هۆكارەكانی توشبوون بە جەڵتە
 به‌روار‌  : 29-10-2018
 بینراوه‌  : 165

 
                                ئــا/ نــاز
 
هۆكاری زۆر و جۆراو جۆر هەن بۆ توشبوون بە جەڵتەی مێشك , كە بەشێكی هۆكارەكان پەیوەندییان بە شێوازی ژیانەوە هەیە و هەندێكی تریشیان بەهۆی كاریگەری نەخۆشی یەكانی ترەوە ڕوودەدەن.
 
لێرەدا باس لە هۆكارە كاریگەرەكان دەكەین كە دەبنە هۆی زیادكردنی مەترسی ڕوودانی جەڵتە.
كە ئەوانیش سێ‌ هۆكاری سەرەكین , و هەریەكەیان كۆمەڵێك هۆكاری تر لەخۆ دەگرێت.
 
بە گشتیش بریتین لـــە:
 
یەكەم/ هۆكارەكانی پەیوەست بە شێوازی ژیان: لە دیارترین ئەو هۆكارانەش بریتین لــــە:
 
1. كێشی زیادی لەش, قەڵەوی .
2. ناچالاكی و ئەنجام نەدانی جوڵەی جەستەیی.
3. خواردنەوەی ماددە ئەلكهولی یەكان.
4. بەكارهێنانی ماددە بێهۆشكاری یەكانی وەك كۆكاین.
 
دووەم/ هۆكارەكانی پەیوەست بە نەخۆشی یەكانی دیكەوە: لە دیارترین ئەو نەخۆشی یانەش كە مەترسی توشبوون بە جەڵتە زیاد دەكەن بریتین لـــە:
 
1. بەرزەفشاری خوێن.
2. بەرزی ئاستی كۆلیسترۆڵ.
3. نەخۆشی شەكرە.
4. هەناسەكورتی لەكاتی نوستندا.
5. نەخۆشیەكانی پەیوەست بە دڵ و دەمارەكانی خوێنەوە. وەك ناڕێكی لێدانەكانی دڵ, پەككەوتەی دڵ, و هتد.
6. جگەرەكێشان, وە هەروەها بەركەوتنی دوكەڵی جگەرە بۆ كەسانێكیش كە جگەرەكێش نین.
7. بوونی مێژووی توشبوون بە جەڵتە لە نێو ئەندامانی خێزاندا.
 
سێهەم/ هۆكارەكانی تر: چەندین هۆكاری تر هەن كە مەترسی توشبوون بە جەڵتە زیاد دەكەن . لـــەوانەش:
 
1. تەمەن: ئەوكەسانەی لە تەمەنی 55 ساڵ بەرەو سەرەوەن مەترسی توشبوونیان زیاترە بەبەراورد بە كەسانی گەنجتر.
2. نەتەوە: ئەوكەسانەی ئەفەریقی – ئەمەریكی ن مەترسی توشبوونیان زیاترە لە نەتەوەكانی تر.
3. ڕەگەز: بەگشتی  ڕەگەزی نێر  مەترسی توشبوونی زیاترە  لە ڕەگەزی مێ‌. بەڵام خانمان لە تەمەنی بەساڵاچووندا مەترسی توشبوونیان زۆرترە , وە مەترسی گیان لەدەستدانی خانمانی توشبوو زیاترە لە پیاوانی توشبوو.
4. هۆرمۆن: كاریگەر هۆرمۆنی ڕۆڵی هەیە لە زیاد كردنی مەترسی توشبوون.
 
 
ئەم هۆكارانەی كە ئاماژەیان پێدرا مەترسی توشبوون بە حاڵەتەكە زیاتر دەكەن , ئەگەر نا ئەمانە هۆكارى سەرەكی نین.
 
بە هیوای تەندروستی بۆ هەمووان.



زیاتر ببینه

جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 18-11-2018

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 15-11-2018

هەفتەی هۆشیاری
 به‌روار‌  : 14-11-2018

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 13-11-2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 288,160     میوان : 101
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2018 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED