نیشانە سەرەتاییەكانی توشبوون بە جەڵتە
 به‌روار‌  : 29-10-2018
 بینراوه‌  : 501

ئـــا/ نـــاز
 
كۆمەڵەی  جەڵتەی ئەمەریكی   لە ڕێنمایی یەتەندروستی یەكانیدا باس لەوە دەكات كە هەركەسێك هەستی بە م نیشانانەی خوارەوە كرد ئەوا پێویستە بە زووترین كات پەیوەندی بە بەشی فریاگوزاری خێراوە بكات, چونكە ئەو نیشانانە , دەكرێت هێما و ئاماژەبن بۆ توشبوون بە جەڵتە.
 
نیشانەكانیش بریتین لـــە:
 
1. سڕبوونی لە ناكاو , و لاواز بوون لە دەم وچاو , یاخود بەشێكی جەستە , وەك دەست یان قاچ. بەتایبەتی ئەگەر لە یەك لادا بوو.
2. ڕوودانی لە ناكاوی شێواوی و تێكچوون لە قسەكردن , و یاخود لە تێگەیشتندا.
3. ڕوودانی لەناكاوی كێشە لە  توانای بینین لە یەكێك لە چاوەكاندا , یاخود لە هەردوو چاودا.
4. لە ناكاو هەستكردن بە لەدەستدانی توانای ڕۆیشتن لەسەر پێیەكان, یاخود هەستكردن بە سەرگێژبوون, و تێكچوونی باڵانس و هاوسەنگی جەستە.
5. هەستكردن بە سەرئێشەیەكی زۆر  تووند بە بێ‌ بوونی هیچ هۆكارێك.
 
ئەمانە بە نیشانە سەرەتایی یەكان دادەنرێت . كە وەك ئاگار دار كەرەوە وان و پێویستە لەكاتی هەستكردن بە هەریەكێك یاخود هەموو یاندا بە زوترین كات  پێوەندی بە بەشی فریاگوزاری خێراوە بكرێت. بۆ مەبەستی خۆپاراستن لە ڕوودانی حاڵەتی نەخوازراو.
 
 
بەهیوای تەندروستی بۆ هەمووان. 



زیاتر ببینه

ئاستەكانی بەختەوەری و دڵخۆشی
 به‌روار‌  : 20-03-2019

ڕۆژی جیهانی دڵخۆشی و بەختەوەری
 به‌روار‌  : 20-03-2019

كەی پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕی دڵ بكرێت؟
 به‌روار‌  : 18-03-2019

ڕۆژی جیهانی خەو
 به‌روار‌  : 15-03-2019

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 341,801     میوان : 17
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2019 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED