مانگی نۆڤەمبەر - مانگێكی زۆر گرنگ بۆ ووشیاركردنەوە
 به‌روار‌  : 02-11-2018
 بینراوه‌  : 156

 
                                                                                                                                                          ئـــا/ نــاز
 
ئەم مانگە بە مانگێكی گرنگ دادەنرێت , چونكە تێیدا ووشیاری تەندروستی سەبارەت بە چەندین نەخۆشی بڵاودەكرێتەوە . وە بەگشتیش مانگەكە تەرخانكراوە بۆ ووشیاركردنەوەی خەڵكی سەبارەت بە چەندین جۆر شێرپەنجەی مەترسیدار , لەوانەش :
 
• شێرپەنجەی گەدە.
• شێرپەنجەی سییەكان .
• شێرپەنجەی پەنكریاس .
 
ئێمەش لەم مانگەدا و بەپێی توانا هەوڵدەدەین چەندین زانیاری و ڕێنمایی گرنگ سەبارەت بە خۆپاراستن لەم جۆرانەی شێرپەنجە , پێشكەش بە خوێنەرانی وێبسایت و پەیجی نەخۆشخانەكەمان بكەین , بەهیوای سودمەندبوون.
 
سەرەتا باس لە شێرپەنجەی (گەدە)  دەكەین.
 
مانگی نۆڤەمبەر دەستنیشانكراوە بۆ مانگی ووشیاركردنەوە سەبارەت بە شێرپەنجەی گەدە, و هەروەها بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری و سەپۆرتی زیاتر لە ڕووی دەروونی و ماددی و مەعنەوی یەوە بۆ كەسانێك كە توشی ئەم نەخۆشی یە بوون.   
 
دەستنیشانكردنی ئەم مانگە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2010 كە بۆ یەكەمجار لەوویلایەتەیەككگرتوەكانی ئەمەریكا بڕیاری لەسەر درا.
ئامانجە سەرەكی یەكانی دەستنیشانكردنی ئەم مانگە بۆ ووشیاركردنەوە سەبارەت بە شێرپەنجەی گەدە بەگشتی بریتین لـــــە:
 
1. زیادكردنی ووشیاری خەڵكی دەربارەی شێرپەنجەی گەدە.لەگەڵا ڕوونكردنەوەی هۆكارە مەترسیدارەكان بۆ توشبوون.
2. هاندان بۆ پشكنین و دەستنیشانكردنی حاڵەتی نەخۆشی یەكە بە زووترین كات.
3. هاندانی زیاتر بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە  دەربارەی هۆكار و هەروەها چارەسەركردنی باشتر .
4. بەدەستهێنانی پاڵپشتی زیاتر بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زۆرتر لەسەر شێرپەنجەی گەدە.
5. هاندانی گروپ و ڕێكخراوەكان و ناوەندەكان بەگشتی بۆ پێشكەشكردنی ڕێنمایی پەیوەست بەم نەخۆشی یە بۆ هاونیشتمانیان بەگشتی و بۆ توشبووان بە تایبەتی.
6. هاندانی هەمووان بۆ هاوكاركردنی دەستەجەمعی بۆ توشبووان بەم شێرپەنجەیە لە هەموو شوێنێكی جیهاندا.
 
 
بە هیوای بەدوور بوون لە شێرپەنجە و هەموو نەخۆشییەك. 
 
 


زیاتر ببینه

پەتای وەرزی چییە و نیشانەكانی چین؟
 به‌روار‌  : 21-01-2019

نیشانەكانی توشبوون بە گلوكۆما- ئاوی ڕەشی چاو
 به‌روار‌  : 20-01-2019

هۆكارەكانی توشبوون بە گلوكۆما
 به‌روار‌  : 17-01-2019

مانگی كانوونی دووەم- مانگی ووشیاركردنەوە سەبارەت بە گلوكۆما- ئاوی ڕەشی چاو
 به‌روار‌  : 15-01-2019

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 315,351     میوان : 94
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2019 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED