كەی پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم بكرێت؟
 به‌روار‌  : 30-12-2018
 بینراوه‌  : 549

 
 
                                                                                                                                               ئــــا/ نــاز
 
وەك لە بابەتی پێشوودا ئاماژەمان پێدا , پسپۆڕی جومگەو ڕۆماتیزم ئەو پزیشكەیە كە كار دەكات لە چوارچێوەی دەستنیشانكردن و چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی پەیوەست بە جومگە و ماسولكەكان و ڕاهێنانەوەی پزیشكی .
زۆرجار كەسانێك هەست بە ئازار و ناتەندروستی دەكەن لە هەندێك لە ماسولكەكانی لەش و جومگەكانیاندا و نازانن هۆكارەكەی چی یەو چۆن چارەسەرەكانی بدۆزنەوە.
پزیشكی پسپۆڕی ئەم بوارە لەكاتی خوێندنەكەیدا ڕاهێنانی تایبەتی وەرگرتووە سەبارەت بە ناسینەوە و دەستنیشانكردنی جۆرە جیاوازەكانی حاڵەت و نەخۆشیەكانی پەیوەست بە جومگە و ماسولكەكان بە گشتی و نەخۆشیەكانی پەیوەست بە(جومگە و ڕۆماتیزم) بە تایبەتی . بۆیە پێویستە لە كاتی هەبوونی هەر كێشەو نەخۆشیەكی هاوشێوەدا سەردانی پسپۆڕی  ئەم بوارە بكرێت.
لەبەرئەوەی حاڵەت و نەخۆشیەكانی جومگە و ڕۆماتیزم زۆر زۆرن هەر بۆیەش ناسینەوە و جیاكردنەوەیان ئاسان نی یە, و وە هەروەها نیشانە و دەركەوتەكانیشیان زۆر و جۆراو جۆرن و لە حاڵەتێك بۆ حاڵەتێكی تر دەگۆڕێن, تەنانەت ڕەنگە  لە كەسێك بۆ كەسێكی تریش .
 
بەڵام بەگشتی لەكاتی بوونی هەندێك نیشانەدا كە پەیوەستن بە (جومگە و ڕۆماتیزم )ەوە پێویستە پشتگوێ‌ نەخرێن و بە زوترین كات سەردانی پسپۆڕی بواری جومگە و ڕۆماتیزم بكرێت. 
 
نیشانەكانیش وەك  ووترا ,زۆر و جۆراو جۆرن, بەڵام  بەگشتی ئاماژە بەهەندێكیان دەدەین كە بریتین لـــە:
 
1. هەستكردن بە ئازار لە جومگەكان یاخود لە ماسولكەكاندا.
2. ڕەقبوونی جومگە و ماسولكەكان بەتایبەتی لە بەیانیاندا.
3. ئاوسانی جومگە.
4. گەرمبووی جومگەكان.
5. سووربوونەوەی جومگە.
6. هەستیاربوون بە دەستلێدان و پەستان لە جومگە و ماسولكەدا.
7. بەزەحمەت جوڵان و بەكارهێنانی جومگەكان.
8. هەستكردن بە ماندوویی و بێتاقەتی بۆماوەی زۆر.
9. توشبوون بە هەوكردنی هەندێك لە ئەندامەكانی جەستە وەك چاوەكان.
10. ووشكبوونەوەی چاوەكان , بە شێوەیەك كە نەتوانن بڕی پێویستی فرمێسك بەرهەم بهێنن
11. بوونی ئازار لە پشت بەگشتی و لە بڕبڕەی پشتدا بە تایبەتی.
12. بوونی ئازار لە ملدا.
13. دەركەوتنی لیر و برین لەسەر پێست.
14. بەزەحمەت هەناسەدان , بەتایبەتی هەناسەی قوڵا.
15. هەستیاربوون بە ڕوناكی.
16. قژ هەڵوەرین.
17. شینبوونەوە یاخود سپی بوونی پەنجەكان بەتایبەتی كاتێك بەر هەوای سارد بكەون.
18. توشبوون بە هەندێك حاڵەتی پەیوەست بە خوێنەوە وەك كەمخوێنی,یاخود كەمبوونەوەی ڕێژەی خرۆكەسپییەكانی خوێن, یاخود پەرەكانی خوێن.
19. هەستكردن بە ئازار لە سنگدا, بەهۆی هەوكردن لە سیەكاندا.
20. توشبوون بە ئازاری پلە بە پلە لە ماسولكەمانی سمت  و لە بەشی خوارەوەی پشتدا.
21. ئازار لەبەشی خوارەوەی پشدا كەبەرەو بڕبڕەكانی پشت بڕوات.
22. هەستكردن بە ئازار لە دەفەی شان و لە ملدا.
23. ئازار و ڕەقبوون لە پشتدا , بەتایبەتی لە كاتی لە خەوهەستاندا.
24. بوونی ئازار و ڕەقبوونی جومگە و ماسولكەكان, بە شێوەیەك كە پاش جوڵە و گەرمبوونی لەش چاك ببن.
25. بوونی ئازار لە ناوەڕاستی پشتدا , كە بەرەو سەرەوە و مل بڕوات.
26. ئازار لە ژێیەكان و بەستەرەكانی ماسولكەكاندا.
27. دروستبوونی گۆڕانكاری لە شێوەی نینۆكەكانی پەنجەی دەست و قاچ.
28. ئاوسانی پەنجەكانی دەست و قاچ.
 
تێبینی یەكی زۆر گرنگ/ پێویستە ئەو ڕاستی یە بزانرێت كە نەخۆشیەكانی پەیوەست بە جومگە و ڕۆماتیزم  نیشانە و دەركەوتەی زۆر و جیاوازیان هەیە بە پێی جۆری نەخۆشیەكان, وە كاریگەری زۆریان هەیە لەسەر ئەندامەكانی تری جەستە و زۆرجاریش نیشانەكانیان لە بەش و ئەندامی تردا دەردەكەون . چونكە نەخۆشیە جۆر بەجۆرەكانی ڕ‌وماتیزم كار لە بەشەكانی تری لەش دەكەن و توشی نەخۆشی و ناتەندروستبوونیان دەكەن, بە جۆرێك كە  زۆر نیشانە لە كەسانی توشبوودا دەردەكەون كە ڕەنگە هەر بیری بۆ ئەوە نەچێت كە توشی نەخۆشیەك بووە كە پەیوەستە بە پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزمەوە. 
لە نیشانەكانی سەرەوەشدا زیاتر ئەمە هەست پێدەكرێت.
كە ئەو نیشانانە بە گشتی لە زووربەی  نەخۆشیە جۆراو جۆرەكانی  پەیوەست بە (جومگە و ڕۆماتیزم) ەوە درك پێكراون. بۆیەش لە كاتی هەستكردن بە هەندێك یاخود هەموو ئەم نیشانانەدا, پێویستە  سەردانی پزیشكی پسپۆڕی  (جومگە و ڕۆماتیزم) بكرێت. 
 
بە هیوای تەندروستی بۆ هەمووان.



زیاتر ببینه

ئاستەكانی بەختەوەری و دڵخۆشی
 به‌روار‌  : 20-03-2019

ڕۆژی جیهانی دڵخۆشی و بەختەوەری
 به‌روار‌  : 20-03-2019

كەی پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕی دڵ بكرێت؟
 به‌روار‌  : 18-03-2019

ڕۆژی جیهانی خەو
 به‌روار‌  : 15-03-2019

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 341,817     میوان : 32
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2019 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED