هۆكارەكانی توشبوون بە بەرزەفشاری خوێن
 به‌روار‌  : 26-10-2018
 بینراوه‌  : 320

 

ئــــا/ نـــاز

وەك ئاماژەی پێدرا جۆرەكانی فشاری خوێن جیاوازن, و بۆیەش هۆكارەكانیان جیاوازن. بەڵام بە گشتی چەند هۆكارێك هەن بۆ توشببون بە یەكێك یاخود هەردوو جۆرەكەی بەرزەفشاری خوێن. ئەوانیش بریتین لـــە:

 

1. تەمەن:  بەساڵاچوونی تەمەن بەیەكێك لە هۆكارەكانی توشبون بە بەرزەفشاری خوێن دادەنرێت.

2. هۆكاری بۆماوەی: بوونی كەسێك لە خێزاندا كە توشی بەرزە فشاربوبێت , ئەگەری هەیە كە منداڵ یاخود نەوەكانیشی توشببن.

3. قەڵەوی :  كەسانێك كە قەڵەون یاخود كێشی لەشیان زیادە , ئەگەری توشبونیان بە بەرزەفشاری خوێن زیاترە لە كەسانی خاوەن كێشی ئاسای.

4. ڕەگەز: بەگشتی لە نێوان پێگەیشتواندا پیاون زیاتر توش دەبن وەك لە خانمان, بەڵام لەتەمەنی سەروو 60 ەوە هەردوو ڕەگەرز ئەگەری توشبونیان وەك یەكە.

5. كەمی جوڵە: نەبونی جوڵەو كەمی چالاكی جەستەی , واتە دانیشتنی زۆر و ئەنجام نەدانی جوڵە یاخود وەرزش , هۆكارێكی دیكەیە بۆ توشبوون بە بەرزەفشاری خوێن.

6. جگەرەكێشان:  یەكێك لە زیانەكانی جگەرەكێشان ئەوەیە كە دەبێتە هۆی تەسكبونەوەی دەمارەكانی خوێن , و ئەمەش هۆكارە بۆ توشبوون بە بەرزبونەوەی فشاری خوێن.

7. خواردنەوە كحولیەكان: توێژینەوەكان ئاماژە بەوەدەدەن كە ئەگەری توشبوون بە بەرزەفشاری خوێن لای  كەسانێك كە خواردنەوە كحولیەكان دەخۆنەوە زیاترە لە كەسانی ئاسایی.

8. زۆر بەكارهێنانی خوێ‌: توێژینەوە زانستی یەكان باس لەوە دەكەن كە ئەو كۆمەڵگایانەی كە زۆرتر خوێ‌ لە خۆراكەكانیاندا بەكار دەهێنن , ڕێژەی توشبوانیان بە بەرزەفشاری خوێن زیاترە لە كۆمەڵگەكانی تر.

9. خۆراكی چەور: شارەزایانی بواری خۆراكی دەڵێن  زۆر بەكارهێنانی چەوری  بەتایبەت چەوری یە ئاژەڵی یەكان دەبێتە هۆكار بۆ توشبون بە بەرزبونەوەی فشاری خوێن ,.

10. ماندووی مێشك: فشارى زۆر و ماندووی مێشك هۆكارێكی ترە بۆ توشبوون بە بەرزەفشاری خوێن. توێژینەوەكان دەڵێن كەسانێك كە بە هۆی كارەكانیانەوە فشاری زۆر لەسەر مێشكیان هەیە مەترسی توشبونیان زیاترە, وەك ئەو كەسانەی لەبەشی چاودێری فڕۆكە و گەشتە ئاسمانی یەكان كاردەكەن.

11. شەكرە: كەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەكرە مەترسی توشبونیان بە بەرزبونەوەی فشاری خوێن زۆرترە لە كەسانی ئاسایی.

12. دووگیانی: خانمانی دوگیان ئەگەری توشبونیان بە بەرزەفشاری خوێن زیاترە لە خانمانی تر لەهەمان تەمەنی خۆیان.

 



زیاتر ببینه

جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 18-11-2018

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 15-11-2018

هەفتەی هۆشیاری
 به‌روار‌  : 14-11-2018

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 13-11-2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 288,229     میوان : 138
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2018 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED