نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە
 به‌روار‌  : 07-11-2018
 بینراوه‌  : 575

 
 
                                                                                                                                                  ئـــا/ نـــاز
 
شێرپەنجەی گەدە لەسەرەتای دروسبونیدا زۆر بەكەمی نیشانەكانی دەردەكەون , ئەمەش وای كردوەە كە دەستنیشانكردنی ئەم نەخۆشی یە لە سەرەتادا ئاسان نەبێت. بۆیە پێویستە لەگەڵا هەستكردن بە بوونی هەر نیشانەیەكدا كە ئاماژە بن بۆ ئەم نەخۆشیە بە زوترین كات پەیوەندی بە پزیشكی پسپۆڕەوە بكرێت بۆ دڵنیابوونەوە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
 
بەڵام بەگشتی نیشانەكان برتین لــە:
 
1. كەمبوونەوەی ئیشتیهای خواردن.
2. دابەزینی كێشی لەش ( بەبێ‌ ئەوەی كەسەكە خۆی هەوڵی دابەزاندنی كێش بدات).
3. بوونی ئازار لە ناوچەی سكدا.
4. هەستكردن بە ناڕەحەتی یەكی ئاڵۆز لە ناوچەی سكدا, بەتایبەتی لەسەرەوەی ناوكدا.
5. هەستكردن بە پڕبوونی گەدە(بەتایبەت  بەشی سەرەوەی  سك) لە دوای خواردنی ژەمێكی بچووك.
6. توشبوون بە سوتانەوەی گەدە.
7. توشبوون بە بەدهەرسی.
8. دڵتێكچوون.
9. ڕشانەوە, بە بێ‌ بوونی خوێن , یاخود ڕشانەوەی خوێناوی.
10. ئاوسان و كۆبوونەوەی شلەمەنی لە ناوچەی سكدا.
11. بوونی خوێن لە پاشەڕۆدا.
12. كەمبوونەوەی خرۆكەسورەكانی خوێن . و توشبوون بە كەمخوێنی.
 
پێویستە ئاماژە بەوە بدەین كە زۆرینەی ئەم نیشانانە لە هەندێك حاڵەتی نەخۆشی تردا دەردەكەون, وەك بوونی ڤایرۆسی گەدە, یاخود برینی گەدە.
بەڵام ئەو كەسانەی ئەم نیشانانەیان هەیە , بەتایبەت ئەگەر هەستیان كرد بەرەو خراپتر دەچن, ئەوا پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕبكەن بۆ دەستنیشانكردنی حاڵەتەكە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
 
لەبەرئەوەی نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە دەرناكەون هەتا نەخۆشیەكە دەگاتە حاڵەتێكی پێشكەوتوو , و مەترسیدار,بە شێوەیەك كە  لە هەر(پێنج) حاڵەتی شێرپەنجەی گەدە   تەنها یەك كەسیان لە قۆناغە سەرەتایی یەكانیدا هەستی پێدەكرێت و دەدۆزرێتەوە, واتە پێش ئەوەی بڵاوببێتەوە .
 
بۆیە دووبارەی دەكەینەوە, كە پێویستە لە كاتی هەستكردن بە هەبوونی ئەو نیشانانەدا سەردانی پزیشكی پسپۆڕبكرێت تا ڕێگە بگیرێت لە خراپتربوونی حاڵەتەكە.
 
بەهیوای تەندروستی بۆ هەمووان.


زیاتر ببینه

جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 18-11-2018

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 15-11-2018

هەفتەی هۆشیاری
 به‌روار‌  : 14-11-2018

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 13-11-2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 288,185     میوان : 113
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2018 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED