كاریگەری نەخۆشیەكانی ڕۆماتیزم لەسەر بەشەكانی تری لەش
 به‌روار‌  : 03-01-2019
 بینراوه‌  : 358

 
 
ئـــا/ نــاز
 
ئاشكرایە كە نەخۆشی ڕۆماتیزم یەكێكە لە نەخۆشیە درێژخایانەكان و كاریگەری خراپ لەبەش و ئەندامەكانی تری جەستەی كەسی توشبوو دەكەن و دەبنە هۆی سەرهەڵدانی  ئازار و ناتەندروستی لە ئەندامەكانی تردا و   چەند نیشانەیەك دەردەكەون لە كەسی توشبوودا .
 
 لەم بابەتەدا باس لە كاریگەری ئەم نەخۆشیە درێژخایانە دەكەین لەسەر هەندێك لە ئەندامەكانی تری جەستە, و باسكردن لە دەركەوتە و نیشانەكانیان.
 
 یەكەم / كاریگەری لەسەر كەسی توشبوو بە گشتی : ئەویش لە چەند لایەنێكەوە نیشانەكانی دەردەكەون , بەگشتی بریتین لـــە:
 
1. هەستكردن بە ماندوویی زۆر.
2. بوونی ئازار لە ماسولكەكانی جەستەدا.
3. كەمبوونەوەی ئیشتیهانی خواردن.
4. لاوازبوون و شەكەتی زۆر ی جەستەیی. ( كە ڕەنگە بە هۆی  توشبوون بە كەمخۆێنی یەوە بێت)
5. توشبوون بە خەمۆكی. كەسی توشبوو بەم نەخۆشیە درێژخایانە زۆر بۆی سەختە بە درێژایی ژیانی بەو نەخۆشی و ئازارەوە بژیەت , بۆیە لە ڕووی دەرونییەوە توشی خەمۆكی دەبێت.
 
دووەم/  كاریگەریەكانی لەسەر پێست: ئەم نەخۆشیە درێژخایانە كاریگەری زۆر لە پێست دەكات و دەبێتە هۆی دەركەوتنی گرێ‌ و ئاوساوی لە پێستدا, و هەندێك جار لە ژێرپێستەكەوە دروست دەبن. وە هەندێكجار برین و پەڵەش دروست دەبن لەسەر پێستی كەسی توشبوو  بە گشتی و لە ناوچەكانی نێوان مەچەك و ئەنیشك و ژێرباڵەكان و هەندێك جاریش لە نزیك لێو و چاوەكانیشدا دروست دەبن.
 
سێهەم: كاریگەریەكانی لەسەر  ئێسكەكان: هەوكردنی درێژخایان  كە بەهۆی نەخۆشیەكانی ڕۆماتیزمەوە  لە جەستەدا بڵاودەبنەوە كار لە تەندروستی ئێسكەكان دەكەن بە گشتی و توشی ئازار و پوكانەوەشیان دەكەن لە هەندێك حاڵەتدا. بە تایبەتی كاریگەریەكە لە ئێسكەكانی دەوری سێبەندە و بڕبڕەی پشتدا زۆر تر دەبێت.
 
چوارەم/  كاریگەری لەسەر ماسولكەكان: بەهۆی توشبوونی جومگەكان بە هەوكردن و بوونی ئازاری زۆر تێیاندا كەسی توشبوو ناتوانێت وەك پێویست ماسولكەكانی پەیوەست بەو جومگە توشبووانە بەكار بهێنێت, و لەئەنجامی كەم بەكارهێنان و نەبوونی جوڵەی پێویستەوە  ئەو ماسولكانە توشی لاوازبوون دەبن , و لە درێژخایاندا  توانای سروشتی خۆیان لەدەست دەدەن .
 
پێنجەم: كاریگەری لەسەر چاوەكان:  ئەم نەخۆشیە درێژخایانە كار یگەری زۆر خراپ لە تەندروستی چاوەكان دەكات و دەبێتە هۆی  توشبوون بە چەندین حاڵەت و نەخۆشی لە چاوەكاندا. وەك:
 
1. توشبوون بە سوربوونەوەی  سپێنەی چاو.
2. توشبوون بە هەوكردنی چاو.
3. توشبوون بە ووشكبوونەوەی چاو و كەمبونەوەی بەرهەمهێنانی فرمێسك.
4. توشبوون بە ئاوی سپی چاو. 
 
شەشەم/ كاریگەری لەسەر جگەر و گورچیلەكان: بە ڕاستەخۆ ئەم نەخۆشیە كار لەم دوو ئەندامە ناكات, بەڵام بە ناڕاستەخۆ كاریگەری زۆر خراپی هەیە, ئەویش بە هۆی بەكارهێنانی زۆر ی دەرمانەكانی دژەهەوكردن و ئازار شكێنەكان بەتایبەت ئەوانەی بە (NSAIDs) ناسراون و بۆ كەمكردنەوەی ئازار و هەوكردنی جومگە و ڕۆماتیزم بەكار دێن , و دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە جگەر و گورچیلەكان لە ماوەی درێژخایاندا .
 
ئەمانە بەگشتی كاریگەریە خراپەكانی نەخۆشیەكانی جومگە و ڕۆماتیزم بوون لەسەر بەش و ئەندامەكانی تری جەستەی كەسانی توشبوو. 
وە لێرەدا ڕوون بوویەوە كە زۆر نیشانە و دەركەوتە هەن لە هەندێك بەشی جیاوازی لەشدا ڕوودەدەن كە پێوەندیان بە خودی ناتەندروستی ئەو ئەندامەوە نی یە, بەڵكو كاریگەری ئەم نەخۆشیە درێژخایانە وای لەو بەش و ئەندامانەی تری جەستەكردووە كە توشی ناتەندروستی ببن. بۆیە پێویستە لەكاتی هەستكردن بەم حاڵەتانەدا سەردانی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم بكرێت, بۆ زیاتر دڵنیابوونەوە لە حاڵەتی نەخۆشیەكە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست .
 
بە هیوای تەندروستی بۆ هەمووان. 


زیاتر ببینه

پەتای وەرزی چییە و نیشانەكانی چین؟
 به‌روار‌  : 21-01-2019

نیشانەكانی توشبوون بە گلوكۆما- ئاوی ڕەشی چاو
 به‌روار‌  : 20-01-2019

هۆكارەكانی توشبوون بە گلوكۆما
 به‌روار‌  : 17-01-2019

مانگی كانوونی دووەم- مانگی ووشیاركردنەوە سەبارەت بە گلوكۆما- ئاوی ڕەشی چاو
 به‌روار‌  : 15-01-2019

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 315,330     میوان : 74
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2019 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED