پەتای وەرزی
 به‌روار‌  : 03-01-2020
 بینراوه‌  : 548
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

پەتایەكی وەرزییە و لە وەرزە ساردەكان (پایز و زستان) دا روودەدات.

بەهۆی ڤایروسەوە لە منالانی خوار 6 ساڵ و زۆرترە و و لە كەسانی پێگەیشتوو گەورەشدا ڕوودەدات.واتە لە هەموو كەس و هەموو تەمەنێكدا ئەگەری توشبوون بەم پەتایە هەیە، و هەر مرۆڤێك لەوانەیە لەساڵێكدا دوو بۆ سێ جار توشی پەتای وەرزی ببێت.

بەگشتی نەخۆشییەكە ماوەی 7- 10 رۆژ دەخایانیت و پاشان سوری نەخۆشیەكە تەواو دەبێت.

 

نیشانەكانی توشبوون بە پەتای وەرزی

 

  1. لووت گیران
  2. تەڕی لوت (رەنگی زەرد یان سەوز)
  3. پژمە
  4. ئازاری قورگ
  5. كۆكە
  6. ئازاری ماسولكەكانی لەش
  7. سەرئێشە
  8. بەرزبوونەوەی پلەی گەمی لەش (تـــــــا)

 

هۆكارەكانی توشبوون بەم نەخۆشییە

 

بەهۆی ڤایروسێكەوە توش دەبێت كە پێی دەوترێت (Rhino Virus) كە دەگوازرێتەوە بۆ كەسی نەخۆش لە ڕێگەی دەم، لوت، چاو.

 

ڕێگای گواستنەوە

لەرێگەی  هەواوە ڤایروسەكە بڵاو دەبیتەوە لە كەسێكی توشبوەوە لە كاتی قسەكردن و پژمین و كۆكەوە، هەروەها لەڕێگەی بەركەوتنی دەستەكانەوە وەك لە كاتی تەوقەكردندا.

 

ماكەكانی پەتای وەرزی

 

لە دەرەنجامی توشبوون بەم پەتایەوە ئەگەری ئەوە هەیە كە چەند نەخۆشی و حاڵەتیكی تر سەرهەڵبدەن لە كەسی توشبوودا، كە دەكریت بەلایەنە خراپەكانی یاخود ماكەكانی پەتای وەرزی ناوببرێن، ئەوانیش بریتین لــــــــە:

 

  1. هەوكردنی گوێی ناوەڕاست كە بە ئازاری گوێ و تا و تەڕی لوت دەردەكەوێت.
  2. هەوكردنی گرفانەكانی لوت
  3. هەوكردنی قورگ (گەروو)
  4. هەوكردنی بۆرییەكانی هەواو سییەكان.

 

لە چ كاتێكدا پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆر بكرێت؟

 

لە مناڵاندا لە كاتی ئەم نیشانانەی خوارەوەدا :

 

  1. بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زیاتر لە 38 پلە، بە تایبەت لە مناڵی ساوادا.
  2. سەرئێشە .!
  3. كۆكەی زۆر
  4. ئازاری گوێ
  5. كەمبوونەوەی هوشیاری نەخۆشەكە

 

 لە كەسانی گەورە و پێگەیشتوودا:

 

  1. بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زیاتر لە 38.5 و بۆماوەی زیاتر لە 5 ڕۆژ
  2. تەنگەنەفەسی ( هەناسەتوندی)
  3. سەرئێشە
  4. ئازاری قورگ
  5. ئازاری گرفانەكانی لوت (جیوب)

 

 

رێگاكانی خۆپاراستن لە پەتای وەرزی

 

  1. دەست شوشتن.
  2. بەكارهێنانی كلێنیكس بە تایبەت لەكاتی كۆكە و پژمەدا، وە فرێ دانیان لە شوینی تایبەت و دەست شووشتن دوای فرێدان.
  3. بەكارنەهێنانی كەل و پەلی كەسانی توشبوو .
  4. نزیك نەبوونەوەی زۆر لەكەسی توشبوو
  5. پاكژراگرتنی كەلوپەلی ناوماڵ ( خاولی و چەرچەفی ) كەسی توشبوو.
  6. بایەخدان بە تەندروستی بە ئەنجامدانی وەرزش و خواردنی خۆراكی خاوین و تەندروست ، هەروەها پشوودان و مانەوە لە ماڵەوە لەكاتی توشبوون دا.

 

بە هیوای تەندروستی بۆ هەمووان.

 

                                                                                         د. ئەیوب باقر

                                                                             پزیشكی پسپۆڕی قورگ و لوت و گوێ

 


زیاتر ببینه

هەڵسەنگاندنی بیر و ڕەفتاری خۆکوژی، و ڕێگاکانی خۆپاراستن
 به‌روار‌  : 10-09-2019

شیری دایک
 به‌روار‌  : 05-08-2019

چۆن پارێزگاری لە پێستمان بكەین لە وەرزی هاوین دا؟
 به‌روار‌  : 29-07-2019

دیاری كردن و چارەسەری گوشاری دەروونی دوای زەبر
 به‌روار‌  : 01-07-2019

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 523,093     میوان : 57
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED