مانگی هوشیاری شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 26-11-2019
 بینراوه‌  : 24
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

مانگی نۆڤەمبەر-

 

یەكێكی تر لە شێرپەنجەكان كە توشی مرۆڤ دەبێت , شێرپەنجەی (پەنكریاس) ە , و بەشێكی ئەم مانگە تەرخانكراوە بۆ هوشیاری سەبارەت بەم جۆرەی شێرپەنجە , بۆیە ئێمەش چەند زانیاری و ڕێنماییەك پێشكەش بە خوێنەرانمان دەكەین.

سەرەتا پێویستە بزانین پەنكریاس چییە و چۆن توشی شێرپەنجە دەبێت.

 

 

پەنكریاس : یەكێكە لە ئەندامەكان و پێكهاتە گرنگه‌كانی كۆئەندامی هەرس ، و دەكەوێتە پشت گەدە و لە بەردەم بڕبڕەی پشتدایە . كاری ئەم ئەندامە زۆر گرنگە و بەگشتی دوو كاری سەرەكی ئەنجام دەدات كە

 

ئەوانیش بریتین لــە:

 

  1. بەرهەمهێنانی دەردراوەكان بۆ كرداری هەرسكردنی خۆراك .
  2. دەردانی هۆرمۆنی (ئەنسۆلین)بۆ ڕاگرتنی باڵانسی ڕێژەی شەكر لە خوێندا.

 

دەردانی ڕژێنەكان لەلایەن ئەو خانانەی پەنكریاسەوە ئەنجام دەدرێت كەپێیان دەوترێت(exocrine) كە نزیكەی % 95 ی شێرپەنجەی پەنكریاس سەرەتا لەو خانانەوە دەست پێدەكات.

شێرپەنجەی پەنكریاس لە قوڵای لەشدا سەرهەڵدەدات و نیشانەكانی زۆر بەكەمی و درەنگ دەردەكەون, و ناتوانرێت لە ڕێگەی پشكنینە تاقیگەیی و پزیشكی یەكانەوە لە قۆناغە سەرەتایی یەكاندا هەست بە بوونی حاڵەتەكە بكرێت, بۆیەش  تەنها نزیكەی 8.2% ی توشبووان دەتوانن ڕزگاریان ببێت و  درێژە بە ژیان بدەن دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی. چونكە كەسی توشبوو بەم شێرپەنجەیە هیچ نیشانەیەكی ئەوتۆی تێدا بەدی ناكرێت لەسەرەتادا, هەتا شێرپەنجەكە بە تەواوی تەشەنە دەكات و بە بەشەكانی تری جەستەیدا بڵاو دەبێتەوە

 

بەگوێرەی كۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریكی ڕێژەی %3 ی توشبوون بە شێرپەنجەكان لە جۆری ( شێرپەنجەی پەنكریاس )ن, وەهەوەها ڕێژەی گیان لەدەستدان لە نێو توشبووانی شێرپەنجەدا %7 یان لە توشبووانی  ( شێرپەنجەی پەنكریاس )ن.

 

.

 

لە بابەتەكانی دواتردا زانیاری زیاتر سەبارەت بە  شێرپەنجەی پەنكریاس پێشكەش دەكەین.

 

تەندروست بن.

 


زیاتر ببینه

جۆرەكانی پەستانی بەرزى خوێن و نیشانه‌کانی
 به‌روار‌  : 04-12-2019

رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت
 به‌روار‌  : 03-12-2019

نیشانەكانی توشبوون بە ئایدز
 به‌روار‌  : 02-12-2019

ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 28-11-2019

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 468,385     میوان : 55
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech -  COPYRIGHT © 2017 - 2019 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED