هۆكارەكانی توشبوون بە شێڕپەنجەی گەدە
 به‌روار‌  : 22-11-2019
 بینراوه‌  : 296
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

 

 

سەرچاوە پزیشكییەكان وتوێژینەوەكان  ئاماژە بەوە دەدەن كە چەند شتێك دەبنە هۆكار بۆ زیاد بوونی مەترسی توشبوون بەم جۆرەی شێرپەنجە، لــــەوانەش:

 

  1. مێژووی خێزانی: بونی كەسێكی توشبوو لەخێزاندا , بەتایبەت كەسە نزیكەكان ,وەك دایك و باوك , و خوشك و برا, مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاتر دەكات لە ئەندامەكانی تری ناو ئەو خێزانەدا.
  2. بەكتریایی (H. pylori) یەكێكە لە و حاڵەتە بڵاوانەی كە توشی زۆرینەی خەڵكی دەبێت , و لە هەندێك كەسدا دەبێتە هۆی توشبوون بە هەوكردن و هەروەها بە برینی گەدە.    توێژینەوەكان باس لەوە دەكەن كە ئەو كەسانەی توشی هەوكردنی گەدەی درێژخایان و قورس بوون مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی گەدە زیاترە لە كەسانی ئاسایی, گەرچی ئەو ئەگەری توشبوونە هێشتا بە بچوك ئەژمار دەكرێت.
  3. خۆراك :  هەندێك جۆری خۆراك مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاتر دەكەن, لەوانەش : پیاز, ماسی سوێر, خوێ , بە تایبە خۆراك و گۆشتی  سوێر و بەدووكەڵ ئامادەكراو و لێنراو, هەروەها خۆراكە چەورەكان و ئەوانەی گۆشتی سوور لە پێكهاتەیاندا هەیە .هەموو ئەمانە مەترسیدارن بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە.
  4.  ئەنجامدانی نەشتەرگەری گەدە: كەسانێك كە نەشتەرگەری گەدەیان بۆ ئەنجام درابێت , بە تایبەت نەشتەرگەری لابردنی بەشێكی گەدە ,  ئەوا مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی گەدە لە كەسانی  ئاسایی زیاترە.
  5. زۆر بەكارهێنانی دەرمانەكانی دژەهەوكردن كە بە ئەنتی بایۆتیك ناسراون.
  6. جگەرەكێشان
  7. زۆر بەكارهێنانی خواردنەوە حكولییەكان.

 

ئەمانەی ئاماژەیان پێدرا بەتەنها هۆكاری سەرەكی نین بۆ توشبوون بە نەخۆشیەكە ، بەڵكو مەترسی توشبوون زیاد دەكەن.

 

بە هیوای تەندروستی بۆ هەمووان.

 


زیاتر ببینه

جۆرەكانی پەستانی بەرزى خوێن و نیشانه‌کانی
 به‌روار‌  : 04-12-2019

رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت
 به‌روار‌  : 03-12-2019

نیشانەكانی توشبوون بە ئایدز
 به‌روار‌  : 02-12-2019

ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 28-11-2019

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 468,372     میوان : 41
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech -  COPYRIGHT © 2017 - 2019 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED