بەرزەفشاری خوێن (زەخت)
 به‌روار‌  : 25-10-2018
 بینراوه‌  : 239

ئــا/نــاز
 
بەرزە فشاری خوێن كەپێی دەوترێت  (Hypertension) : بریتی یە لە بەرزبونەوەی ئاستی فشاری خوێن زیاتر لە ئاسایی . دیاری دەكرێت بە پێوانی  بڕی ئەو خوێنە لەڕێگەی دڵەوە دەنرێرێت  یاخود دڵا پاڵی پێوەدەنێت لەگەڵا بڕی  بەرگریی لە ڕێڕەوی خوێن لەناو دەمارەكاندا . تا ئاستی پاڵنانی دڵ بە خوێنەوە زیاتر بێت و دەمارە خوێنەكانیش زیاتر تەسك بن , ئەوا بەرزی فشاری خوێن زیاتر دەبێت. كە نەخۆشی یەكی بڵاوە لە جیهاندا. 
ئەگەر بێتوو چارەسەر نەكرێت ئەوا ئەگەری توشبوونی بە چەندین حاڵەتی ناتەندروستی تری لێدەكەوێتەوە, لەوانەش نەخۆشی یەكانی دڵا, لەدەستدانی بینای چاوەكان, توشبوون بە نەخۆشی یەكانی گورچیلە.
 
لە ڕۆژگاری ئێستادا بەرزە فشاری خوین  یەكێكە لە نەخۆشی و حاڵەتە ناتەندروستەكان كە مرۆڤ توشیان دەبێت . بە گوێرەی كۆمەڵەی دڵی ئەمەریكی (AHA) لە هەموو 3 كەسێكی پێگەیشتوو   یەكێكیان توشی بەرزەفشاری خوێن دەبێت.  وە  ئەم حاڵەتە جێگەی بایەخی لایەنە تەندروستی یەكانە چونكە دیاردەیەكی بڵاوە لە هەموو جیهاندا و بە پێی ڕێنمایی یەكانی  ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)  زۆر بوونی پیشەسازی خۆراكی و بەكارهێنانی خوێی زۆر ڕۆڵی  كاریگەری هەیە بۆ توشبون بە بەرزەفشاری خوێن لە جیهاندا.
 
جۆرەكانی  بەرزەفشاری خوێن.
 
بەرزە فشاری خوێن دوو جۆری سەرەكی هەیە . كە ئەوانیش بریتین لـــە:
 
1. بەرزەفشاری سەرەكی : كە بەتەواوی هۆكارەكانی نەناسراون. وبڵاوترین جۆری بەرزە فشاری خوێنە و نزیكەی %95 ی توشبوان لەم جۆرەن.
2. بەرزەفشاری لاوەكی: ئەو جۆرەی بەرزە فشارە كە بەهۆكاری ناتەندروستی و نەخۆشی لە بەشەكانی تری لەشدا دروست دەبێت , وەك كێشەو نەخۆشی یەكانی گورچیلە, یاخود لە كاتی دوگیانی خانماندا ڕودەدات .
 


زیاتر ببینه

جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 18-11-2018

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 15-11-2018

هەفتەی هۆشیاری
 به‌روار‌  : 14-11-2018

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 13-11-2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 288,211     میوان : 128
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2018 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED