چەند ڕێنماییەك بۆ خۆپاراستن لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك
 به‌روار‌  : 19-10-2018
 بینراوه‌  : 1746

 
ئــــــا/ نـــاز
 
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە نزیكەی % 85 ی هۆكارەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك بە هۆی كاریگەری یە دەرەكی یەكانی وەك ( ژینگە , و شێوازی خراپی ژیان , و خۆراكی ناتەندروستەوە ) ڕوو دەدەن ,لەبەر ئەوە لێرەدا هەواڵە باشە كە ئەوەیە تا ڕادەیەكی زۆر   دەكرێت بە گۆڕینی شێوازی ژیان و پەیڕەوكردن لە سیستمێكی خۆراكی تەندروست ڕێگە لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك بگیرێت .
 
بۆیە لەم بابەتەدا و لەم مانگی تایبەت بە هوشیاركردنەوە و بەرەنگاری شێرپەنجەی مەمكدا, باس لەوەدەكەین كە شێوازی ژیان تا چەند كاریگەری هەیە لەسەر كەمكردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك. 
ئەویش بە پەیڕەوكردنی چەند ڕێگە و ڕێنمایی یەك دەبێت لە پێناو  خۆپاراستن لە مەترسی توشبوون.                                                              لە گرنگترین ئەو ڕێگایانەش بریتین لـــــە:
 
1. ئەنجامدانی وەرزش: چالاكی فیزیكی و جوڵەی جەستەیی بە ئەنجامدانی وەرزشی سادە و ئاسانیش بێت كاریگەری زۆری هەیە لەسەر تەندروستی بەگشتی  و لەسەر كەمكردنەوەی توشبوون شێرپەنجەی مەمك. ڕێنمایی یە پزیشكی یەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە هەفتانە  ئەنجامدانی 150 خولەك وەرزش لە هەوای كراوەدا زۆر كاریگەر دەبێت.
2. كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش : قەڵەوی و كێشی زیادەی لەش مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زۆر زیاتر دەكەن, بەتایبەتی دوای تەمەنی وەستانەوەی لە سوڕی مانگانە. بۆیە پێویستە خانمان ئاگاداری كێشی لەشیان بن و ڕێگە نەدەن كێشیان زیاد ببێت .
3. شیردانی سروشتی: ئەو خانمانەی شیری خۆیان بە كۆرپەكانیان دەدەن , مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك زۆر كەمترە لەوانەی كەشیری خۆیان نادەن بە منداڵەكانیان یاخود بۆ ماوەیەكی كەم پێیان دەدەن. 
4. بەكارنەهێنانی چارەسەری هۆرمۆنی : باشتر وایە چارەسەری هۆرمۆنی بەكار نەهێنرێت , یاخود كەم بەكاربهێنرێت, لە پێناو خۆپاراستن لە توشبوون بەم جۆرەی  شێرپەنجە. 
5. وازهێنان لە جگەرەكێشان: خانمانی جگەرەكێش مەترسی توشبوونیان زۆر زیاترە لەوانەی كە جگەرەكێش نین , بۆیە پێویستە لە پێناو تەندروستی بە گشتی و خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمك بە تایبەتی خۆیان لە جگەرەكێشان بە دوور بگرن.
6. خۆبەدوورگرتن لە خواردنەوەی ماددە ئەلكهولی یەكان: ئەو خانمانەی ئەو ماددانە بەكار دەهێنن مەترسی توشبوونیان زۆر زیاترە لە خانمانی تر.
7. خەوتن بە بڕی پێویست: مانەوە تا كاتە درەنگەكانی شەو ئەگەری زۆری هەیە ئاستی میلاتۆنین داببەزێنێت لە مێشكدا, وە هەندێك لە سەرچاوەكان باس لەوەدەكەن كە  میلاتۆنین دەبێتە هۆی ڕێكخستنی كاری هۆرمۆنی ئیسترۆجین , بۆیە كەمبونەوەی ئاستی میلاتۆنین زیان بەكاری ئەو هۆرمۆنە دەگەیەنێت و مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات. 
8. ئەنجامدانی پشكنین : پێویستە هەموو خانمێك پاش تەمەنی 40 ساڵی هەر دوو ساڵا جارێك پشكنینی مامۆگرافی ئەنجام بدات بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستی و سەلامەتی . وە ئەو خانمانەی  كە كەسانی توشبوو لە خێزانەكەیاندا هەیە پێویستە زۆر زووتر لەو تەمەنە پشكنینەكە ئەنجام بدەن.
 
بە پەیڕەوكردنی ئەو ڕێنمایی یانە بەگشتی  دەتوانرێت تا ڕادەیەكی باش مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك كەم بكرێتەوە. 
 
بە هیوای تەندروستی بۆ هەمووان . 


زیاتر ببینه

جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 18-11-2018

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 15-11-2018

هەفتەی هۆشیاری
 به‌روار‌  : 14-11-2018

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 13-11-2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 288,109     میوان : 90
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2018 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED