چارەسەركردن و ڕیگەگرتن لە توشبوون بە بـەرزەفشاری خوێن لە ڕێگەی خۆراكەوە
 به‌روار‌  : 28-10-2018
 بینراوه‌  : 57

 

ئــــا/ نـــاز

 

لەبابەتی پێشوودا بۆ چارەسەركردنی بەرزە فشاری خوێن  ئاماژەمان بەچەند ڕێگەیەك دا, وەك ڕێگەی دەرمان و چارەسەری پزیشكی , وە هەروەها ڕێگەی شێوازی ژیان .

لێرەشدا ئاماژە بە چارەسەركردن دەدەین بەڕێگەی خۆراك , چونكە ئاشكرایە ئەو خۆراكانەی مرۆڤ دەیانخوات هەمیشە كاریگەری یان هەیە لەسەر تەندروستی بەگشتی و بە هەردوو لایەنی پۆزێتیڤ و نێگەتیڤ . بەرزەفشاریی خوێنیش یەكێكە لەو نەخۆشیانەی كە خۆراك كاریگەری گەورەی هەیە لەسەری.

توێژینەوەیەك كە لە مانگی 12 ی 2017 لە گۆڤاری كۆلیژی پزیشكی ئەمەریكی دا بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوە دەدات كە ئەو كەسانەی بە سیستمی خۆراكی و كەمكردنەوەی خوێ‌ لە خۆراكیاندا چارەسەری بەرزەفشاری خوێنیان كردوە , بە شێوەیەك چارەسەرەكە كاریگەر بووە ,كه وەك كاریگەری دەرمانە پزیشكی یەكان بووە.  !

بۆیە پێویستە پەیڕەوی لە سیتمێكی تەندروستی خۆراك بكرێت . بە كەمكردنەوەی هەندێك خۆراكی قورس و زیان بەخش ,که‌ زیان به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نن و هه‌روه‌ها ده‌بنه‌ هۆی به‌رزه‌فشاری خوێن .      هه‌ندێک له‌و خۆراكانه‌ش وەك:

  1.  خوێ
  2.  گۆشتی سوور.
  3.  خواردنەوە گازی یەكان .
  4.  ئەو خواردنەوانەی كافاینیان تێدایە وەك قاوە و چا.

 

 

وە هەوەها پێویستە بە ووریایی یەوە خواردن و خۆراك بخورێت و سودی زیاتر لە سەوزە و میوەكان وەربگیرێت چونكە تەندروستترن ودەبنە هۆكاری هاوسەنگ ڕاگرتنی فشاری خوێن .

باشترین و بەسودترین خۆراكیش بۆ دابەزاندنی بەرزەفشاری خوێن بریتین لەمانەی خوارەوە:

 

1.       قارچك.

2.       پەتاتەی شیرین.

3.       شوفان.

4.       تەماتە.

5.       سڵق.

6.       سپیناغ.

7.       كاهوو.

8.       كەلەرم.

9.       شیویت.

10.     ئەڤۆكادو.

11.     چەوەندەر.

12.     شوتی.

13.     كیوی .

14.     نیسك.

15.     ماستی سروشتی.

16.     دارچینی.

17.     فستق .

18.     هەنـــار.

19.     سركەی سێو

بە هیوای تەندروستی بۆ هەموان.

 



زیاتر ببینه

جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 18-11-2018

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 15-11-2018

هەفتەی هۆشیاری
 به‌روار‌  : 14-11-2018

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 13-11-2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 288,095     میوان : 77
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2018 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED