شێرپەنجەی گەدە
 به‌روار‌  : 05-11-2018
 بینراوه‌  : 279


                                                                                                                                                        ئــــا/ نــاز

شێرپەنجەی گەدەش وەك هەندێك لە شێرپەنجەكانی تر كۆمەڵێك نیشانەی هەیە كە ئەگەر پێشوەخت  هەستیان پێبكرێت , دەتوانرێت ڕێگە لە بڵاوبونەوەیان بگیرێت .
لەم بابەتەدا و لەم مانگی ووشیاركردنەوەیەدا , باس لە شێرپەنجەی گەدە  دەكەین, بە هیوای سودمەندی .


سەرەتا و بۆ تێگەیشتن لە شێرپەنجەی گەدە , پێویستە بزانین گەدە چی یە , و لە پێكهاتەی سروشتی گەدە و چۆنێتی كاركردنی تێبگەین.


گەدە: یەكێكە لە ئەندامە سەرەكی یەكانی كۆئەندامی هەرس لە مرۆڤ و شیردەرەكاندا, كە دەكەوێتە بەشی سەرەوەی سك لەژێر پەراسوەكاندایە لەمرۆڤدا.


چۆنێتی كاركردنی گەدە:

خۆراك دوای ئەوەی  لە دەم دا دەجورێت و قوتدەدرێت, لەڕێگەی سورێنچكەوە دەڕوات بۆ گەدە.
گەدە لەشێوەی تورەكەیەك یاخود كیسێك دایە و خۆراك لە ناویدا كۆدەكرێتەوە , و لەوێدا  یەكەم هەنگاوی هەرسكردن دەست پێدەكات بە ڕژاندنی ترشەڵۆكی گەدە بەسەر خۆراكەكاندا. 
دواتر خۆراكەكان و ترشەڵۆكی گەدە تێكەڵ بەیەك دەبن و دەگوێزرێنەوە بۆ سەرەتای ڕیخۆڵە كەپێی دەوترێت (دوانزەگرێ‌).


هەندێك كەس بە بەشی خوارەوەی  پەراسوەكان تا دەگاتە بەشی حەوز دەڵێن گەدە, بە ڵام لە ڕووی پزیشكی یەوە ئەم ناوچەیە بە سك ناودەبرێت. بۆنمونە كەسێك هەست بە ئازارێك دەكات لەو ناوچەیەدا و بۆ دەربڕینی ئازارەكەی دەڵێت (گەدە م ئازاری هەیە) لەكاتێكدا ڕەنگە ئەو  ئازارە بە هۆی  ڕیخۆڵەكوێرەوە بێت , یاخود كێشەی كۆڵۆن بێت , یان  بەهۆی هەر یەكێك لە ئەندامەكانی ترەوە بێت كە لەناوچەی سكدا بوونیان هەیە ,  چونكە گەدە تەنها یەكێكە لەو كۆمەڵە ئەندامەی لە ناوچەی سكدا هەن.


بۆیەش زۆر گرنگە ئاگاداری ئەوە بین شێرپەنجەی گەدە تێكەڵ نەكرێت بە شێرپەنجەكانی ئەندامەكانی تری ئەو ناوچەیە, وەك شێرپەنجەی كۆڵۆن, شێرپەنجەی پەنكریاس , یاخود شێرپەنجەی جگەر , لەبەر ئەوەی هەریەك لەم جۆرانەی شێرپەنجە نیشانە و دەركەوتەی خۆیان هەیە و هەروەها چارەسەری جیاواز و تایبەت بە خۆیان هەیە.

شێرپەنجەی گەدە بەهێواشی گەشەدەكات و چەند ساڵێك دەخایانێت پێش دەركەوتنی شێرپەنجەكە بەتەواوی . بە زۆری لە ڕووپۆشی ناوەوەی گەدەدا ڕوودەدات, زۆر بەكەمی نیشانەكانی لە سەرەتادا دەردەكەون , بۆیەش ئەم شێرپەنجە لەسەرەتادا  بە ئاسانی پێی نازانرێت.


شێرپەنجەی گەدە كە دەست پێدەكات لەبەشەجیاوازەكانی گەدەدا لەوانەیە نیشانە و دەركەوتەكانی جیاواز بن بە پێی شوێنی شێرپەنجەكە لە گەدەدا.

 

لەبابەتەكانی دواتردا ئاماژە بە نیشانە سەرەتایی یەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە دەدەین , لە گەڵا باسكردن لە هۆكارەكان , ڕێگەكانی خۆپاراستن.

بەهیوای تەندروستی بۆ هەمووان.


 

 



زیاتر ببینه

جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 18-11-2018

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 15-11-2018

هەفتەی هۆشیاری
 به‌روار‌  : 14-11-2018

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 13-11-2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 288,107     میوان : 88
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2018 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED