سییەكان و شێرپەنجەی سی
 به‌روار‌  : 26-11-2018
 بینراوه‌  : 348

 
مانگی نۆڤەمبەر
مانگی ووشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی سییەكان.
                                                                                                                                                 ئـــــا/ نـــاز
ئەم مانگە لە ڕووی تەندروستی یەوە گرنگە و  لە جیهاندا , وەك پێشتر ئاماژەمان پێداوە , و  لەلایەن ناوەند و ڕێكخراوە تەندروستی یە كانەوە ڕێنمایی لەبارەی (شێرپەنجەی سییەكان)ە وە پێشكەش دەكرێت  .
چونكە بەیەكێك لە هۆكارە سەرەكی یەكانی گیان لە دەستدان دادەنرێت لە جیهاندا. و پێویستە هەوڵی  زیاتر بدرێت بۆ ڕێگری كردن لە توشبوون ,و هەوەها كار بكرێت بۆ  هاندان  و یارمەتی دانی توشبووان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست. لەم چوارچێوەیەدا ئێمەش هەوڵدەدەین  لەم مانگەدا ڕێنمایی پێویست پێشكەشی خوێنەرانی بە ڕێزی وێبسایت و پەیجی نەخۆشخانەكەمان بكەین , و  بەشێك بین لەو هەڵمەتە جیهانی یە بۆ ڕووبەڕوو بونەوە ە شێرپەنجە .

سەرەتا پێویستە زانیاری یەكی كورت لەسەر سییەكان باس بكەین پاشان بزانین (شێرپەنجەی سی) چی یە ؟


سییەكان: دوو ئەندامی زۆر گرنگن لە جەستەی مرۆڤدا و پێكهێنەری سەرەكی كۆئەندامی هەناسەن, سییەكان وەك ئیسفەنجن ,و دەكەونە بەشی پێشەوەی سنگ و بە پەراسوەكان دەورەدراون. كاری ئەم دوو ئەندامە گرنگە ,بریتی یە لــە ئاڵوگۆڕكردنی ئۆكسجین و دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە ڕێگەی هەناسەدانەوە و بۆ خاوێنكردنەوەی خوێن. 


توشبوون بە شێرپەنجەی سی , لە سییەكانەوە دەست پێدەكات.
شێرپەنجەی سی: بریتی یە لەگەشەكردنێكی ناسروشتی خانەكان لە یەكێك یان هەردوو سییەكاندا , و بەزۆریش لەو خانانەدا ڕوودەدەن كە لە شانەكانی  ڕووپۆشی ڕێڕەوی هەناسەدان. وە ئەو خانە شێرپەنجەیی یانە زۆر بە خێرایی دابەش دەبن و گەشە دەكەن و بڵاودەبنەو ە دەبنە گرێ‌ی شێرپەنجەیی.
وە كاتێك ئەو گرێیانە گەورەتر و زۆرتر دەبن ئەوا سییەكان لاواز دەكەن و وایان لێدێت توانای پێدانی ئۆكسجین بە خوێنیان نامێنێت. 


بەگوێرەی زانیاری یەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)  هەموو ساڵێك نزیكەی 7.6 ملیۆن كەس لە جیهاندا گیان لەدەست دەدەن, و كۆی گشتی %13 ی گیان لەدەستدانەكان بەهۆی شێرپەنجەوەیە , وە شێرپەنجەی سییەكان یەكەم شێرپەنجەیە كە زۆرترین كەس لە توشبووانی شێرپەنجە بەهۆیەوە ژیانیان لەدەست دەدەن لە جیهاندا.


هەروەها بە پێی زانیاری یەكانی سەنتەری شێرپەنجەی ئەمەریكی, شێرپەنجەی سییەكان یەكێكە لە هۆكارە سەرەكی یەكانی گیان لەدەستدان  لە وویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە نێوان خانمان و پیاواندا. وە ساڵانە  زۆرترین كەس بە هۆی (شێرپەنجەی سی) یەوە گیان لەدەست دەدەن بە ڕێژەیەك كە زیاترە لە كۆی گیان لەدەستدان بە شێرپەنجەكانی وەك ( كۆڵۆن, پرۆستات, هێلكەدان, مەمك) . 
سەرچاوە پزیشكی یەكان باس لەوە دەكەن كە نزیكەی %16 ی حاڵەتەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی سییەكان لە قۆناغی سەرەتادا هەستی پێناكرێت. بەڵام هەواڵە باشەكە ئەوەیە كە ڕێژەی نزیكەی زیاتر لە نیوەی توشبووان دوای وەرگرتنی چارەسەر دەتوانن چاك ببنەوە و درێژە بە ژیانیان بدەن, بەتایبەت ئەگەر لە قۆناغە سەرەتایی یەكاندا هەست بە توشبوون بكرێت و چارەسەری پێویست وەربگیرێت.

 

لە بابەتەكانی داهاتوودا زانیاری زیاتر  لەسەر شێرپەنجەی سییەكان پێشكەش بە خوێنەرانمان دەكەین.

 

بە هیوای دوور بوون لە شێرپەنجە. تەندروست بن.



زیاتر ببینه

پسپۆڕی نەخۆشیەكانی پێست
 به‌روار‌  : 21-02-2019

ئەو خۆراكانەی كە نابێت خانمان بەكاریان بهێنن لە ژەمە خۆراكیەكاندا لە ماوەی كاتی دووگیانیدا
 به‌روار‌  : 17-02-2019

ووشیاری سەبارەت بە خۆراك لە كاتی دووگیانیدا
 به‌روار‌  : 16-02-2019

رۆژی جیهانی شێرپەنجەی مناڵان
 به‌روار‌  : 15-02-2019

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 330,589     میوان : 21
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2019 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED