چەند ڕێگەیەك بۆ كۆنترۆڵكردنی شەكرە
 به‌روار‌  : 22-11-2018
 بینراوه‌  : 213

 
ئــــا / نـــاز
نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشی یە درێژخایانەكان كە مرۆڤ دووچاریان دەبێت. بە گشتی  بۆ چارەسەر پەنا بۆ بە دەرمان دەبرێت. بەڵام دەكرێت بە چەند ڕێگەیەكی وەك گۆڕینی شێوازی ژیان و سوود وەرگرتن لە خۆراكی تەندروست, ئەم نەخۆشیە كۆنترۆڵا بكرێت و وەهەروەها ڕێگەش لە توشبوونی بگیرێت.
 
لەم بابەتەدا باس لە گرنگترین ئەو ڕێگایانە دەكەین كە كاریگەری بەهێزیان هەیە لەسەر كەمكردنەوەی ڕێژەی شەكر و كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی شەكرە. 
 
ڕێگاكانیش بریتین لــــە:
 
1. ئەنجامدانی وەرزش: وەرزشكردن بە شێوەیەكی ڕێك و پێك و بە بەرنامە, دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێشی زیادەی لەش, ئەمەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەستیاری ئەنسۆلین.كەمبوونەوەی هەستیاری ئەنسۆلینیش مانای ئەوەیە خانەكانی لەش توانای ئەوەیان هەیە كە بە شێوازێكی زۆر باش شەكری ناو خوێن بسوتێنن و بەكاری بهێنن.وە هەروەها ئەنجامدانی وەرزش دەبێتە هۆی ئەوەی ماسولكەكانی لەش بڕێكی زیاتر لە شەكر بەكاربهێنن. هەموو ئەمانەش دەبنە هۆی كەمكردنەوەی ڕێژەی شەكری زیادە لە لەشدا , و لە نەخۆشی شەكرە بە دوور دەبیت. باشترین و ئاسانترین وەرزش ( بە پێ‌ ڕۆیشتن, پاسكیل, مەلەكردن).
2. زیادكردنی ڕیشاڵە خۆراكی یەكان: واتە بەكارهێنانی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ , وەك  میوە و سەوزەكان. دەكرێت بڵێین ڕیشاڵە خۆراكی یەكان یارمەتی جۆری 1 شەكرەش دەدەن لە ڕێگەی كۆنترۆڵكردنی شەكری ناو خوێنەوە.
3. خواردنەوەی بڕی پێویست ئاو: ئاو بۆ چارەسەر و ڕێگری كردن لە شەكرە كاریگەرە, چونكە ئاو خواردنەوەی زۆر (واتە بە بڕی پێویستی لەش) دەبێتە هۆی هاوسەنگڕاگرتنی ئاستی شەكری خوێن. وە هەروەها دەبێتە هۆی كردنە دەرەوەی شەكری زیادەی لەش لە ڕێگەی میزكردنەوە.
4. كۆنترۆڵكردنی فشاری دەروونی: فشار دەبێتە هۆی زیاد دەردانی هەندێك هۆرمۆنی وەك كۆرتیزۆل , كە دەبێتە هۆی زیادكردنی ئاستی ڕێژەی شەكر لە خوێندا.توێژینەوەكان باس لەوە دەكەن كە ئەنجامدانی هەندێك وەرزشی ئاسان و ئەنجامدانی هەندێك لە تەكنیكەكانی یۆگا, كاریگەری بەهێزیان هەیە لەسەر نەهێشتنی فشاری دەروونی و پێدانی هەستكردن بە تەندروست بوون. وە هەروەها دەبنە هۆی ڕێكخستنەوەی كاری ئەنسۆلین و كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی شەكرە.
5. چاودێری كردنی ئاستی شەكر لە جەستەدا: واتە ئەنجامدانی پشكنین بۆ زانینی ئاستی شەكری ناو خوێن, بەمەبەستی دڵنیا بوونەوە لە مەترسی توشبوون بە شەكرە یاخود نا. وە هەروەها بۆ زانینی ئەوەی ئەو خۆراكانە چین كە كار دەكەنە سەر زیاد بوونی ئاستی شەكر , و بۆ ڕێكخستنەوەی سیستمی خۆراكی بە شێوەیەكی تەندروست كە بگونجێت لە گەڵ جەستەی كەسەكەدا.
6. نوستن بە بڕی پێویست: خەو بۆ تەندروستی بە گشتی پێویستە, و كەمخەوی دەبێتە هۆی ماندوو بوونی جەستە و مێشك و كاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی دروست دەكات.نەنوستن بە بڕی پێویست دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی دەردانی هۆرمۆنی گەشە و زیادكردنی ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل, كە بەمەش ئاستی ڕێژەی شەكری خوێن زیاد دەبێت و مەترسی توشبوون بە شەكرە زیاتر دەبێت. خەوتن بە پێی پێویستی جەستە دەبێتە هۆی ڕێكخستنی كاری هۆرمۆنەكان و ئەنزیمەكان لە جەستەدا و مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشی  بەگشتی و لە شەكرە بە تایبەتی دەپارێزێت. 
7. بەكارهێنانی سركەی سێو: سركەی سێو بۆ تەندروستی بەگشتی بەسوودە. و بۆ نەخۆشی شەكرەیش زۆرتر , چونكە دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی شەكر لەخوێندا.توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە خواردنی سركەی سێو كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر وەڵامدانەوەی لەش بۆ بەكارهێنانی شەكری ناو خوێن, و بەمەش دەبێتە هۆی یارمەتیدەر بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی شەكرە.خاڵێكی گرنگ ئەوەیە كە ئەگەر دەرمانی چارەسەری شەكرە بەكار دەهێنیت , ئــەوا پێویستە ڕاوێژ بە پزیشكەكەت بكەیت پێش بەكارهێنانی سركە .
8. بەكارهێنانی دارچین: چەندین سەرچاوە هەن كە ئاماژە بۆ سوودە تەندروستی یەكانی دارچین دەكەن.بەهەمان شێوەش بۆ كۆنترۆڵكردنی شەكرە زۆر بەسوود و كاریگەرە. توێژینەوەكان باس لەوە دەكەن كە دارچینی دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی شەكر لەخوێندا بە ڕێژەی نزیكەی %29. بۆیە بەهەمان شێوە پێویستە ڕاوێژ بەپزیشكەكەت بكەیت پێش بەكارهێنانی دارچین ,ئەگەر دەرمانی نەخۆشی شەكرەت هەیە,چونكە ئەگەری ئەوە هەیە بە ڕێژەیەكی زۆر شەكرەت داببەزێنێت.
9. بەكارهێنانی تۆوی شمڵی: ئەم ڕووەكە بۆنخۆشە لەسەردەمانی زووەوە وەك دەرمان و چارەسەر بۆ زۆر نەخۆشی بەكارهاتووە. بە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ڕیشاڵەخۆراكی یەكان دادەنرێت. یەكێك لە كارە گرنگەكانی ئەوەیە كە دەبێتە هۆی هاوسەنگكردن و كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكر لە خوێندا.دەتوانرێت بە شێوەی چا بخورێتەوە , یاخوود تێكەڵا بە خۆراكەكان بكرێت. شمڵی دادەنرێت بە یەكێك لە گیادەرمانی یە سەلامەت و بێ‌ زیانەكان بۆ چارەسەری نەخۆشی شەكرە.
10. دابەزاندنی كێشی زیادەی لـەش: ئەوە ئاشكرایە كە قەڵەوی و زیادی كێشی لەش هۆكارە بۆ توشبوون بە زۆرێك لە نەخۆشی یەكان. و دابەزاندنی كێش و هاوسەنگ ڕاگرتنی كێشی لەش هەنگاوێكی گرنگە بۆ تەندروستی بە گشتی , و هەروەها بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی شەكرە.بە شێوەیك كە سەرچاوەكان دەڵێن دابەزاندنی ڕێژەی %7 لە كێشی زیادەی لەش, مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە بەڕێژەی %58 كەمدەكاتەوە.
 
 
ئەم خاڵانەی ئاماژەمان پێدان , چەند ڕێگەیەكی ئاسان و بەسوودن كە ئەگەر پەیڕەوبكرێن  كاریگەری گەورەیان هەیە لە كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی شەكرە و یارمەتیدەریشن بۆ خۆپاراستن لە توشبوون.
 
بەهیوای دوور بوون لە نەخۆشی شەكرە .yes  تەندرووست بن.
 



زیاتر ببینه

باشترین خۆراك بۆ ڕێگری كردن لە خەمۆكی
 به‌روار‌  : 16-12-2018

سیستمێكی خۆراكی ناسراو بە (دژەشێرپەنجە)
 به‌روار‌  : 08-12-2018

شەش نیشانە كەئاماژەن بۆ ئەوەی جومگەی ئەژنۆ پێویستی بە گۆڕین هەیە
 به‌روار‌  : 05-12-2018

رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئایدز
 به‌روار‌  : 01-12-2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 300,951     میوان : 16
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2018 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED