هیمۆفیلیا چیە؟
 به‌روار‌  : 17-04-2019
 بینراوه‌  : 89

 

هیمۆفیلیا نەخۆشیەكی خوێنبەربوونی بۆماوەییە . سەرەتا لە دەوروبەری جەنگی جیهانی دوهەمدا هۆكارەكەی دۆزرایەوە.

هیمۆفیلیا پێیشی دەوترێت (نەخۆشی رویاڵ), چونكە ئەم نەخۆشیە لە خێزانی شاژنەڤیكتۆریادا هەبووە, كە شاژنی ووڵاتی ئینگلتەرا بووە لەساڵی 1837.

هۆكارەكانی و شێوازی گواستنەوەی ئەم نەخۆشیە.

هۆكاری توشبوون بە هیمۆفیلیا بەهۆی كەم بوونی جۆرە پرۆتینێك دەبێت كە بە پرۆتینی (فاكتەر هەشت ) ناودەبرێت.

 

شێوازی گواستنەوەی

هیمۆفیلیا نەخۆشیەكی بۆماوەیی یە و لەڕێگەی كرۆمۆسۆمی(X) ەوە دەگوێزرێتەوە.

هەرلەبەرئەم هۆكارەشە كە زیاتر ڕەگەزی نێر توش دەبن.

 

نیشانەكانی توشبوون بە هیمۆفیلیا

1.  خوێنبەربوونی ناو جومگەكان.

2.  درەنگ گیرسانەوەی خوێن لە دوای نەشتەرگەری ,یاخود دوای هەڵكێشانی  ددان ,یان دوای هەر زەبرێكی دەرەكی كە بەر جومگەكان یاخود ماسولكەكان بكەوێت. یان هەر بریندار بونێكی سەر پێست.

3.  خوێنبەربوونی مێشك و كۆئەندامی دەمار ,كە ئەم جۆرە خوێن بەربوونە لەهەموو جۆرەكانی تر مەترسیدارترە بۆ سەر ژیانی نەخۆش.

ڕێژەی توشبوون

•    یەك توشبوو بەرامبەر 5000 كەسە.

•    ڕێژەی خوێنبەربوون  و زوو دەركەوتنی نیشانەكانی نەخۆشیەكە پەیوەستە بە ڕێژەی كەمی پرۆتینی فاكتەر هەشتەوە.

•    بەجۆرێك ئەگەر ڕێژەی پرۆتینی فاكتەر هەشت زۆر كەم بێت,ئەوا نیشانەكانی لەتەمەنێكی زۆر زوودا سەرهەڵدەدەن.بۆنمونە لە پێش تەمەنی یەك ساڵی.

•    خوێنبەربوونەكەش لەخۆوە دەبێت , واتە بەبێ‌ بەركەوتنی هیچ زەبرێكی دەرەكی.

•    ئەگەر ڕێژەی پرۆتینەكە كەم نەبێت, ئەوا دەركەوتنی نیشانەكانی دوا دەكەوێت تاكو تەمەنی گەنجێتی,وە خوێنبەربوونەكەش بەبێ‌ بەركەوتنی زەبری دەرەكی نابێت.بۆنمونە دوای نەشتەرگەری.

دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكە

بەجۆرێك لە پشكنینی خوێن دەبێت كە ڕێژەی فاكتەر هەشت دیاری دەكات.

كە توشبووان بەم نەخۆشیە ڕێژەكەیان %50 كەمتر دەبێت.

 

چارەسەر

پێدانی پرۆتینی فاكتەر هەشت بە شێوازی دەرزی لێدان بە ڕێگەی دەمار دەبێت.

 

بەهیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ هەمووان.

 

دكتۆرە / ڕێبین مصطفى عثمان

پسپۆڕی شیكاری نەخۆشیەكانی خوێن

 

 



زیاتر ببینه

نە خۆشی گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ لە گەنجان دا
 به‌روار‌  : 12-04-2019

پارێزگاری كردن لە پێست لە وەرزی زستاندا
 به‌روار‌  : 24-02-2019

سكئێشە ی منداڵ - هۆكار و چارەسەر
 به‌روار‌  : 27-12-2018

خەمۆکی بکوژی بەختەوەری
 به‌روار‌  : 8/7/2018

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 364,750     میوان : 25
DESIGNED AND DEVELOPED BY KOD4IT -  COPYRIGHT © 2017 - 2019 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED