وازهێنان لە جگەرەكێشان و تەندروستی دڵ
 به‌روار‌  : 16-04-2019
 بینراوه‌  : 195

 

جگەرەكێشان یەكێكە لە هۆكارە مەترسیدارەكان بۆ توشبوون بە نەخۆشیەكانی# دڵ_.

لەگەڵ وازهێنان لە جگەرەكێشان ,تەندروستی دڵ باشتر دەبێت و مەترسیەكانی توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ كە دەبنەوە.

بە شێوەیەك :

هەر لەیەكەم ڕۆژەكانی وازهێنان لە جگەرەكێشان ڕێژەی ئۆكسجینی خوێن باشتر دەبێت.

پاش چەند هەفتەیەك – بەهۆی چالاكبوونی سوڕی خوێن , و ئاسایی بوونەوەی لێدانەكانی دڵ  و  پەستانی خوێن ,مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ كەم دەبێتەوە.

دوای ساڵێك –  مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەكانی #دڵ- بۆ نیوە كەم دەبێتەوە.

پاش پێنج ساڵ – مەترسی توشبوون بە جەڵتە بە ڕێژەیەك كەم دەبێتەوە , وەك كەسێك كە هەرگیز جگەرەی نەكێشابێت.

بەڵام ئەم كاریگەریانە لەكەسێك بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێن , چونكە پەیوەستن بەوەی ماوەی چەندە كەسەكە جگەرەی كێشاوە و بڕی جگەرەكێشانەكەشی چەند بووە.

 

بۆیە پێویستە لە پێناو تەندروستی دڵ دا – بڕیاری وازهێنان لە جگەرەكێشان بهێنرێت.

 

هەمیشە دڵ تەندروست بن.yesheart

 

 



زیاتر ببینه

سوودە تەندروستی یە كانی جاترە
 به‌روار‌  : 21-05-2019

هۆكارەكانی توشبوون بە بەرزەفشاری خوێن
 به‌روار‌  : 19-05-2019

جۆرەكانی بەرزە پەستانی خوێن و نیشانه‌کانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌
 به‌روار‌  : 18-05-2019

ڕۆژی جیهانی بەرزەپەستانی خوێن
 به‌روار‌  : 16-05-2019

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 364,743     میوان : 19
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2019 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED