توشبوونی پەتا و بەرزە پەستانی خوێن
 به‌روار‌  : 07-01-2020
 بینراوه‌  : 417
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

پرۆفیسۆر دكتۆر (شيلدون شيپس) مامۆستای فەخری و سەرۆكی پێشووی بەشی نەخۆشیەكانی گورچیلە و بەرزە پەستان لە مایۆكلینیك ڕێنمایی ئەو كەسانە دەكات كە توشی پەتا و سەرمابوونی وەرزی دەبن ، و هاوكات خۆیان بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە، كە پێویستە بە ووریاییەوە دەرمان و چارەسەرەكانی پەتا بەكار بهێنن تا زیان بەتەندروستییان نەگات و بە باشی سود لە چارەسەرەكان وەربگرن.

بۆیە دەڵێت دەبێت پەیرەوی ئەم ڕێنماییانە بكەن:

 

  1. ئەو دەرمان و چارەسەرانەی پەتا وەربگرن كە بەتایبەت بۆ كەسانێك دروستكراون كە بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە.
  2. دەرمانی ئازار شكێن وەربگرن ، بۆ كەمكردنەوە و نەهێشتنی ئازار و تا، وەك ئەسپرین و پاراسیتامۆل.
  3. بەكارهێنانی سپرای لوت، بۆ كرانەوەی لوت و كەمكردنەوەی لوت گیران و كاریگەریەكانی پەتا.
  4. بەكارهێنانی خوێ و ئاو بۆ غەرغەرەكردن بۆ قورگ ، بۆ خاوێنكردنەوەی .
  5. خواردنەوەی بڕیكی باش لە شلەمەنیەكان، وەك ئاو، شەربەت ، چا، ئاوی لیمۆ و هەنگوین.
  6. زیادكردنی شێداری كەشی ماڵ و شوێنی مانەوە، كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی لوت گیران و كەمكردنەوەی كۆكە.
  7. پشوودان بە پێی پێویست و مانەوە لەماڵەوە تا نیشانەكانی نەخۆشیەكە كەم دەبنە و نامێنن.

 

لە كۆتایشدا دەڵێت : ئەگەر لەگەڵ ئەمانەشدا نەخۆشیەكە هەر مایەوە و بەردەوام بوو تا نزیكەی 10 رۆژ ، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت.

 

بە هیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ هەمووان.

 


زیاتر ببینه

هەوڵدان بۆ (كامڵ بوونی تەواو ) مرۆڤ توشی خەمۆكی دەكات
 به‌روار‌  : 18-02-2020

سودە تەندروستیەكانی وەرزش
 به‌روار‌  : 11-02-2020

رێگەكانی گواستنەوەی ڤایروسی كۆرۆنا
 به‌روار‌  : 06-02-2020

چه‌ند ڕێنماییه‌ک بۆ خۆپاراستن لە توشبوون بە شێرپەنجە
 به‌روار‌  : 05-02-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 523,108     میوان : 34
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED