توڕەبوون و جەڵتە
 به‌روار‌  : 16-01-2020
 بینراوه‌  : 295
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

توێژینەوەیەكی نوێ‌ هوشداری دەدات كە توڕەیی زۆر مەترسی توشبوون بە جەڵتە زیاد دەكات

 

 

 

دكتۆر تۆماس باكلی توێژەر و مامۆستا لە زانكۆی سیدنی لە ئوسترالیا دەڵێت هەرچەندە مەترسی تەواوەتی توڕەبوون بۆ توشبوون بە جەڵتە لە ئاستێكی نزمدایە, بەڵام داتاكانی ئێمە لەم توێژینەوە دەستمان كەوتوون  دەری دەخەن كە مەترسیەكە ڕاستەقینە یە و بوونی هەیە.

دۆزینەوەی ئەوەی كە تورەبوون مەترسی توشبوون بە جەڵتە زیاد دەكات  شتیكی تازە نییە، بەڵكو لە ساڵی 2014 شدا لە كۆلیژی پزیشكی  زانكۆی هارڤارد لە توێژینەوەیەكدا ئەوەیان بۆ دەركەوت كە توڕەیی زۆر مەترسی ڕوودانی جەڵتەی مێشك و دڵ و نەخۆشیەكانی تری دڵ زیاد دەكات.

دكتۆر تۆماس دەڵێت ئەوەی ئێمەش لە ڕێگەی ئەم توێژینەوەیەمانەوە پێی گەیشتوون پشت ڕاستی ئەو توێژینەوەی پێشووتر دەكاتەوە .

توێژەرانی زانكۆی سدنی توێژینەوەكەیان لەسەر ئەو كەسانە ئەنجامداوە كە توشی جەڵتە بوون و پرسیاریان ئاراستەكردوون كەئایا بۆنمونە 48 كاتژمێر پێش ئەوەی جەڵتەكە لێی بدات توڕەبووە؟

بەگوێرەی وەڵامی بەشدار بووەكان توێژەران ئەو ئەنجامەیان بەدەستهێنا كە مەترسی توشبوون بە جەڵتە پاش دوو كاتژمێر لە توڕەبونێكی قورس زیاد دەكات بە ڕێژەی 9.5 جار زیاتر لە كاتی ئاسایی.

دكتۆر تۆماس پێشنیاری ئەوە دەكات كە پزیشكان پشكنین بۆ ئەو نەخۆشانە بكەن كە مەترسی توشبوونیان هەیە بە جەڵتە بە هۆكاری توڕەبوونیان.

توڕەیی مرۆڤ لە دەرەنجامی كاریگەریە دەرەكیەكانەوە سەرهەڵدەدات وەك كێشە و مناقەشەكانی ناو خێزان، گرفت و كێشەكانی شوینی كار و خوێندن، یاخود بە كاریگەری ڕووبەڕووبونەوەی كێشە و شەڕ لەسەر شەقامەكان و لە كاتی وەستان و چاوەڕێ كردندا وەك لە ترافیكەكاندا، بەڵام پێویستە مرۆڤ كۆنترۆڵی توڕەیی خۆی بكات لە پێناو تەندروستی دا و بۆ خۆپاراستنی لە توشبوون بە نەخۆشیە مەترسیدارەكانی دڵ .

 

لە بابەتەكانی داهاتوودا باس لە ڕێگەكانی خۆپاراستن لە توڕەبوون دەكەین .

 

 

تەندروست بن.

 


زیاتر ببینه

هەوڵدان بۆ (كامڵ بوونی تەواو ) مرۆڤ توشی خەمۆكی دەكات
 به‌روار‌  : 18-02-2020

سودە تەندروستیەكانی وەرزش
 به‌روار‌  : 11-02-2020

رێگەكانی گواستنەوەی ڤایروسی كۆرۆنا
 به‌روار‌  : 06-02-2020

چه‌ند ڕێنماییه‌ک بۆ خۆپاراستن لە توشبوون بە شێرپەنجە
 به‌روار‌  : 05-02-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 523,111     میوان : 37
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED