خۆراك و نەخۆشیەكانی جومگە و ڕۆماتیزم
 به‌روار‌  : 02-01-2019
 بینراوه‌  : 466

 
                                                                                                                                                    ئـــا/ نــاز
 
خۆراك كاریگەری هەیە لەسەر زۆربەی نەخۆشیەكان بە هەردوولایەنی باش و خراپ. بۆ هەرنەخۆشیەكی دیاری كراو كۆمەڵێك خۆراك هەن كە زیان بەخشن و كۆمەڵێكی دیكەش هەن كە سوودیان هەیە و لە ئازار و نیشانەكانی نەخۆشیەكە كەم دەكەنەوە.  لەم ڕوانگەیەوە و لەم بابەتەدا باس لە كاریگەری خۆراك دەكەین لەسەر نەخۆشیەكانی جومگە و ڕۆماتیزم . ئاماژە بە هەندێك لەو خۆراكانە دەدەین كە بەسوودن بۆ ئەم حاڵەتە و , وە ئەوانەشی كە زیان بەخشن و باشترە كەسانی توشبوو بە ڕۆماتیزم خۆیان بەدوور بگرن لێیان.
 
ئاشكرایە نەخۆشیەكانی جومگە و ڕۆماتیزم جۆراو جۆرن, وە نیشانە و دەركەوتەكانیشیان بە هەمان شێوە زۆر و جۆربەجۆرن. بەڵام ئەوەی بە گشتی ناسراوە هەستكردن بە ئازارێكی زۆر و بێزاركارە لەو جومگانەدا كە توشی هەوكردن بوون. بۆیە پسۆڕانی بواری خۆراكی هەمیشە باس لە گرنگی ئەو خۆراكانە دەكەن كە دەبنە هۆی كەمكردنەوەی ئازار و هەوكردن لە جەستەدا بەگشتی و لە جومگەكاندا بە تایبەتی. 
 
لەگرنگرتین ئەو خۆراكانەش كە بەسوودن بۆ ئەم حاڵەتانە بریتین لـــە:
 
1. پاقلەمەنیەكان: بەگشتی سەرچاوەیەكی باشن بۆ ( ئاسن , و مەگنیسیۆم , و زینك , و كالیسۆم) و دەبنەهۆی بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش .وەهەروەها دەوڵەمەندن بە پرۆتین كە دەبنەهۆی بەهێزكردنی ماسولكەكانی دەوری جومگەكان. 
2. سەوزەگەڵا تۆخەكان: وەك برۆكلی , و سپیناغ, و سڵق, و هتد...پڕن لە ڤایتامینەكانی (A, C, K) وە سەرچاوەیەكی باشی (كالیسیۆم )ن, و دەبنە هۆی بەهێزكردنی ئێسكەكان و پاراستنیان .
3. مزرەمەنیەكان: میوە مزرەكانی وەك لیمۆ و پرتەقاڵا , بەسەرچاوەیەكی گرنگی ڤایتامین C  دادەنرێن كەدەبنە هۆی بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش و پاراستنی مرۆڤ لە توشبوون بەو نەخۆشیانەی كە بەهۆی  هەوكردنەوە ڕوودەدەن, لەوانەش توشبوون بە ڕۆماتیزم.
4. گوێز: بەسەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ئۆمێگا 3 دادەنرێت, كە بۆ تەندروستی بەگشتی و پارێزگاری لە توشبوون بە نەخۆشی بەسوودە.
5. زەنجەفیل: بەیەكێك لە دژەهەوكردنە گرنگەكان دادەنرێت لەناو سەرچاوەسروشتیەكاندا, و یارمەتی لەش دەدات بۆ پاراستنی لە توشبوون بە هەوكردن.  
6. زەردەچەوە: ئەم بەهاراتە زەردە بەیەكێك لە بەهێزترین دژەهەوكردنەكان دادەنرێت, وە هەروەها دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازار و ئاوسانی جومگەكان.
7. زەیتی زەیتوون: ئەو ماددە سروشتییەی لەپێكهاتەی زەیتی زەیتووندا هەیە دەبێتە هۆی ڕێگری كردن لە بەرهەمهێنانی ئەو ماددەكیمیاییەی كە دەبێتە هۆی توشبوون بە هەوكردن لە لەشدا.
 
لەگەڵ ئەمەشدا, چەند جۆرێك  خۆراك هەن كە پێویستە توشبووان بە نەخۆشیەكانی جومگە و ڕۆماتیزم تا دەتوانن خۆیانی لێ بەدوور بگرن. لەوانەش:
 
1. گۆشتی سوور.
2. خۆراكە خێرائامادەكراوەكان.
3. خۆراكە سوورەوەكراوەكان.
4. خۆراكە سوێرەكان.
5. شەكر و شیرینە دەستكردەكان.
 
 
بە هیوای تەندروستی بۆ هەموان.



زیاتر ببینه

ئاستەكانی بەختەوەری و دڵخۆشی
 به‌روار‌  : 20-03-2019

ڕۆژی جیهانی دڵخۆشی و بەختەوەری
 به‌روار‌  : 20-03-2019

كەی پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕی دڵ بكرێت؟
 به‌روار‌  : 18-03-2019

ڕۆژی جیهانی خەو
 به‌روار‌  : 15-03-2019

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 341,858     میوان : 2
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2019 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED