كەی پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕی (قورگ و گوێ‌ و لوت ) بكرێت ؟
 به‌روار‌  : 21-12-2018
 بینراوه‌  : 577

 

ئــا/نــاز

 

پسپۆڕی (قورگ –گوێ‌- لوت)   كە بە  (ENT )  ناودەبرێت لە چەند بواردا كاری پزیشكی  دەكات كە پەیوەستن بە نەخۆشیەكانی (قورگ –گوێ‌- لوت) . بە گشتی ئەو حاڵەتانەش بریتین لــەمانەی خوارەوە: 

 

1.       حاڵەتەكانی پەیوەست بە گوێچكە: پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕی (قورگ –گوێ‌- لوت)   بكرێت لە كاتی بوونی كێشە و نەخۆشی لە گوێدا وەك هەستكردن بە ئازار لە گوێچكەدا, كەمبونەوەی توانای بیستن ,تێكچوونی هاوسەنگی لەش و سەرگێژبوون. وە هەرحاڵەتێكی تری هاوشێوە.

2.       حاڵەتەكانی پەیوەست بە لوت: پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕی (ENT) بكرێت لە كاتی بوونی كێشە و نەخۆشی لە لوت دا , وەك نەتوانینی هەناسەدان بە باشی لە ڕێگەی لوتەوە, یاخود توشبوون بە جیوب, یاخود لەدەستدانی هەستی بۆنكردن. یاخود تێكچوونی شێوەی لوت  وەك شكانی ئێسكی لوت , یاخود هەركێشەیەكی تری هاوشێوە بە هۆی زەبری دەرەكی یاخود بە هۆكاری زگماكی .

3.       حاڵەتەكانی پەیوەست بە قوورگ: پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕی (ENT) بكرێت لە كاتی بوونی كێشە و نەخۆشی لە قوورگ یاخود گەروو دا , وەك بوونی كێشە لە توانای قوتدانی خواردن و خواردنەوە, بوونی كێشە لە توانای قسە كردن.

 

بەگشتی ئەم سێ‌ حاڵەتە ئەو بوارانەن كە پزیشكی پسپۆڕی (ENT) كاری چارەسەركردنیان دەكات, وە هەروەها بۆ هەریەك لەم حاڵەتانەش كە توشبوونەكەیان بەهۆی زگماكی یەوە بێت پسپۆڕی ئەم بوارە تا ڕادەیەكی زۆر دەتوانێت چارەسەریان بكات.

 

بۆیە پێویستە لە كاتی هەستكردن بە بوونی هەر كێشەیەكی تەندروستی پەیوەست بەو بوارانەی لە سەرەوە ئاماژەیان پێدرا  سەردانی پزیشكی پسپۆڕی (قورگ –گوێ‌- لوت) بكرێت . كە ئەوانیش چەند حاڵەت و نەخۆشیەكی دیاری كراو دەگرنەوە .بەگشتی ئەو حاڵەتانەش بریتین لــە:

 

1.       بڕین و بریندار بوون (بەهەرهۆكارێك) لە هەریەكە لە ( قورگ , گوێ‌ , لوت) دا.

2.       بوونی كێشە لە دەمارەكانی ( قورگ , گوێ‌ , لوت) دا.

3.       هەستكردن بە سەرگێژبوون , یاخوود سەرسوڕان.

4.       كێشەی ڕاگرتنی هاوسەنگی لەش.

5.       بوونی كێشە لە هەستی(بیستن) دا.

6.       هەوكردنی گوێچكە.

7.       لەوزەتێن.

8.       هەستكردن بە ئازار لە هەریەك لە ئەندامەكانی ( قورگ , گوێ‌ , لوت) دا

9.       هەستكردن بە زرنگانەوەی گوێ‌.

10.     ناتەواوی زگماكی لە هەریەك لە ئەندامەكانی ( قورگ , گوێ‌ , لوت) دا.

11.     بوونی كێشەی هەناسەدان, وەك هەناسەی پچڕ پچڕ یان هەناسەتوندی.

12.     توشبوون بە ڕەبۆ.

13.     توشبوون بەهەستیاری .

14.     كێشەی گیرفانەكانی لوت.

15.     دروست بوونی گرێ‌ لە  لە هەریەك لە ئەندامەكانی ( قورگ , گوێ‌ , لوت) دا.

16.     تێكچوونی شێوەی دەرەوەی لوت , و گوێ‌ و ڕوخسار.

17.     دروستبوونی درز و برین لە مەڵاشوودا.

18.     خوێنبەربوونی لوت.

19.    لوت گیران.

20.      كێشە لە هەستی بۆنكردن.

21.    كێشە لە قوتدانی خواردن و خواردنەوە.

22.     كێشە لە تۆنی دەنگ و شێوازی قسەكردن.

23.     هەوكردنی گەروو.

24.     زبربوونی دەنگ , یاخود دەنگ گڕی.

25.     كێشە و نەخۆشیەكانی پەیوەست  بە سورێنچك.

26.     لە كاتی هەستكردن بە هەندێك یاخود هەر یەکێك لەم كێشە و نەخۆشیانەدا پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕی ( قورگ , گوێ‌ , لوت) بكرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە حاڵەتەكە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

 

بە هیوای تەندروستی بۆ هەمووان.



زیاتر ببینه

پەتای وەرزی چییە و نیشانەكانی چین؟
 به‌روار‌  : 21-01-2019

نیشانەكانی توشبوون بە گلوكۆما- ئاوی ڕەشی چاو
 به‌روار‌  : 20-01-2019

هۆكارەكانی توشبوون بە گلوكۆما
 به‌روار‌  : 17-01-2019

مانگی كانوونی دووەم- مانگی ووشیاركردنەوە سەبارەت بە گلوكۆما- ئاوی ڕەشی چاو
 به‌روار‌  : 15-01-2019

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 315,365     میوان : 107
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2019 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED