پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم
 به‌روار‌  : 24-12-2018
 بینراوه‌  : 241

 

                                                                                                                              ئــــــــا/ نـــــاز

نەخۆشی ڕۆماتیزم یەكێكە لە نەخۆشیە ئاڵۆزەكان و زۆر جار دەستنیشانكردن و چارەسەركردنیشی سەختە و بە ئاسانی بەردەست نی یە.
پزیشكی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم ئەو كەسەیە كە پسپۆڕە لە بواری دەستنیشانكردن و ناسینەوەی ئەم نەخۆشییە و چارەسەركردنی .
زیاتر لە 250 جۆر نەخۆشی ڕۆماتیزم هەن, پزیشكی ئەم بوارە كاری لە چوارچێوەی نەخۆشیەكانی پەیوەست بە جومگە و ماسولكەكانە وەك ( ڕۆماتیزمی خوێن و هەوكردنی جومگە , نەخۆشی گورگە سوورە, هتد).

خوێندن بۆ بوون بە پسپۆڕ لە هەندێك زانكۆی ووڵاتاندا جیاوازە لە ڕووی ماوە و كاتی خوێندنەكە. بەڵام بەگشتی فێرخواز پێویستە دوای تەواوكردنی كۆلێژی پزیشكی و وەرگرتنی بڕوانامەی بەكالۆریۆس لە بواری پزیشكی گشتی دا درێژە بە خوێندن بدات بۆ ئەو پسپۆڕییەی خۆی خوازیاری بووە. 
پێویستە  ماوەی دووساڵا وەك پزیشكی نیشتەجێی دێرین كار بكات بەمەرجێك لەژێرچاودێری (پسپۆِری بواری جومگە و ڕۆماتیزم) دا بێت. كارەكانیشی زیاتر لە چوارچێوەی چاودێری كردنی بارودۆخی كەسانی نەخۆشی بواری جومگە و ڕۆماتیزم و ڕاهێنانەوەی پزیشكی دا دەبێت .
لە ماوەی خوێندنەكەیدا پێویستە بە چەندین تاقیكردنەوەی تیۆری و پراكتیكیدا تێپەڕ ببێت و سەركەوتوو بێت. وە هەروەها بەشداری چەندین خولی ڕاهێنان بكات تا بتوانێت ببێتە پزیشكێكی پسپۆڕی شارەزا و سەركەوتوو لە بواری دەستنیشانكردن و چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی (جومگە و ڕۆماتیزم و ڕاهێنانەوەی سروشتی) دا.
لەگەڵا ئەوەشدا هەندێك لە پزیشكانی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم دوای بونیان بە پسپۆڕ درێژە بە خوێندن و ڕاهێنانی تایبەت دەدەن بۆ ماوەی دوو ساڵا لەبواری نەخۆشیەكانی (جومگە و ڕماتیزم ) ی تایبەت بە (مناڵان ) و دەبنە خاوەنی بڕوانامەی بۆرد لە پسپۆڕی (جومگە و ڕۆماتیزمی مناڵان) دا, و دەبنە پزیشكی پسپۆڕی مناڵان لە بواری نەخۆشیەكانی تایبەت بە جومگە و ڕماتیزم و ڕاهێنانەوەی سروشتی مناڵانی توشبوو بەو نەخۆشیانەی پەوەستن بە جومگە و ڕماتیزمەوە وەك (هەوكردنی جومگە ,ئازار و ناتەواوی لە جومگە و ماسولكەكاندا, هتد.) .

 

لە بابەتی داهاتوودا باس لەو حاڵەت و نەخۆشیانە دەكەین كە پەیوەستن بە پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزمەوە.

 

بە هیوای تەندروستی بۆ هەمووان.

 



زیاتر ببینه

ئاستەكانی بەختەوەری و دڵخۆشی
 به‌روار‌  : 20-03-2019

ڕۆژی جیهانی دڵخۆشی و بەختەوەری
 به‌روار‌  : 20-03-2019

كەی پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕی دڵ بكرێت؟
 به‌روار‌  : 18-03-2019

ڕۆژی جیهانی خەو
 به‌روار‌  : 15-03-2019

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 341,810     میوان : 25
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2019 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED