رۆژی جیهانی جەڵتەی مێشك
 به‌روار‌  : 29-10-2018
 بینراوه‌  : 107

 
ئــــا/ نـــــاز
 
29 ی ئۆكتۆبەری هەموو ساڵێك بە ڕۆژی جیهانی جەڵتەی مێشك دیاری كراوە , لە پێناو پێشكەشكردنی ڕێنمایی زیاتر بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشی یە .
دیاری كردنی ئەم رۆِژە جیهانی یە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2004 و لە لایەن دكتۆر (ڤلادیمێر هاشكسی) و لە كۆنگرەی جیهانی جەڵتەی دەماغ كە لە شاری (ڤانكۆڤەر ) لە كەنەدا ئەنجامدرا و تێیدا دەستەی كارگێری و كاركردن دیاری كرا و دواتر و لە ئۆكتۆبەری ساڵی 2006 دا بە تەواوی ڕۆژەكە دەستنیشانكرا.
 
جەڵتەی دەماغ یەكێكە لە نەخۆشی یە بڵاوەكان لە جیهاندا, و بەگوێرەی هەندێك لە سەرچاوەكان  لە هەموو 6 چركەیەكدا كەسێك لە شوێنێكی ئەم جیهانەدا بەهۆكاری ئەم نەخۆشی یە گیان لەدەست دەدات.!
لەم بابەتەدا و بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی جەڵتەی دەماغ چەند زانیاری یەكی پێویست دەخەینە ڕوو بۆ خوێنەرانی  بەڕێزی وێبسایت و پەیجی نەخۆشخانەكەمان. بە هیوای سود مەندی .
 
سەرەتا پێویستە بزانین جەڵتەی دەماغ چی یە .
 
جەڵتەی دەماغ: حاڵەتێكی ناتەندروستە كە توشی مێشك دەبێت , كاتێك ڕوودەدات كە ڕێڕەوی خوێن لە بەشێكی دەماغدا دەگیرێت یاخود دادەخرێت , بەمەش خانەكانی مێشك بێ‌ بەش دەبن لە ئۆكسجین , و ئەگەری لەناوچونیان زۆر دەبێت . كاتێك ئەو خانانە لەناودەچن و لەكار دەوەستن , ئەو بەشەی مێشك لەكار دەكەوێت , و ئەگەری ئەوەی هەیە كەسەكە توشی لەدەستدانی بیرەوەری و یادگە ببێت , وەهەروەها توانای كۆنترۆڵكردنی ماسولكەكانی نامێنێت. 
 
كاریگەری توشبوون بەم نەخۆشی یە لەسەر كەسەكان جیاوازە بەپێی ئەو ناوچەیەی مێشك كە جەڵتەكە تێیدا ڕوویداوە و , وە بە پێی ئاستی ئەو زیانانەی بەر مێشك كەوتوون. بۆنمونە كەسێك لە بەشێكی زۆر بچوكی مێشكی دا توشی حاڵەتەكە بوە, توشی چەند كێشەیەكی كەم دەبێت وەك لاوازبوونی دەست و باڵەكانی , یاخود قاچەكانی  بۆماوەیەكی كاتی , و وەئەگەری هەیە دواتر چاك ببێتەوە.
بەڵام ئەگەر كەسێك توشی حاڵەتەكەببێت لە بەشێكی گەورەی مێشكی دا , ئەوا ئەگەری ئەوەی هەیە بەتەواوەتی لایەكی جەستەی لەكاركردن بوەستێت , وە یاخود توانای قسەكردن لەدەست بدات. 
 
گەرچی 2 لەسەر 3 ی كەسانی توشبوو دوای ڕزگاربونیان لە مەترسی گیان لەدەستدان , و چاكبونەوەیان  بەشێكی جەستەیان لەكار دەكەوێت.  بەڵام لەگەڵا ئەوەشدا  خۆشبەختانە كەسانێك هەن بەتەواوەتی چاك دەبنەوە و دەگەڕێنەوە بۆ دۆخی ئاسای و تەندروستی پێشوویان و هەموو ئەندامەكانی جەستەیان بەتەواوی و وەك پێشوو كارو ئەركەكانی خۆیان پێ ئەنجام دەدەرێت. 
 
چەند ڕاستی یە دەربارەی جەڵتەی دەماغ
 
- جەڵتەی دەماغ پێنجەم هۆكاری گیان لەدەستدانە لە جیهاندا بەگشتی و لە وویلایەتە یەككگرتوەكانی ئەمەریكا بەتایبەتی.
- لەهەر 40 چركەیەكدا جەڵتەی دەماغ ڕوودەدات.
- توشبوون بە جەڵتەی دەماغ دەبێتە هۆی كەمئەندام بوون.
- ڕێژەی %80 ی جەڵتەی دەماغ دەكرێت ڕێگە لە ڕوودانی بگیرێت.
 
 
لەبابەتەكانی داهاتوودا , باس لە نیشانەكان و ڕێگەكانی خۆپاراستن دەكەین.
 
 
بەهیوای دوور بوون لە جەڵتە و تەندروستی بۆ هەمووان.



زیاتر ببینه

جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 18-11-2018

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 15-11-2018

هەفتەی هۆشیاری
 به‌روار‌  : 14-11-2018

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 13-11-2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 288,169     میوان : 107
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2018 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED