جۆرەكانی پەستانی بەرزى خوێن و نیشانه‌کانی
 به‌روار‌  : 04-12-2019
 بینراوه‌  : 1136
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

 

بەرزە پەستانی خوێن دوو جۆری سەرەكی هەیە . كە ئەوانیش بریتین لـــە:

 

1. بەرزەپەستانی سەرەكی : كە بەتەواوی هۆكارەكانی نەزانراون, وبڵاوترین جۆری بەرزە پەستانی خوێنە و نزیكەی %95 ی حاڵه‌ته‌کانی توشبوون لەم جۆرەن.

2. بەرزەپەستانی لاوەكی: ئەو جۆرەی بەرزە پەستانه كە بەهۆكاری ناتەندروستی و نەخۆشی لە بەشەكانی تری لەشدا دروست دەبێت , وەك كێشەو نەخۆشی یەكانی گورچیلە, یاخود لە كاتی دوگیانی خانماندا ڕودەدات .

 

 

نیشانەكانی توشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن

 

گەرچی هەندێك كەس سەرەڕای توشبوونیان بە بەرزەپەستانی خوێن , بەڵام هیچ نیشانەیەكیان نیە , و هەست بەوە ناكەن كە توشی پەستانی خوێن بوون , بەڵام بەگشتی چەند نیشانەیەك هەن كە ئاماژەن بۆ توشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن. لە دیارترین ئەو نیشانانەش بریتین لــــە:

 

1.    هەستكردن بە ماندووبوون.

2.    توشبوون بەهەندێك حاڵەتی نامۆ  وەك هەستكردن بە  شڵەژان.

3.    توشبوون بە خوێنبەربوونی لوت .

4.    ناڕوونی لە بینیندا, و تەڵخ بوونی چاوەكان.

5.    هەستكردن بە ئازاری سنگ.

6.    ناڕێكی لێدانەكانی دڵ.

 

ئەكرێت بڵێن ئەمانەی سەرەوە بە نیشانە سەرەتاییەكان هەژمار دەكرێن , و پێویستە لە كاتی هەستكردن بەو نیشانانەدا  پشتگوێ‌ نەخرێن و هەوڵی وەرگرتنی چارەسەری پێویست بدرێت.

 

بەڵام ,ئەگەر توشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن بگاتە حاڵەتێكی توند ,ئەوا چەند نیشانەیەك دەردەكەون لە كەسی توشبوودا,                                      لــــــــە وانەش:

 

1.    سەرئێشەیەكی زۆر توند.

2.    گێژبوون و سەرسوڕان.

3.    تێكچوونی بینایی چاوەكان.

4.    هەستكردن بە توند بوونی سنگ , و بوونی ئازار.

5.    توشبوون بە هەناسەتوندی.

6.    ناڕێكی و ناتەواوی لێدانەكانی دڵ.

 

 

لەكاتی بوونی ئەم نیشانانەدا پێویستە بەزووترین كات سەردانی پزیشكی پسپۆڕی تایبەت بكرێت , بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی و چارەسەری پێویست.

 

تەندروست بن.

 


زیاتر ببینه

گرنگی شیردانی سروشتی بۆ خانمی شیردەر
 به‌روار‌  : 06-08-2020

سودى شيرى سروشتى بۆ مناڵ
 به‌روار‌  : 05-08-2020

ئامانجە گشتیەكانی هەڵمەتی جیهانی شیردانی سروشتی
 به‌روار‌  : 04-08-2020

هەفتەی جیهانی شیردانی سروشتی
 به‌روار‌  : 03-08-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 617,976     میوان : 86
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED