شەش نیشانە كەئاماژەن بۆ ئەوەی جومگەی ئەژنۆ پێویستی بە گۆڕین هەیە
 به‌روار‌  : 05-12-2018
 بینراوه‌  : 469

 
ئـــا & و / نـــاز
 
ئازاری ئەژنۆ یەكێكە لەو ئازارانەی كە زۆر  بێزاركارە و دەبێتە هۆی ئەوەی ژیان زەحمەتتر بكات لای كەسانی توشبوو. بۆیەش بەردەوام بە دوای چارەسەردا دەگەڕێن. یەكێكیش لە چارەسەرەكان و كە لە قۆناغە دوایی یەكاندا بڕیاری لەسەر دەدرێت گۆڕینی جومگەی ئەژنۆیە .
هەندێكجار سەرەڕای ئەوەی كە پزیشكیش بڕیار ئەدات كە ئەو جومگەیە پێویستی بە گۆڕین هەیە بەڵام (كەسی توشبوو بە ئازارەكە) خۆی بەدوور دەگرێت لەوەی كە ئەو نەشتەرگەری یە ئەنجامبدات و پێی وایە زیانی تری بەدوادا دێت . 
لەم بابەتەدا ئاماژە بە شەش نیشانەی سەرەكی دەكەین كە لە هەركەسێكدا هەبوون ئەوا  دەكرێت  بوترێت پێویستی بەگۆڕینی جومگەی ئەژنۆی هەیە. 
 
نیشانەكانیش بریتین لـــە:
 
1. نەتوانینی ئەنجامدانی كارو بارە ڕۆتینی یەكانی ژیانی ڕۆژانە بە بێ‌ هاوكاری .
2. هەستكردن بە ئازاری زۆر و بەهێز لە ئەژنۆدا.وە هەندێكجار ئازارەكە لە خەو  خەبەرت ئەكاتەوە, وە یاخود ئازارەكە بە شێوەیەكە بە ئازار شكێنیش چاك نەبێت , وە بە پشوودانیش چاك نەبێت.
3. پزیشكەكەت پێشنیاری كردبێت كە حاڵەتەكەت بە شێوەیەكە , كـە ئەژنۆت پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە, و پێی ڕاگەیاندبیت كە  ئەنجامدانی نەشتەرگەری یارمەتیت دەدات بۆ باشتر بوون.
4. جەمگەی ئەژنۆت  توشی داخوران بوبێت , بە ڕادەیەك كە كاریگەری خراپی هەبێت لەسەرت لە ڕووی جەستەیی و دەروونیەوە. مەبەست لەوەیە كە كاریگەری هەبێت لەسەر ئەنجامدانی جوڵەو ئەركەكانت لە ژیانی ڕۆژانەتدا.
5. توشبوون بە زیان و كاریگەری لاوەكی زۆر بەكارهێنانی دەرمان بۆ شكانی ئازاری ئەژنۆت.
6. پشكنینە پزیشكی یەكان دەریانخستبێت كە جومگەی ئەژنۆت توشی حاڵەتی خراپ بووە و بەرەو لە ناوچوون و لەكار وەستان دەچێت.
 
لە كاتی هەستكردن بە هەبوونی ئەم نیشانانەدا پێویستە ڕاوێژ بە پزیشكی پسپۆڕ بكرێت و هەوڵی چارەسەركردنی بدرێت , بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ.
 
بەڵام زۆر جار بۆ كەسی توشبوو بەم حاڵەتە زۆر زەحمەتە كە بڕیار بدات لە كوێ‌ و لەلای كام پزیشك نەشتەرگەری یەكەی ئەنجام بدات. چونكە هەمیشە كەسانی  نەخۆش بەگشتی و توشبووان بەم  حاڵەتە بە تایبەتی هەست بەمەترسی یەكانی دوای نەشتەرگەری یەكە دەكەن و پێیان وایە  ئەگەری ئەوە هەیە ئەگەر بەسەركەوتووی نەشتەرگەری یەكەیان نە گاتە ئەنجام ئەوا بە تەواوی و توانای ڕۆیشتن و ڕێكردن لەدەست دەدەن و  ژیانیان دەكەوێتە مەترسی یەوە و توشی زەحمەتی و ئازاری زیاتر دەبن . بۆیە پێویستە زۆر بە ووردی بڕیار بدرێت بۆ هەڵبژاردنی ئەو شوێن و پزیشكەی كاری نەشتەرگەری یەكە ئەنجام دەدات. 
بۆ دڵنیای زیاتر و هەستكردن بە متمانەی زیاتر دەتوانین بۆ بڕیاردانت بۆ ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەری یە سوود لەم چەند پرسیارە وەربگریت. كە دەتوانیت لە پزیشكەكەی بكەیت: 
 
1. ئایا بڕوانامەی  نەشتەرگەری ئێسكت بەدەستهێناوە؟
2. ئایا كۆرس یاخوود خوولی ڕاهێنانت وەرگرتووە؟
3. پێشتر چەند جار ئەم جۆرە نەشتەرگەریەت ئەنجام داوە؟
4. پێشبینت چی یە بۆ دەرەنجامی دوای نەشتەرگەری یەكە بۆ كەسێك كە هەمان حاڵەتی منی هەبێت؟
5. ئایا ئەتوانم گفتووگۆ بكەم لەگەڵا  كەسێكدا كە لەلایەن تۆوە ئەم نەشتەرگەری یەی بۆ ئەنجام دراوە؟
6. بەزۆری چی مەترسی یەك ئەگەری ڕوودانیان هەیە لەم نەشتەرگەریەدا, وە تۆ چۆن و بە چ ڕێگەیەك دەتوانیت بەرەنگاری ئەو مەترسی یانە ببیتەوە؟
7. ئایا تۆ لەگەڵا هیچ سەنتەرێكی چارەسەری سروشتی و دووبارە ڕاهێنانەوە كار دەكەیت؟ 
 
 
بە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە دڵنیایی زیاتر بۆ كەسی توشبوو بەم حاڵەتە دروست دەبێت و ئەنجامی باش بەدەستدێت و نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەكەش سەركەوتووتر دەبێت كاتێك نەخۆشەكە بڕواو متمانەی تەواوی بەدەستهێنا.
 
بەهیوای تەندروستی بۆ هەمووان.  
 
سەرچاوە/
سكوڵی پزیشكی زانكۆی هارڤارد


زیاتر ببینه

باشترین خۆراك بۆ ڕێگری كردن لە خەمۆكی
 به‌روار‌  : 16-12-2018

سیستمێكی خۆراكی ناسراو بە (دژەشێرپەنجە)
 به‌روار‌  : 08-12-2018

رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئایدز
 به‌روار‌  : 01-12-2018

جگەرە كێشان & هۆكاری توشبوون بە شێرپەنجەی سییەكان
 به‌روار‌  : 29-11-2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 301,051     میوان : 86
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2018 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED