سكئێشە ی منداڵ - هۆكار و چارەسەر
 به‌روار‌  : 27-12-2018
 بینراوه‌  : 1129


ئازاری سك (سكئێشە) لەمناڵدا یەكێكە لەو حاڵەتانەی كەبەهۆیەوە زۆرترینی مناڵان سەردانی نەخۆشخانەكانی پێدەكرێن ، بەتایبەت لەوەرزە ساردەكاندا بەڵام خۆشبەختانە زۆرترینی حاڵەتەكان هۆكارێكی خراپی لە پشتەوە نییە و بەبێ چارەسەری تاییەت یان بە پێدانی هەندێك دەرمانی سادە و چاودێریكردنیان باشدەبن .
سەبارەت بەهۆكارەكان بەشێوەیەكی گشتی لەم خاڵانەی خوارەوەدا باسی دەكەین :


۱_ هەوكردنی گەدەو ڕیخۆڵە : لەم حاڵەتە دا مناڵەكە دووچاری ڕشانەوە و سکچوون وە ئازاری سك دەبێت بەشێوەی ئازاری ناو بەناو لەگەڵ پێچی ڕیخۆڵەكان بەتایبەت لە ئەمیبای زەحیری كە بە پشكنینی نەخۆشەكە لەلایەن پزیشك وە پشكنینی پیساییەكەی دەردەكەوێت.  چارەسەربە پێدانی دەرمانی دژە میكرۆب، دژە تاو ئازار وە پێدانی مغزی بەپێی پێویست دەبێت.
۲_ هەندێك حاڵەتی هەوكردنی بەشی سەرووی كۆئەندامی هەناسە, بەتایبەت لەوزەتێن دوای چەند ڕۆژێك بەهۆی دابەزینی هەوكردنەكە بۆ ناو ڕیخۆڵەكان دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری سك تەنانەت لەهەندێك حاڵەتدا لەهەوكردنی ڕیخۆڵە کوێرە جیا ناكرێنەوە ، لەبەر ئەوە پێویستییان بە چاودێری و پێدانی دەرمان دەبێت.
۳_ ئازاری گەدە:  بەهۆی ڕووشانی ناوپۆش گەدە بەهۆی هەندێك خۆراك یا هەستیاری بەخۆراك یا دەرمان یان دروستبوونی برین كە ئەمیش بەئەنجامدانی هەندێك پشكنین لەوانە هەناوبیی گەدەو ڕیخۆڵە دەتوانرێت هۆكارەكەی بدۆزرێتەوەو چارەسەری بۆ ئەنجامبدرێ.
٤_ ئازاری سك بەهۆی ئازاری ڕخۆڵەكان: ئەمیش بەهۆكاری قەبزی و نەكردنی پیسایی بە شێوازی ڕێك و ڕۆژانە ئەمیش بەهۆی  هەندێك نەخۆشی یا لەزۆربەی حاڵەتەكاندا بەهۆی ناڕێكوپێكی لەکاتی خەوو خواردنەكانی دەبێت، چارەسەر بە گۆڕانكاری دەبێت لە كات و جۆری خواردن. وە بۆ هەندێك حاڵەت پێدانی دەرمان وە بۆ هەندێك حاڵەتی زۆر كەم بەئەنجامدانی نەشتەگەری دەبێت بۆیان.
٥_ هەوكردنی كۆئەندامی میزو میزەڕۆ: بەتاییەت گورچیلە لەم حاڵەتەدا مناڵەكە  دووچاری ڕشانەوەو تاو ئازاری سك و لا كەلە دەبێت لەم حاڵەتەدا پێویست  دەكات مناڵەكە لە نەخۆشخانە داخڵبكرێت بۆ پێدانی دەرمانی دژە میكرۆب و دژە تاو ئازار وەپێدانی مغزی  هەروەها ئەنجامدانی هەندێك پشكنین بۆ دۆزینەوەی هۆكارەكان.
٦_ هەندێك حاڵەت كە چارەسەر بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەبێت: لەوانە هەوكردنی ڕیخۆڵە كوێرە یا گیرانی ڕیخۆڵە یا بەناویەكداچوونی ڕیخۆڵەكان ئەمانە بەئازاری سك و ڕشانەوە دەستپێدەكات وە بە ئەنجامدانی پشكنین بۆ مناڵەکەو پشكنینی تاقیگەیی و سۆنارو تیشك دەتوانرێت حاڵەتەكە دەستنیشان بكرێ و چارەسەریش پەپێدانی دەرمان و مغزی وە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەبێت بۆیان.

ئامادەكردنی:    د. وریا ناصح صابر
                     پسپۆڕی نەشتەرگەری مناڵان

 



زیاتر ببینه

پارێزگاری كردن لە پێست لە وەرزی زستاندا
 به‌روار‌  : 24-02-2019

خەمۆکی بکوژی بەختەوەری
 به‌روار‌  : 8/7/2018

ئاگاداری به‌كارهێنانی "هێدفۆن" به‌
 به‌روار‌  : 8/7/2018

نیشانەکانی ددان دەرهاتن
 به‌روار‌  : 8/7/2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 341,849     میوان : 60
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2019 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED