رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت
 به‌روار‌  : 03-12-2019
 بینراوه‌  : 61
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

ئەمڕۆ 3 ی دیسەمبەر ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتە .

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی چەند ئامار و زانیارییەكی سەبارەت بەم رۆژە بڵاوكردۆتەوە كە لێرەدا ئاماژە بە هەندێكیان دەكەین :

 

  1. لە جیهاندا زیاتر لە یەك بلیۆن كەس هەن كە بە خاوەن پێداویستی تایبەت هەژمار دەكرێن.
  2. هەموو خاوەن پێداویستیەكی تایبەت وەك هەر كەسێكی تر پێویستی بە چاودێری تەندروستی هەیە.
  3. لە هەر 7  مرۆڤێك لە جیهاندا یەكێكیان بەشیوەیەك لە شێوەكان خاوەن پێداویستی تایبەتن.
  4. دووبارە ڕاهینانەوە و دابینكردنی پێداویستیەكان یارمەتی دەرن بۆ ئەوەی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بتوانن بە تەندروستر بژین ، بەڵام بە داخەوە زۆرینەی ئەو پێداویستیانە بەردەست نین بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان، بە شێوەیەك كـــــە:

 

  • 970 ملیۆن كەس لە جیهاندا هەن كە كێشەی بینایی چاویان هەیە و چاویلكە وئامێری هاوكاری كردنیان پێویستە و بۆ یان دابین نەكراوە.
  • ڕێژەی 75 ملیۆن كەس هەن كە كورسی تایبەت بە خاوەن پێداویستی تایبەتیان دەوێت و بۆیان دابین نەكراوە.
  • نزیكەی 466 ملیۆن كەس كێشەی بیستنیان هەیە و پێویستیان بە بیستۆكی تایبەت هەیە .

 

 

 


زیاتر ببینه

مانگی ووشیاری شێرپەنجەی ملی منداڵدان
 به‌روار‌  : 20-01-2020

توڕەبوون و جەڵتە
 به‌روار‌  : 16-01-2020

سودە تەندروستیەكانی برۆكلی
 به‌روار‌  : 10-01-2020

توشبوونی پەتا و بەرزە پەستانی خوێن
 به‌روار‌  : 07-01-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 500,076     میوان : 68
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED