانی دەكەین لە ڕەگەزی نێردا.
 
نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك لە پیاو دا بریتین لــــە:
 
1. بوونی گرێ‌ ی بچوك یاخود ئاوساوی , كە بەزۆری هیچ ئازارێكیان نی یە.
2. چاڵبوونی پێستی سنگ, یاخود چرچبوونی .
3. بەناوداچوونی گۆی مەمك.
4. سووربوونەوە ی گۆی مەمك یاخود پێستی سنگ.
5. دەردانی دەردراوێك لە مەمكەوە , كە لەوانەیە ڕەنگی زەرد یان سوور بێت.
هەندێكجار خانەشێرپەنجەیەكانی مەمك لە ڕەگەزی نێردا بڵاودەبنەوە و دەگەن بە خانەكانی تری لەش وەك قۆڵ و ژێر باڵ , و لەوێدا كۆدەبنەوە و هەڵئاوساوی دەردەكەوێت و گرێ‌ ی شێرپەنجەیی دروست دەكەن ,كە ئەگەری ئەوە هەیە ئەم حاڵەت باشتر هەستی پێبكرێت وەك شێرپەنجە سەرەكی یەكە كە لە خانە و شانەكانی مەمكدا دروست بووە.
 
بۆیە لەپێناو خۆپارێزی و تەندروستیدا ,پێویستە لەكاتی هەستكردن بە هەریەكێك لەونیشانانەدا سەردانی پزیشكی پسپۆڕبكرێت بۆ دڵنیابوونەوە ی زیاتر و وەرگرتنی ڕێنمایی و چارەسەری پێویست.
 
بەهیوای تەندروستی بۆ هەمووان.
 
 


زیاتر ببینه

جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 18-11-2018

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 15-11-2018

هەفتەی هۆشیاری
 به‌روار‌  : 14-11-2018

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 13-11-2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 288,120     میوان : 96
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2018 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED