رۆژ و تەندروستی .
 به‌روار‌  : 26-04-2020
 بینراوه‌  : 71
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

بەناوی یەزدانی مەزن

 

یەكێك لە ئامانجە گرنگەكانی ڕۆژوو تەندروست بوونی مرۆڤە, دەکرێت بڵێین گەورەترین ئامانجیشە ، و مەبەستی سەرەکی لە فەرز بوونی لە پێناو تەندروستی و خۆشنودی مرۆڤدایە، هەرگیز خواوەندی مەزن نایهەوێت بەهۆی رۆژووەوە زەحمەتی و ماندووی بۆ مرۆڤەکان بەدی بهێنێت.

بەڵکو هەر وەک توێژینەوەکانیش سەلماندوویانە ، بەرۆژوو بوون بۆ تەندروستی جەستەیی و ئارامشی دەروونی زۆر بەسوودە، بەو مەرجەی بە شێوازی تەندروست کاتەکان بەڕێ بکرێن و بە شێوازی تەندروستانەپرشێو و بەربانگ بکرێتەوەو  ڕۆژوو بشکێنرێت .

لەم روانگەیەوە ئێمەش هەوڵدەدەین  ڕۆژانە زۆرترین زانیاری و ڕێنمایی لەو بارەیەوە پێشکەشی خوێنەرانمان بکەین سەبارەت بە شێوازە  تەندروستەکانی بەڕۆژ وو بوون و بەربانگ و شێوازی ژیان بەگشتی لە ڕەمەزاندا.

ئێوەش  هەر پرسیار ێکتان هەیە سەبارەت بە هەر نەخۆشیەک و چۆنێتی بە ڕۆژوو بوونی تەندروستانە دەتوانن بۆمانی بنێرن ، ئێمەش بە پێی توانا وەڵامتان دەدەینەوە.

بەو هیوایەین  مانگی ڕەمەزانی پیرۆز  خێرو خۆشبەختی و ئاسودەیی پێبێت بۆ هەمووان و پێکەوە ئەم مانگە بكەینەهۆكارێك بۆ گرنگی دانی زیاتر بە تەندروستی  جەستەی و ئارامی دەروونی،  و زاڵ بوون بەسەر شەڕی  دەروون و دەرەکی دا.

 

هیواخوازیشین بە بەرەکەتی ئەم مانگە پیرۆزە کوردستانی ئازیزیمان پارێزراوبێت لە هەموو نەخۆشی و  بەڵا یەکی دەرەکی و ناوەکی.

 

ڕەمەزانتان پیرۆز و هەمیشە تەندروست و دەروون شادبن.

 


زیاتر ببینه

ڕۆژی جیهانی ژینگە
 به‌روار‌  : 05-06-2020

ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان
 به‌روار‌  : 31-05-2020

چەند ڕێگەیەکی سادە و ئاسان بۆ باشکردنی هەست و مەزاژ
 به‌روار‌  : 29-05-2020

زیانەکانی شەکر
 به‌روار‌  : 25-05-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 583,139     میوان : 70
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED