شێرپەنجەی سییەكان
 به‌روار‌  : 24-11-2018
 بینراوه‌  : 267


مانگی نۆڤەمبەر
مانگی ووشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی سییەكان.
                                                                                                                                                       ئـــــا/ نـــاز

وەك پێشتر ئاماژەمان پێداوە , ئەم مانگە لە ڕووی تەندروستی یەوە بە مانگێكی گرنگ دادەنرێت , چونكە تەرخان كراوە بۆ هەڵمەتەكانی ووشیاری سەبارەت بە هەندێك لە نەخۆشی یە مەترسیدارەكان. 


یەكێكی تریش لەو نەخۆشیانەی كە لە جیهاندا زۆر بڵاوە  و لەم مانگەدا لەلایەن ناوەند و ڕێكخراوە تەندروستی یە جیهانی یەكانەوە ڕێنمایی لەبارەیەوە پێشكەش دەكرێت  (شێرپەنجەی سییەكان)ە .


ئێمەش هەوڵدەدەین گەر بە چەند زانیاری یەكیش بێت بەشێك بین لەو هەڵمەتە جیهانی یە و  لەم مانگەدا ڕێنمایی پێویست پێشكەشی خوێنەرانی بە ڕێزی وێبسایت و پەیجی نەخۆشخانەكەمان بكەین  . بە هیوای سوودمەندی .

ساڵانە كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆتوێژینەوەی شێرپەنجەی سی بەهاوبەشی لەگەڵ چەند ڕێكخراوێكی  نێودەوڵەتی و هەندێك لەو كەسانەی لە ڕزگاربووانی توشبوون بە شێرپەنجەی سییەكانن هەڵمەتی هوشیاری  و بڵاوكردنەوەی ڕێنمایی سەبارەت بەم نەخۆشی یە بەڕێوە دەبەن. یەكێك لەو كارانەی ئەم ساڵ جەختی زیاتری لەسەر دەكەنەوە (لەم مانگی ووشیاری یەدا) , بریتی یە لە باسكردن و بڵاو كردنەوەی چیرۆكی ئەو كەسانەی كە ڕزگار بوون لەم شێرپەنجەیە لە پێناو پێدانی هیواو ئومێدی زیاتر بە كەسانی توشبوو  بە شێرپەنجەی سی. بۆیە ئێمەش داوا لە خوێنەرانی بەڕێز دەكەین كە ئەم بابەتە دەبینن و چیرۆكێكیان هەیە دەربارەی خۆیان یان كەسێكی نزیك لە هاوڕێیان و ئەندامانی خێزانەكانیان كە لەم شێرپەنجەیە ڕزگار بوون بۆمان باس بكەن تا بتوانین هیوای زیاتر بە توشبووان ببەخشین و  پێكەوە  بەرەنگاری شێرپەنجە ببینەوە. 

 


بە هیوای ڕزگار بوون لە شێرپەنجە و تەندروستی بۆ هەمووان . 



زیاتر ببینه

پسپۆڕی نەخۆشیەكانی پێست
 به‌روار‌  : 21-02-2019

ئەو خۆراكانەی كە نابێت خانمان بەكاریان بهێنن لە ژەمە خۆراكیەكاندا لە ماوەی كاتی دووگیانیدا
 به‌روار‌  : 17-02-2019

ووشیاری سەبارەت بە خۆراك لە كاتی دووگیانیدا
 به‌روار‌  : 16-02-2019

رۆژی جیهانی شێرپەنجەی مناڵان
 به‌روار‌  : 15-02-2019

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 330,575     میوان : 15
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2019 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED