دیاری كردن و چارەسەری گوشاری دەروونی دوای زەبر
 به‌روار‌  : 01-07-2019
 بینراوه‌  : 432
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

 

گوشارەكە لەسەر بنەمای نیشانەكان دیاری دەكرێت كە دەبێت نیشانەكانی حاڵەتە  بەلایەنی كەم مانگێك بخایەنێت و كاریگەری زۆری هەبێت لەسەر ژیانی  كەسەكە بۆ نموونە لە دەستدانی كار و پچڕاندنی پەیوەندی كۆمەڵایەتی.

*لێرەدا پێوستە نەخۆش بەمافی خۆی بزانێت ئەم پرسیارانەی خوارەوە ئاراستەی پزیشكەكەی بكات:

1- نەخۆشیەكەم چیە؟

2-ئایا هیچ هۆكارێكی تر هەیە كە هەمان ئەم نیشانانەم بۆ دروست بكات؟

3-چۆن نەخۆشیەكەم دیاری دەكەیت؟

4-ئایا ئەگەری تووش بوونم بە نەخۆشیە دەرونیەكان پتر دەكات؟

5-ئایا بە پێویستی دەزانیت هیچ گۆرانیك لە ماڵ یان ئیشەكەمدا بكەم ؟ ئەگەر بەڵێ‌ چۆن؟

6- ئایا ئەگەر بە هاوڕێكانم بڵێم هانی زوو چاكبونەوەم ئەدات؟

 

ئەو پرسیارانەی كە پزیشكی دەرونی لێت ئەپرسێت:

1- نیشانەكانت چین؟

2-كەی هەستت بەم نیشانانە كرد؟

3-ئایا هیچ روداوێكی تۆقێنەرت بینیوە؟

4-ئایا هەرگیز زیانی جەستەی یان سۆزی یان سێكسیت پێگەشتوە؟

5-ئایا بیركردنەوەی خۆ سەپێن ، یان خەوی ناخۆش ئەبینیت بەڕوداوەكەوە؟

6-ئایا شتی نائاسای دێتە بەر گوێت یان بەر چاوت؟

7-ئایا خۆت بەدور دەگریت لەهەندێك كەس، شوێن یان بارودۆخێك كە روداوەكەت بیر دێنێتەوە؟

8-ئایا ئارەزووت كەمی كردوە لە خواردن و بەشداری كارە خۆشی بەخشەكان؟

9-ئایا زوو هەڵئەچیت توڕەئەبیت؟

10-ئایا كێشەی نووستنت هەیە وەك بێ‌ خەوی ، خەو زڕاندن یان خەوی ناخۆش بینین؟

11-ئایا حاڵەتەكەت هیچ كێشەی بۆ دروست كردویت لەسەر كارەكەت یان لەگەڵ خێزانەكەت؟

 

 

چارەسەر:

خۆشبەحتانە چارەسەری ئەم حاڵەتە زۆر كاریگەرو سەركەوتووە كە ئەتوانێت ژیانێكی تەواو ئاسایی بۆ كەسەكە بگەڕێنیتەوە و كەسەكە باشتر خۆی بگونجێنیت لەگەڵ زەبری دەروونی و جەستەیی.

چارەسەری حاڵەتەكە لە سێ‌ لایەنی سەرەكییەوە  دەبێت, كە هەریەكێكیان چەند ڕێگەیەك لەخۆدەگرێت:

یەكەم/ چارەسەری دەروونی:

چەند ڕێگەیەك هەیە كە بەكارهێنانی ئەكەوێتە سەر بارو دۆخی  كەسەكە:

1. چارەسەری هزری

ئەم ڕێگەیە وا لە نەخۆش دەكات كە بۆچونە لاوازەكانی بگۆڕێت بە بۆچوونی باش.

  2. چارەسەر بەبەركەوتن

ئەم ڕێگەیە زۆر كاریگەرە كەتێدا چارەسەركاری  دەروونی, كەسی توشبوو وردە وردە ڕوبەڕوی ئەو بارو جێگایانەی ئەكاتەوە كە خۆی لێبەدور دەگرێت بەڵام لەگەڵ هەر نزیك بوونەوەیەك چارەسەركار ڕێنمای پێویستی پێشكەش ئەكات و فێری ڕێگەكانی خۆگونجاندنی ئەكات.

 

دووەم/ چارەسەر بەدەرمان:

چەند جۆرێك دەرمان هەیەكە تا ئاستێكی زۆر نیشانەكانی ناهێڵن كە ئەكرێن بە دوو كۆمەڵەوە:

 

1.دژە خەمۆكی: نیشانەكانی خەمۆكی ، نووستن و كەمی بیر پچڕی چارەسەر ئەكات.

2.دژە دڵە ڕاوكێ‌: فشاری سەر نەخۆش ناهێڵیت و لە دڵە ڕاوكێ‌ دەیپارێزێت.

 

سێهەم/ خۆگونجاندن و یارمەتی:

لە كاتی توش بوون بە هەر زەبرێكی دەروونی دا بەشێكی گرنگ لەچارەسەر بریتیە لە هەوڵدان بۆ دوبارە گرنگی دان بە خود و خۆگونجاندن .ئەمیش بەچەند ڕێگەیەك دەبێت:

 

1.گرنگی دان بە خود : وەك پشووی پێویست , نوستن بە بڕی پێویست.

2.  خواردنی هاوسەنگ و پڕ ڤیتامین.

3.  وەرزش كردن .

4.  وازهێنان لە خواردنەوەی كهول و بەكارهێنانی دەرمان.

5.وەرگرتنی ئامۆژگاری و  هاركاری كەسانی نزیك.

 

 پێشبینی:

گەرچی هەندێك لە توشبووان پێویستیان بە چاودێری درێژخایەن هەیە, بەڵام خۆشبەختانە  دواجار زووربەی توشبووان  بەتەواوی چاك دەبنەوە و دەست بە ژیانی ئاسایی خۆیان دەكەنەوە, بە پەیڕەوكردنی ئەو چارەسەر و  ڕێنماییانەی كە ئاماژەیان پێدرا.

 

بە هیوای دەروندروستی بۆ هەمووان.

                 دكتۆر/ هێمن فاتح              

             پزیشكی  پسپۆڕی دەرووندرووستی  

 


زیاتر ببینه

هەڵسەنگاندنی بیر و ڕەفتاری خۆکوژی، و ڕێگاکانی خۆپاراستن
 به‌روار‌  : 10-09-2019

شیری دایک
 به‌روار‌  : 05-08-2019

چۆن پارێزگاری لە پێستمان بكەین لە وەرزی هاوین دا؟
 به‌روار‌  : 29-07-2019

نیشانەكان و ماكەكانی توشبوون بە گوشاری دەروونی دوای زەبر
 به‌روار‌  : 28-06-2019

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 468,370     میوان : 39
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech -  COPYRIGHT © 2017 - 2019 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED