ڕێژەی ڕزگاربوون لە توشبووانی شێرپەنجەی گەدە دا
 به‌روار‌  : 09-11-2018
 بینراوه‌  : 121

 
                                                                                                                                                        ئــــا/ نــاز
 
خۆشبەختانە شێرپەنجەی گەدە یەكێكە لەو شێرپەنجانەی توشبووان چانسی ڕزگاربوونیان هەیە بەتایبەتی ئەگەر لەسەرەتاوە دەستنیشان بكرێت و چارەسەری پێویست وەربگیرێت .
 
لەم بابەتەدا باس لە ڕێژەی ڕزگار بوون دەكەین بە پێی قۆناغەكان.ئەوانیش بریتین لـــە:
 
قۆناغی یەكەم/
 
- زیاتر لە 80 لە سەدی (%80) توشبووان بە شێرپەنجە لە قۆناغی 1A دا ڕزگاریان دەبێت و دەتوانن درێژە بە ژیان بدەن, , بۆماوەی پێنج ساڵ و زیاتریش لە دوای دەستنیشانكردنی شێرپەنجەكە.
- نزیكەی % 70 ی توشبووان لە قۆناغی 1B دا  ڕزگاریان دەبێت و دەتوانن درێژە بە ژیان بدەن.
 
قۆناغی دووەم/
- نزیكەی 60 لەسەدی توشبووان بە شێرپەنجەی گەدە لە قۆناغی 2A دا دا  ڕزگاریان دەبێت و دەتوانن درێژە بە ژیان بدەن, بۆماوەی پێنج ساڵ و زیاتریش لە دوای دەستنیشانكردنی شێرپەنجەكە.
- نزیكەی 40 لەسەدی توشبووان بە شێرپەنجەی گەدە لە قۆناغی 2B دا ڕزگاریان دەبێت.
 
قۆناغی سێهەم/
 
- زیاتر لە %25 ی توشبووان بە شێرپەنجەی گەدە لە قۆناغی 3A دا   ڕزگاریان دەبێت و دەتوانن درێژە بە ژیان بدەن, بۆماوەی پێنج ساڵ و زیاتریش لە دوای دەستنیشانكردنی شێرپەنجەكە.
- نزیكەیی 20 لەسەدی توشبووان بە شێرپەنجەی گەدە لە قۆناغی 3B دا ڕزگاریان دەبێت.
 
قۆناغی چوارەم/
- نزیكەی %5 ی توشبووان بە شێرپەنجەی گەدە لە قۆناغی چوارهەمدا ڕزگاریان دەبێت و دەتوانن درێژە بە ژیان بدەن, بۆماوەی پێنج ساڵ و زیاتریش لە دوای دەستنیشانكردنی شێرپەنجەكە.
 
 
بە هیوای ڕزگار بوونی هەموو توشبووان و تەندروستی بۆ هەمووان.
 
 
 
 


زیاتر ببینه

جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 18-11-2018

ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە
 به‌روار‌  : 15-11-2018

هەفتەی هۆشیاری
 به‌روار‌  : 14-11-2018

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 13-11-2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 288,208     میوان : 125
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2018 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED