چۆن پارێزگاری لە پێستمان بكەین لە وەرزی هاوین دا؟
 به‌روار‌  : 29-07-2019
 بینراوه‌  : 655
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

ئاشكرایە كە وەرزی هاوین , وەرزێكی گەرمە و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما زیان بە پێست دەگەیەنن , و توشی چەندین حاَلەت و نەخۆشی نەخوازراوی دەكەن. بۆیە پێویستە لەم وەرزەدا گرنگی زیاتر بە پێستمان بدەین , تا بە دووربین لە زیانەكانی گەرمای هاوین لەسەر ئەم پێكهاتە گرنگەی جەستە, كە پێستە.

بۆ ئەو مەبەستەش لێرەدا چەند ڕێنماییەكی پێویست دەخەینە بەر دیدی خوێنەرانمان:

 

1.  خۆ بەدورگرتن لە تیشكی خۆر لە نێوان كاتژمێر 10 ی بەیانی بۆ 3 ی پاشنیوەڕۆ: لەبەر ئەوەی لەم كاتانەدا تیشكی خۆر زۆر بەهێزە , و دەبێتە هۆكار بۆسوتاندنی پێست.ئەگەر ناچار بە چونە دەره‌وە بووین, ئەوا پێویستەشوێن و جێگای سێبەر بەكار بهێنین بۆ ڕۆیشتن لەگەڵ بەكارهێنانی چەتر , هەروەها  هەموو لەش بە جل و بەرگ دابپۆشرێت.

2.  بەكارهێنانی دژەخۆری گونجاو: پێش چونە بەر خۆر پێویستە دژەخۆری تایبەت بەكار بهێنرێت, و باشتر وایە ئەو جۆرانە بێت كە (SPF) یان بەرز بێت و لەسەرووی 30 یەوە بێت, تەنانەت پێویستە لە ڕۆژانی هەوریشدا هەر دژە خۆر بەكار بهێنرێت.

3.  بەكارهێنانی  چاویلكەی  خۆری فلتەردار : بۆپاراستنی چاوەكان لەهەردوو تیشكی  سەروبنەوشەیی (UVA) و (UVB)  پێویستە چاویلكەی تایبەت بەكاربهێنرێت, هەروەها بۆ پارێزگاری كردن لە پێستی ناسكی دەوری چاوەكان.

4.  لەسەركردنی كڵاوی تایبەت: كڵاوی پان باشترە , بۆ پارێزگاری كردنی دەم و چاو , و گوێ‌ و گەردن.

5.  بەكارنەهێنانی ئەو دەرمانانەی هەستیاری بەخۆر زیاد دەكەن: چونكە هەندێك دەرمان هەن هەستیاری پێست زیاد دەكەن كاتێك تیشكی خۆر بەرپێست دەكەوێت. هەندێك لەو دەرمانانەش بریتین لـــە:

 

-    - Antihistamine: Benadryl.

-    - NSAIDs: Aspirin , Ibuprofen

-    - Antibiotics: Bactrim, Tetracycline.

-    - Antidepressants & Antipsychotics

-    Oral Diabetic Medications.

6.  پاراستنی مناڵەساواكان:مناڵی بچوكتر لە 6 مانگ نابێت دژەخۆری بۆ بەكاربهێنرێت.بۆیە باشتر وایە لەو كاتانەدا نەبرێتە دەرەوە, یاخود زۆر بەباشی دابپۆشرێت . وە مناڵی سەروو 6 مانگ و گەورەتر پێویستە دژەخۆری تایبەت بە مناڵی بۆ بەكاربهێنرێت.

7.  ئەنجامدانی پشكنینی گونجاو بۆپێست بە شێوە ڕێكخراو:سەیری پێست بكرێت بۆ زانینی هەرگۆڕانكارییەك كە ڕووبدات لە پێستدا , وەك دروستبوونی خاڵی قاوەیی و ڕەش, گۆشتی زیادە, و برین, و گۆڕانكاری لە ڕەنگ و شێوەیاندا.

8.  هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی تەندروست:بەپەیڕەوكردنی ئەم ڕێنماییانە, وازهێنان لە جگەرە و نێرگیلەكێشان, چونكە دەبنە هۆی تێكشكاندنی كۆلاجین و ئیلاستینی پێست. هەروەها ئەنجامدانی وەرزشی گونجاو و بەردەوام.

9.  بەكارهێنانی سابوونی گونجاو بۆ پاككردنەوەی پێست, كە لەگەڵا جۆری پێستەكەدا بگونجێت.

10. بەكارنەهێنانی ئاوی زۆر گەرم بۆ خۆشتن و پاككردنەوەی پێست: چونكە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی لەناوبردنی  چەورییە سەرەكیەكانی پێست. بۆیە باشتر وایە ئاوی مام ناوەند(شلەتێن) یان سارد بەكاربهێنرێت.

11. بەكارهێنانی كرێمی شێداركەرەوەی گونجاو بۆپێست: بەتایبەتی لە شەواندا پێش نوستن, بۆ ڕاگرتن و هێشتنەوەی شێداری پێست.

12. بەكارهێنانی خۆراكی تەندروست و تازە: بەتایبەت سەوزە و میوەكان بە فرێشی و تازەیی , بەتایبەت تر ئەو میوە و سەوزانەی بڕێكی زۆر ئاو لە پێكهاتەیاندا هەیە , وەك خەیار.

13. خواردنەوەی بڕی پێویست ئاو: لەبەرئەوەی لەوەرزی هاویندا بەهۆی ئارەقكردنەوەوە بڕێكی زۆر ئاو لە لەش دەچێتە دەرەوە لەڕێگەی پێستەوە, بۆیە پێویستە بڕێكی زۆر لە ئاو بخورێتەوە بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی ئاوی  لەش و بە شێداری هێشتنەوەی پێست. باشتر وایە 8-10 پەرداخ  ئاو بخورێتەوە لە ڕۆژێكدا.

14. دوركەوتنەوە لە فشاری دەروونی و ئەو ئەرك و كارانەی كە زۆر ماندووكارن , و فشار بۆ سەر دڵ و دەرونی مرۆڤ زیاد دەكەن.

15. نوستن بەبڕی پێویست: بەدڵنیایی نوست بۆ تەندروستی مرۆڤ بەگشتی زۆر گرنگە , و هەروەهاش بۆ پاراستنی تەندروستی پێست یش زۆر پێویستە.

بە پەیڕەوكردنی ئەم ڕێنماییانە تاڕادەیەكی زۆر  پێستمان پارێزراو دەبێت لە زیانەكانی گەرمای هاوین .

بەهیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ هەمووان.

 

دكتۆر / هەڵكەوت بابا رەسول

پزیشكی پسپۆڕی پێست


زیاتر ببینه

هەڵسەنگاندنی بیر و ڕەفتاری خۆکوژی، و ڕێگاکانی خۆپاراستن
 به‌روار‌  : 10-09-2019

شیری دایک
 به‌روار‌  : 05-08-2019

دیاری كردن و چارەسەری گوشاری دەروونی دوای زەبر
 به‌روار‌  : 01-07-2019

نیشانەكان و ماكەكانی توشبوون بە گوشاری دەروونی دوای زەبر
 به‌روار‌  : 28-06-2019

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 468,439     میوان : 107
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech -  COPYRIGHT © 2017 - 2019 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED