كاریگەری جگەرەكێشان لەسەر شێرپەنجەی سی
 به‌روار‌  : 11-11-2019
 بینراوه‌  : 841
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

 

بەگوێرەی سەرچاوە زانستی و پزیشكی یەكان, جگەرە  بە بڵاوترین  و سەرەكی ترین هۆكار  دادەنرێت بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی سییەكان. جا توشبوونەكە بەهۆی جگەرەكێشانەوە بێت و خودی جگەرەكێشەكان توش دەبن , وە یاخود بە هۆی هەڵمژینی دوكەڵی جگەرەوە یە لەلایەن كەسانێكەوە كە خۆیان جگەرەكێش نین.  

 

كەواتە دەتوانین بڵێین مەترسیدار ترین هۆكار بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی سییەكان بریتی یە لە جگەرە كێشان .كە ڕێژەی %85 ی توشبوون بە شێرپەنجەی سییەكان هۆكارەكەی جگەرەكێشانە.!

 

سەرچاوە زانستییەكان ئاماژە بەوە دەدەن  كە جگەرەكێشان دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو خانانەی كە پێكهێنەری سییەكانن.لەبەر ئەوەی ئەو دووكەڵەی لە جگەرەدا هەیە و لە ڕێگەی هەڵمژینیەوە دەچێتە سییەكانەوە پڕە لە ماددەیەك كەناو دەبرێت بە (carcinogens) و هۆكاری توشبوونە بە شێرپەنجە .

 

لەوكاتەی كەسێك جگەرەدەكێشێت و لەگەڵ گەیشتنی دووكەڵی جگەرەكە بە سییەكانی , زۆر بە خێرایی گۆڕانكاری لە شانە و خانەكانی سییەكاندا ڕوودەدات , و تیكدەچن و بەرەو لەناو چوون دەچن.  لەسەرەتادا جەستە دەتوانێت هەوڵی چاككردنەوەی ئەو تێكچوونی خانە و شانانە بدات, چونكە جەستەی مرۆڤ وەها دروستبوە كە خۆی بتوانێت بەرەنگاری ئەو مەترسی و زیانە دەرەكی یانە ببێتەوە كە توشی دەبن.  بەڵام لەگەڵ بەردەوام بوون لە جگەرەكێشان و هەڵمژینی ئەو دووكەڵە مەترسیدارەدا,و بە چەند بارەبوونەوە و بە تێپەڕبوونی كات, جەستە چیدیكە ناتوانێت بەرەنگاری ئەو ماددە قورس و مەترسیدارە كیمایی یە زیان بەخشانە ببێتەوە كە لە دووكەڵی جگەرەدا هەن. 

ئەو ماددە مەترسیدارانە زیانی زۆر بە (DNA) ی  خانە پێكهێنەرەكانی سییەكان دەگەیەنن و لە دەرەنجامدا وایان لێدیت كە بە شێوەی  نائاسایی كار بكەن , و پاشان دەبنە خانەی شێرپەنجەیی و كەسەكە توشی شێرپەنجەی سییەكان دەبێت.

 

 

بۆ خۆ پاراستن و كەمكردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی سی پێویستە واز لە جگەرەكێشان بهێنرێت.

 

تەندروست بن.

 

 


زیاتر ببینه

گرنگی شیردانی سروشتی بۆ خانمی شیردەر
 به‌روار‌  : 06-08-2020

سودى شيرى سروشتى بۆ مناڵ
 به‌روار‌  : 05-08-2020

ئامانجە گشتیەكانی هەڵمەتی جیهانی شیردانی سروشتی
 به‌روار‌  : 04-08-2020

هەفتەی جیهانی شیردانی سروشتی
 به‌روار‌  : 03-08-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 617,999     میوان : 90
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED