مانگی ووشیاركردنەوە سەبارەت بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان
 به‌روار‌  : 05-01-2019
 بینراوه‌  : 225

 

ئـــا/نــــاز

مانگی كانوونی دووەمی هەموو ساڵێك تەرخان كراوە بۆ مانگی ووشیاری شێرپەنجەی ملی منداڵدان.

ئێمەش لە ماوەی ئەم مانگەدا هەوڵدەدەین چەند زانیاری و ڕێنماییەكی بەسوود سەبارەت بەم جۆرەی شێرپەنجە پێشكەشی خوێنەرانی وێبسایت و پەیجی نەخۆشخانەكەمان بكەین, بەوهیوایەین ئەگەر بە بەشێكی بچوكیش بێت بەشدار بین لەم هەڵمەتە جیهانیەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی ملی منداڵدان.

لەم مانگەدا و لە لایەن ناوەندە تەندروستی و ڕێكخراوە  تایبەتەكانەوە  لە جیهاندا زانیاری و ووشیاری سەبارەت بەم شێرپەنجەیە بڵاودەكرێتەوە .

ئامانج لە دیاری كردنی ئەم مانگە ووشیاركردنەوەی خانمانە سەبارەت بە ڤایرۆسی (HPV) و  شێرپەنجەی ملی منداڵدان , كە ئەو ڤایرۆسە هۆكار ی  یەكەمی زۆربەی حاڵەتەكانی توشبوونە بەم شێرپەنجەیە.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی شێرپەنجەی ملی منداڵدان بە كێشەیەكی جیهانی لە بواری تەندروستیدا هەژمار دەكات , چونكە یەكێكە لەو شێرپەنجە مەترسیدارانەی خانمان دووچاری دەبن و دووهەمین بڵاوترین جۆری شێرپەنجەی تایبەت بە خانمانە, و لە هەموو تەمەنێكدا مەترسی توشبوونیان هەیە بەم شێرپەنجەیە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) لەساڵی 2018 دا نزیكەی (570000)  كەیسی نوێ‌ تۆماركراون كە توشی شێرپەنجەی ملی منداڵدان بوون, وە ڕێژەی % 90 ی حاڵەتەكانی گیان لە دەستدان بە هۆی ئەم جۆرەی شێرپەنجە لە ووڵاتە دواكەوتووەكاندایە, ئەو ووڵاتانەی لە ڕووی بارودۆخی ئابوورییەوە لە ئاستێكی نزم و مام ناوەند دان.

خۆشبەختانە ئەم جۆرەی شێرپەنجە دەكرێت ڕێگە لە توشبوونی بگیرێت , بۆیەش ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بەهاوكاری ڕێكخراو  و ناوەندە تەندروستیەكان ساڵانە بەگشتی و لەم مانگەدا بە تایبەتی ڕێنمایی و زانیاری پەیوەست بەم شێرپەنجەیە بڵاو دەكاتەوە لە پێناو پاراستنی ڕێژەیەكی زیاتر لە خانمان ,وە لە پێناو وەرگرتنی چارەسەری پێویست و خێرا لە كاتی دەستنیشانكردنی بوونی حاڵەتەكەدا.

لە بابەتەكانی داهاتوودا زانیاری زیاتر لەسەر ئەم شێرپەنجەیە و نیشانەكانی و چۆنێتی خۆپاراستن بڵاو دەكەینەوە.

 

بەهیوای تەندروستی باشتر بۆ هەموو خانمان.

 

 



زیاتر ببینه

ئاستەكانی بەختەوەری و دڵخۆشی
 به‌روار‌  : 20-03-2019

ڕۆژی جیهانی دڵخۆشی و بەختەوەری
 به‌روار‌  : 20-03-2019

كەی پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕی دڵ بكرێت؟
 به‌روار‌  : 18-03-2019

ڕۆژی جیهانی خەو
 به‌روار‌  : 15-03-2019

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 341,854     میوان : 65
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2019 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED