نیشانە كانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 27-11-2019
 بینراوه‌  : 312
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە


 

 

شێرپەنجەی پەنكریاس لەسەرەتادا هەستی پێناكریت و نیشانەكانی زۆر بەكەمی دەردەكەون، بۆیە پێویستە بە وریاییەوە مامەلە بكریت لەگەڵ ئەو نیشانانەی كە ئەگەری ئەوە هەیە ئاماژە بن بۆ ئەم جۆرەی شێرپەنجە .

 

نیشانە كانیش بەگشتی  بریتین لــــە:

 

  1. توشبوون بە زەردوویی : یاخوود ڕەنگ زەردبوون ,گۆڕانی ڕەنگی پێست و سپێتی ناو چاوەكان بۆ ڕەنگی زەرد, بەیەكێك لە ئاماژەكان دادەنرێت بۆ مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس.كە ئەم زەرد بوونەش بەهۆی كەڵەكەبوون و كۆبونەوەی ماددەیەكەوە ڕوودەدات كە پێی دەوترێت (bilirubin) كە لەلایەن جگەرەوە دەردەدرێت .
  2. .       لە دەستدانی ئارەزووی خواردن : كەمبوونەوە یاخود نەمانی ئارەزووی خوراردن و خواردنەوە دەكرێت ئاماژەبێت بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس.
  3. .       توشبوون بە هێڵنجدان و ڕشانەوە:  هەندێكجار شێرپەنەجە كە وادەكات كە كار لەبەشی كۆتایی گەدە دەكات و بەمەش ڕێگە لە خۆراك دەگیرێت كە تێپەڕ ببێت , بۆیە كەسی توشبوو هەست بە دڵتێكچوون و ڕشانەوە دەكات.
  4. گۆڕانی ڕەنگی پاشەڕۆ و چەور بوونی: تاریك بوون یاخود رەش بوونی ڕەنگی پاشەڕۆ و چەور بوونی بەیەكێك لە ئاماژەكان دادەنرێت بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس.( bilirubin) دەبێتە هۆی ئەوەی پاشەڕۆی مرۆڤ ڕەنگی قاوەیی بێت, بۆیە كاتێك كێشە لەم دەردراوە زەردەدا ڕوودەدات ئەوا ڕەنگی پاشەڕۆ دەگۆڕێت و تاریك دەبێت. وە هەروەها توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس دەبێتە هۆی ئەوەی كە چەوری لەناو ڕیخۆڵەكاندا تێكنەشێنرێت, و شینەبێتەوە, بەمەش پاشەڕۆ بە شێوەیەكی چەور دەردەكەوێت.
  5. .       دابەزینی كێشی لەش : ئەگەر بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو وە زۆر خێرا كێشی لەش كەم بوویەوە , ئەوا بە ئاماژەی بوونی شێرەنجە دادەنرێت.
  6. .       هەستكردن بە ماندوویی: هەندێكجار كەسی توشبوو بە شێرپەنجەی پەنكریاس هەست بە لاوازی و ماندووی دەكات.
  7. .       هەستكردن بە ئازاری سك: بە دڵنیایی یەوە زۆر جار ئازار لەناو سكدا دروست دەبێت بە هۆكاری جۆراوجۆر كە دوورن لە شێرپەنجەی پەنكریاس, بەڵام  بوونی ئازار لەگەڵ نیشانەكانی تردا دەكرێت مەترسی توشبوون بێت بە شێرپەنجەی پەنكریاس , بەتایبەتی ئەگەر ئازارەكە لەبەشی سەرەوەی سك و لە ناوچەی پشتدا بێ.
  8. .       توشبوون بە خەمۆكی: لەگەڵ بوونی هەموو یان هەندێك لە نیشانەكانی پێشووتردا , و بەگوێرەی هەندێك لە سەرچاوەكان  هەستكردن بە خەمۆكی دەكرێت ئاماژە بێت بۆ مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس.

 

بۆیە زۆر پێویستە لەكاتی هەبوونی ئەم نیشانانەدا بەزووترین كات سەردانی پزیشكی پسپۆڕە بكرێت بۆ مەبەستی دڵنیابوونەوە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست تا حاڵەتەكە بەرەو خراپتر نەچێت.

 

 

تەندروست بن.

 

 

 

 


زیاتر ببینه

جۆرەكانی پەستانی بەرزى خوێن و نیشانه‌کانی
 به‌روار‌  : 04-12-2019

رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت
 به‌روار‌  : 03-12-2019

نیشانەكانی توشبوون بە ئایدز
 به‌روار‌  : 02-12-2019

ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 28-11-2019

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 468,388     میوان : 58
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech -  COPYRIGHT © 2017 - 2019 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED