نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە
 به‌روار‌  : 20-11-2019
 بینراوه‌  : 382
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

دەستنیشانكردن شێرپەنجەی گەدە كارێكی ئاسان نییە ، چونكە بە ئاسانی ناتوانرێت نیشانەكانی بناسرێنەوە، لەبەر ئەوەی لێكچونی زۆر هەیە لە گەڵ نیشانەكانی نەخۆشیەكانی تری كۆئەندامی هەرسدا، وەك كێشەی بەدهەرسی.

بەڵام بەگشتی چەند نیشانەیەك هەن كە ئاماژەن  بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە، لەوانەش :

 

1. كەمبوونەوەی ئیشتیهای خواردن.

2. دابەزینی كێشی لەش ( بەبێ‌ ئەوەی كەسەكە خۆی هەوڵی دابەزاندنی كێش بدات).

3. بوونی ئازار لە ناوچەی سكدا.

4. هەستكردن بە ناڕەحەتی یەكی ئاڵۆز لە ناوچەی سكدا, بەتایبەتی لەسەرەوەی ناوكدا.

5. هەستكردن بە پڕبوونی گەدە(بەتایبەت  بەشی سەرەوەی  سك) لە دوای خواردنی ژەمێكی بچووك.

6. توشبوون بە سوتانەوەی گەدە.

7. توشبوون بە بەدهەرسی.

8. دڵتێكچوون.

9. ڕشانەوە, بە بێ‌ بوونی خوێن , یاخود ڕشانەوەی خوێناوی.

10. ئاوسان و كۆبوونەوەی شلەمەنی لە ناوچەی سكدا.

11. بوونی خوێن لە پاشەڕۆدا.

12. كەمبوونەوەی خرۆكەسورەكانی خوێن . و توشبوون بە كەمخوێنی.

 

 

پێویستە ئاماژە بەوە بدەین كە زۆرینەی ئەم نیشانانە لە هەندێك حاڵەتی نەخۆشی تردا دەردەكەون, وەك بوونی ڤایرۆسی گەدە, یاخود برینی گەدە.

بەڵام ئەو كەسانەی ئەم نیشانانەیان هەیە , بەتایبەت ئەگەر هەستیان كرد بەرەو خراپتر دەچن, ئەوا پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕبكەن بۆ دەستنیشانكردنی حاڵەتەكە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

 

بەهیوای تەندروستی بۆ هەمووان.

 

 

 


زیاتر ببینه

جۆرەكانی پەستانی بەرزى خوێن و نیشانه‌کانی
 به‌روار‌  : 04-12-2019

رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت
 به‌روار‌  : 03-12-2019

نیشانەكانی توشبوون بە ئایدز
 به‌روار‌  : 02-12-2019

ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 28-11-2019

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 468,369     میوان : 38
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech -  COPYRIGHT © 2017 - 2019 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED