مانگی ووشیاری شێرپەنجەی ملی منداڵدان
 به‌روار‌  : 20-01-2020
 بینراوه‌  : 361
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

مانگی كانوونی دووەمی هەموو ساڵێك تەرخان كراوە بۆ مانگی ووشیاری شێرپەنجەی ملی منداڵدان، و لەم مانگەدا و لە لایەن ناوەندە تەندروستی و ڕێكخراوە  تایبەتەكانەوە  لە جیهاندا زانیاری و ووشیاری سەبارەت بەم شێرپەنجەیە بڵاودەكرێتەوە .

ئامانج لە دیاری كردنی ئەم مانگە ووشیاركردنەوەی خانمانە سەبارەت بە ڤایرۆسی (HPV) و  شێرپەنجەی ملی منداڵدان , كە ئەو ڤایرۆسە هۆكار ی  یەكەمی زۆربەی حاڵەتەكانی توشبوونە بەم شێرپەنجەیەو ڕێژەی %99 ی حالەتەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان بەهۆی ئەو ژایروسەوە ڕوودەدات.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی شێرپەنجەی ملی منداڵدان بە كێشەیەكی جیهانی لە بواری تەندروستیدا هەژمار دەكات , چونكە یەكێكە لەو شێرپەنجە مەترسیدارانەی خانمان دووچاری دەبن و لە هەموو تەمەنێكدا مەترسی توشبوونیان هەیە بەم شێرپەنجەیە، بەڵام بە زۆری لە دوای بیست و سییەكانی تەمەندا مەترسی توشبوونەكە

خۆشبەختانە ئەم جۆرەی شێرپەنجە دەكرێت ڕێگە لە توشبوونی بگیرێت , بۆیەش ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بەهاوكاری ڕێكخراو  و ناوەندە تەندروستیەكان ساڵانە بەگشتی و لەم مانگەدا بە تایبەتی ڕێنمایی و زانیاری پەیوەست بەم شێرپەنجەیە بڵاو دەكاتەوە لە پێناو پاراستنی ڕێژەیەكی زیاتر لە خانمان ,وە هاندانیان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست و خێرا لە كاتی دەستنیشانكردنی بوونی حاڵەتەكەدا.

 

 

ئێمەش هەوڵدەدەین چەند زانیاری و ڕێنماییەكی بەسوود سەبارەت بەم جۆرەی شێرپەنجە پێشكەشی خوێنەرانی وێبسایت و پەیجی نەخۆشخانەكەمان بكەین, بەوهیوایەین ئەگەر بە بەشێكی بچوكیش بێت بەشدار بین لەم هەڵمەتە جیهانیەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی ملی منداڵدان.

 

لە بابەتەكانی داهاتوودا زانیاری زیاتر لەسەر ئەم شێرپەنجەیە و نیشانەكانی و چۆنێتی خۆپاراستن بڵاو دەكەینەوە و هاوكات پزیشكی پسپۆڕی ژنان و مناڵبوون لە ڤێدیۆیەكدا زانیاری و ڕێنمای تایبەت بەم جۆرەی شێرپەنجەتان پێشكەش دەكات.

 

بە هیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ هەمووان.

 


زیاتر ببینه

هەوڵدان بۆ (كامڵ بوونی تەواو ) مرۆڤ توشی خەمۆكی دەكات
 به‌روار‌  : 18-02-2020

سودە تەندروستیەكانی وەرزش
 به‌روار‌  : 11-02-2020

رێگەكانی گواستنەوەی ڤایروسی كۆرۆنا
 به‌روار‌  : 06-02-2020

چه‌ند ڕێنماییه‌ک بۆ خۆپاراستن لە توشبوون بە شێرپەنجە
 به‌روار‌  : 05-02-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 523,112     میوان : 37
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED